ئومێد ئاشنا (لەدایکبووی ١٩٤٥ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ٢٠٠٠ لە سلێمانی) نووسەرێکی ناوداری کورد بوو، و خاوەنی چەندین پەرتووک بوو لە بواری وێژە (وێژەی کوردی) لە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیر و ئایینپەروەر لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ساڵی ١٩٧٨–١٩٧٩ پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی لە شاری ھەولێر تەواوکردووە، و لە ناوچەکانی قەرەداغ، دوکان، دەربەندیخان و پاشان ناوشاری سلێمانی مامۆستا بووە. لە ساڵی ١٩٧٨ەوە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە. لەسەر داوای خۆی لە ساڵی ١٩٩٤دا خانەنشین کراوە، تاکوو دەرفەتی تەواوی ھەبێت بۆ خزمەتکردن لە بواری ساغ کردنەوە و کۆکردنەوەی بەرھەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری نەتەوەی کورد.
مامۆستا ئومێد پرۆژەیەکی ئەدەبی بەدەستەوە بوو بە ناوی (پرۆژەی سەد کتێبی کوردی)، توانی نزیکەی ٧٠ کتێب و نامیلکەی لێ چاپ بکات، بەڵام بە ژمارەی کەم بەھۆی بێ توانایی ماڵی، سامانێکی ئەدەبی زۆری جێھێشتووە بەڵام زۆربەیان دەستنووسن.
لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠دا لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا، کاتێ کە تەواو سەرقاڵی بەرھەمھێنانی ئەدەبی بووە، کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان لە سلێمانی نێژراوە. ژمارەیەکی زۆر دەستنووس و ٣ جگەرگۆشەی بە ناوی (سیامەند، سایە و شاد) لە پاش بە جێ ماوە.
ئەم بەرھەمانەی لە دەزگای ئاراس[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] لە ھەولێر بڵاوبوونەتەوە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئومێد ئاشنا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.