یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨

یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ کۆتا یاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ بوو، کە ٢١ەمین خولی کێبڕکێی فیفا بۆ ھەڵبژاردە نیشتمانییەکانی تۆپی پێ بوو.

یارییەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٨ لە یاریگای لوزنیکی لە شاری مۆسکۆ لە ڕووسیا لە نێوان ھەردوو وڵاتی فەرەنسا و کرواتیا ئەنجامدرا. پاڵەوانێتییەکە لە ڕووسیای میواندار و ٣١ ھەڵبژاردەی دیکە پێکھاتبوو. ٣٢ ھەڵبژاردەکە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ڕکابەرییان کرد، لەو قۆناغەدا ١٦ ھەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ بۆ قۆناغی ١٦ بەدەستھێنا. لە ڕێگای گەیشتن بە یاریی کۆتاییی، فەرەنسا لە کۆمەڵەی سێیەمدا پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، بە دوو بردنەوە و یەکسانبوون، دوای ئەوە لە قۆناغی ١٦دا لە ئەرژەنتین و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئۆروگوای و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە بەلجیکای بردەوە. کرواتیا بە سێ بردنەوە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی چوارەمی بەدەستھێنا، پێش ئەوەی لە قۆناغی ١٦دا لە دانمارک بباتەوە و لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لە ڕووسیا بباتەوە – ھەردووکیان لە ڕێگەی لێدانەکانی یەکلاکەرەوە و دواتر لە قۆناغی پێش کۆتایی ئینگلتەرا بردەوە. یاریی کۆتاییی لە بەردەم ٧٨ ھەزار و ١١ ھاندەر بەڕێوەچوو کە زیاتر لە ملیارێک کەس لە تەلەڤیزیۆنەکانەوە بینەری بوون و ناوبژیوانی یارییەکە نێستۆر پیتانای ئەرژەنتینیی بوو.

یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
بەشێکە لە2018 FIFA World Cup knockout stage
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتڕووسیا
جێLuzhniki Stadium
پۆتانی شوێن
بەشێک لە زنجیرەیجامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨، France national association football team match
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
لەدوای ئەویاریی کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
کاتی ڕوودان١٥ی تەممووزی ٢٠١٨
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٥ی تەممووزی ٢٠١٨
ڕێکخەرفیفا
یانە بەشداربووەکانهەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیا
براوەهەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا
Statistical leaderئانتوان گریزمان

لە گێمی یەکەم ماریۆ مانزۆکیچ یارزانی کرواتی لە خولەکی "١٨" بە ھەڵە گۆڵی یەکەمی یارییەکەی لە خۆیان تۆمارکرد و فەڕەنسای بە گۆڵیێک پێشخست. پێش ئەوەی کە یاریزان ئیڤان پێریشیچ ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە. دوای ماوەیەکی کەم، فەرەنسا لێدانی سزای پێدرا کاتێک پیتانا بڕیاریدا کە پێریشیچ بە ئەنقەست مامەڵەی لەگەڵ تۆپەکەدا کردووە. بڕیارەکە لە ئەنجامی ڕاوێژکاری لەگەڵ یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی، کە بۆ یەکەمجار لە مۆندیالێکدا لە پاڵەوانێتی ٢٠١٨ بەکارھێنرا. بڕیارەکە لەلایەن ھەندێک لە شارەزایانی وەک ئالان شیرەرەوە ڕەخنەی لێگیرا، لەکاتێکدا ھەندێکی دیکەی وەک کریس وادل پێیانوابوو ڕاستە. ئەنتوان گریزمان لێدانەکەی جێبەجێ کرد و توانی گۆڵ تۆماربکات. ئەنجامی گێمی یەکەم بە ٢–١ لە بەرژەوەندی فەڕەنسا کۆتایی ھات. لە خولەکی ٥٩دا ئەو پێشکەوتنەیان درێژکردەوە، دوای ئەوەی پۆڵ پۆگبا گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد. کیلیان مباپێ گۆڵی چوارەمی فەڕەنسا لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمارکرد و، بووە دووەم لاو کە گۆڵی لە یاری کۆتایی جامی جیھانییدا تۆمارکردبێت دوای پێلێ لە ساڵی ١٩٥٨, پێش ئەوەی ماندوکیچ سوود لە ھەڵەیەکی ھوگۆ لۆریس وەربگرێت و گۆڵی دووەمی بۆ کرواتیا تۆمار بکات و یارییەکە بە ئەنجامی ٢–٤ کۆتایی ھات.

فەڕەنسا دووەم نازناوی لە مێژووی خۆیدا بەرزکردەوە، دوای سەرکەوتنەکەی لە ساڵی ١٩٩٨ کە میواندار بوو. گریزمان وەک باشترین پیاوی یارییەکە دەستنیشانکرا، لە بەرامبەردا لۆکا مۆدریچی کرواتی خەڵاتی تۆپی زێڕینی پێبەخشرا وەک باشترین یاریزانی نایابی فیفا. پاڵەوانی بەرگریکاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ ئەڵمانیا بوو. لە قۆناغی کۆمەڵەکان دەرکرا پاش ئەوەی لە دوای سوید و مەکسیک و کۆریای باشوورەوە پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەی بەدەستھێنا.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

تۆپی پێجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨فیفالێدانەکانی یەکلاکەرەوە (تۆپی پێ)مۆسکۆھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوروگوایھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەراھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتینھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکاھەڵبژاردەی تۆپی پێی دانمارکھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنساھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیاھەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پارێزگای سلێمانیبراناحیەی زەلانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانئەحمەدی خانیشێرپەنجەی سیشێرپەنجەی خوێنگۆگۆریۆھەڵۆی سوور (زنجیرە دراما)سۆسیالیزمسەلیمی یەکەمتڕۆڵ فەیسباکووری کوردستانفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکینامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیپۆرن ھابدەوڵەتی حەمدانیپیرانشارفاشیزمڕۆژووی سوننەتگڵاوپێستیبەڕێوبردنی کاتچالاکیی جنسیی مرۆڤڕوانداخۆکوشتنئەحمەد بارزانیئاکشای کومارپیرەمێردعوسمان کوڕی عەفانگەریلاکانزا٢٠٢٠حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانئیمپراتۆریەتیی ساسانیپیرۆزەفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەکۆریای باکوورگۆرانیکاردۆخیسوقراتحەوت سەرسووڕھێنەرەکەی جیھانزمانی فەڕەنسیسێگۆشەئوسامە بن لادنپۆڕنمۆرفیمئەوڕەحمانی حاجی مارفئەمبەر ھێردورچکیروندیڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆماڵدیڤزەکەریا عەبدوڵڵاماوەتگونلەیزەرداریووشی سێیەمئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیپەردەی کچێنیدەوڵەتی ئەییووبیدھۆکسیواکتشرینی دووەمکتێبی پیرۆزشێرپەنجەزمانی عەرەبیقەڵای شێروانەدیواری ڕۆژاواسەفەوییەکانئەسکەندەری مەزنتوندوتیژی دژی ژنانکانیاوی گڕاوان🡆 More