ھیووستن شارێکە لە ئەمریکا.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
گەورەترین شاری ویلایەتی تێکساسە، وە چوارەم گەورەترین شاری ئەمریکایە، ڕووبەرەکەی ١٬٥٥٨کم. رێژەی دانیشتوان زیاترە لە ٢٫٢ میلیۆن کەس.
شاری هیوستن لە مانگی ئابی ساڵی ١٨٣٦ دامەزراوە پاش ئەوەی برایانی ئالێن (جۆن کیربی و ئۆگۆست چاپمان) ٢٧ کیلۆمەتری چوارگۆشەی زەوییان بە ٩٤٢٨ دۆلار کڕی، پاشان ناویان لە ناوچەکە نا "هیوستن"کە بە ناوی پارێزگار سام هیوستنیان نا کە سەرکردەیەکی سەربازی بوو لە جەنگی سەربەخۆیی تێکساس هەر لە هەمان ساڵدا.
ژمارەیەکی زۆر لە ئەمریکیەکان ڕوویان لە ویلایەتی تێکساس کرد لەگەڵیشیدا شاری هیوستن بە سێ هۆکار: یەکەم: نەدانی باجی دەوڵەت و تەنها دانی باجی فیدڕاڵی، کە ئەوەش جیاواز بوو لە هەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا. دووەم: هەرزانی لە کڕینی خانوو و زەوی لە ویلایەتەکە سێیەم: کۆبوونەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان کارکردنیان و ئامادەبوونی سەنتەری پزیشکی تێکساس و زانکۆکانی وڵات و بەکارخستنی بەندەرەکان و هەبوونی ناسا بە گشتی کاریگەریانکرد لە کەمکردنەوەی خراپی باری ئابووری بەگشتی لە ویلایەتەکە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھیووستن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھیووستن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.