دەستەواژەی ھیسپانیک یان ھیسپانۆ ( بە ئیسپانی: hispano ) ئاماژەیە بۆ کەسانێک، کولتورەکان ، یان وڵاتانی پەیوەست بە ئیسپانیا و زمانی ئیسپانی، یان ھیسپانیداد.
ئەم دەستەواژەیە بە شێوەیەکی گشتی بۆ ئیسپانییەکان و ئیسپانی زمانەکان (ھیسپانۆفۆن) و وڵاتانی ئەمریکای ھییسپانیک و ئەفریقای ھیسپانیک ( گینێی ئیستوایی و خاکی ناکۆکیی سەحرای ڕۆژاوا ) دەگرێتەوە، کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپراتۆریەتی ئیسپانیا، کولتورەکانی وڵاتانی ھیسپانۆفۆن لە دەرەوەی ئیسپانیا لە ژێر کاریگەری کولتوورە ناوخۆییەکانی پێش کۆڵمبوس بوون، ھەروەھا کاریگەری ئیسپانیا لە ڕۆژھەڵاتی ھیندستانی ئیسپانی پێشوو ھەبووە، لەوانە فلیپین و ماریاناس و گەلانی دیکە، بەڵام زمانی ئیسپانی زمانێکی باڵادەست نییە لەو ناوچانەدا و دانیشتووانەکانیان بەزۆری بە ھیسپانیک ھەژمار ناکرێن.
کولتوری ھیسپانۆ کۆمەڵێک داب و نەریت و بیروباوەڕ و چەشنی جیاوازی ھونەر لە مۆسیقا، ئەدەب، جل و بەرگ، تەلارسازی، چێشتلێنان و بوارە کولتورییەکانی تر بە گشتی لەلایەن گەلانی ناوچە ھیسپانیەکانەوە ھاوبەشن، بەڵام دەتوانن لە وڵاتێک یان خاکێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازییەکی بەرچاویان ھەبێت، زمانی ئیسپانی توخمە سەرەکییە کولتورییەکەیە کە گەلانی ھییسپانیک ھاوبەشن تیایدا.
ناوی ھیسپانیک لە وشەی لاتینی Hispanicus وەرگیراوە، کە ووشەی Hispania، بە واتای نیمچە دوورگەی ئیبیریا دێت و بنەڕەتەکەی دەگەڕێتەوە سەر زمانی سێلتیبێری لە زمانی ئینگلیزیدا وشەکە لە سەدەی ١٦وە پشتڕاستکراوەتەوە (و لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا لە ئینگلیزی ئەمریکیدا) ئاماژەی پێکراوە.
وشەکانی ئیسپانیا و ئیسپانی و سپانیارد ھەمان مانای Hispanus دەگەیەنن لە ئەنجامدا.
وڵاتانی ئیسپانی زمان |
(نیلی) زمانی ڕەسەن |
(شین) زمانی ڕەسەن و نیمچە-فەرمی |
(پیرۆزەیی) زمانی کولتوری یان زمانی دووەم |
لە ئێستادا زمانی ئیسپانی لە پلەی یەکەمی زمانەکانی جیھانە کە زۆرترین قسەپێکەریان ھەیە، لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئیسپانیا لە ساڵانی ١٤٩٢ و ١٨٩٨، خەڵکێکی زۆر لە ئیسپانیاوە کۆچیان کرد بۆ ئەو خاکانەی داگیرکرابوون، ئیسپانییەکان زمان و کولتوری کاستیلیان لەگەڵ خۆیان ھێنا و لەم پرۆسەیەدا کە چەند سەدەیەکی خایاند، ئیمپراتۆریەتێکی جیھانییان دروستکرد کە دانیشتووانێکی ھەمەجۆریان ھەبوو.
لە ڕووی کولتورییەوە ئیسپانییەکان (ئەوانەی لە ئیسپانیا دەژین) ئەووروپی باشوورین، بەڵام ڕەنگە شوێنەواری بچووکی DNA یان ھەبێت بۆ گەلانی دیکەی ئەووروپا و شوێنەکانی دیکە، بۆ نموونە ئەوروپای جێرمانی و سکاندیناڤی، فەرەنسا، وە تەواوی ئەوروپای دەریای ناوەڕاست، یان ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا.
ناوچە/کیشوەر | ووڵات/ناوچە | زمانەکانی قسەکردن | گرووپە ڕەگەزییەکان | وێنە | سەرچاوە(کان) |
---|---|---|---|---|---|
ئەورووپا | ئیسپانیا | ئیسپانی ٨١٪، کەتەلۆنی ٨٪، گالیسی ٣٪، باسکی ١٪ (تێبینی: زمانی ئیسپانی تاکە زمانی فەرمی گشتگیرە، بەڵام لەھەندێ ناوچەدا بە نیمچە فەرمی دانراوە، چونکە لەماڵەوە خێزانەکان بەزمانێکی تریش گفتوگۆ دەکەن.) | ٨٨.٠٪ ئیسپانی، ١٢.٠٪ ئەوانی تر (ڕۆمانی, بەریتانی، مەغریبی، ھیسپانیک، ئەمریکی، ئەڵمانی) (٢٠٠٩) (سەیری: گەلی ئیسپانی بکە) | ||
ئەندۆرا | کەتەلۆنی (فەرمیl) ٥٧.٧٪، ئیسپانی ٥٦.٤٪، فەڕەنسی ١٤.٥٪، پورتوگالی ١٣.٩٪ | ||||
ئەمریکای باکوور | مەکسیک | ئیسپانی ٩٢.٧٪، ئیسپانی و زمانەکانی تر ٥.٧٪، ڕەسەن/تەنیا قسەکەری ڕەسن ٠.٨٪، دیارینەکراو ٠.٨٪، (ڕەسەن/ زمانە ڕەسەنەکان لەوانە زمانی مایان، میکستیک، ناھواتل، پورپێچا، زاپۆتیک، وە ئەوانی تر) (٢٠٠٥) | مەستیزۆ (ڕەسەنن لەگەڵ تێکەڵەی تر) ٦٥-٩٠٪، سوور پێستەکان (یان ڕەچەڵەکی سوورەکان) ٢١-٢٣٪، سپی ٩-٤٧٪، ڕەش ٢.٤٪ (سەیری: گەلی مەکسیکی بکە) | ||
ویلایەتە یەکگرتووەکان | ئینگلیزی ٧٨.١٪، ئیسپانی ١٣.٥٪، ھیندو ئەوروپییەکانی تر ٣.٧٪، زمانە ئاسیایی و دوورگەییەکان ٣.٦٪، ئەوانی تر ١.٢٪ (سەرژمێری ٢٠١٨) (ھاوایی زمانی فەرمییە لە ویلایەتی ھاوای). | سپی ٧٩.٩٦٪، ڕەش ١٢.٥٪، ئاسیایی ٤.٤٣٪، ئەمریکی ڕەسەن و ڕەسەنەکانی ئالاسکا ٠.٩٧٪، ڕەسەنەکانی ھاوایی و دوورگەکانی تر ٠.١٨٪، دوو جۆری نادیاری تریش ١.٦١٪ (تەمموزی ٢٠٠٧) | |||
ئەمریکای ناوەندی | بەلیز | ئیسپانی ٤٣٪، کریۆلی بەلیزی ٣٧٪، زاراوەی مایان ٧.٨٪، ئینگلیزی ٥.٦٪ (فەرمی)، ئەڵمانی ٣.٢٪، گاریفونا ٢٪، ئەوانی تر ١.٥٪ | مەستیزۆ ٣٤٪، کریۆل ٢٥٪، گەلی مایا ١٠.٦٪، گاریفونا ٦.١٪، ئەوانی تر ١١٪ (سەرژمێری ٢٠٠٠) (سەیری:گەلی بەلیزی بکە) | ||
کۆستاریکا | ئیسپانی (فەرمی) | سپی یان مەستیزۆ ٨٣.٦٪، ڕەش (تێکەڵەو ڕەچەڵەکی مولتان) 7.8%, سوور پێستەکان ٢.٤٪، ئەوانی تر یان دیارینەکراو ٦.٢٪ | |||
ئێلسالڤادۆر | ئیسپانی (فەرمی) | مەستیزۆ ٨٦٪، سپی ١٢٪، سوور پێستەکان ١٪ | |||
گواتیمالا | ئیسپانی ٥٩.٤٪ (فەرمی)، زمانی سوور پێستەکان ٤٠.٥٪ (٢٣ زمانی دانپێدانراوی سوور پێستەکان لەوانە کیچێ، کاقچیکەل، کێکچی، مام، گاریفونا، وە خینکا). | مەستیزۆ ٤١٪، کیچێ ٩.١٪، کاقچیکەل ٨.٤٪، مام ٧.٩٪، قیقچی ٦.٣٪، ئەوانی تر گەلی مایا ٨.٦٪، ڕەسەنەکان - بێجگە لە مایان ٠.٢٪، ئەوانی تر ٠.١٪، سپی ١٨.٥٪ (سەرژمێری ٢٠٠١) | |||
ھۆندووراس | ئیسپانی (فەرمی)، (زمانی ھەچەشنی سوور پێستەکان، لەوانە گاریفونا، لێنکا، میسکیتۆ، چۆرتی، وە تۆل)، ئینگلیزی(لە دوورگەی بایی) | مەستیزۆ (تێکەڵەی سوور پێست و ئەوروپییەکان) ٩٠٪، سوور پێستەکان ٧٪، ڕەش ٢٪، سپی ١٪ | |||
نیکاراگوا | ئیسپانی ٩٧.٥٪ (فەرمی)، میسکیتۆ ١.٧٪، ئەوانی تر ٠.٨٪ (سەرژمێری ١٩٩٥) (ئینگلیزی و زمانە ڕەسەنەکانی ترلە کەنارەکانی ئەتڵانتیک) | مەستیزۆ (تێکەڵەی سوور پێست و ئەوروپیەکان) ٦٩٪، سپی ١٧٪، ڕەش ٩٪، سوور پێستەکان ٥٪ | |||
پەنەما | ئیسپانی (فەرمی)، ئینگلیزی ١٤٪ (دووانە زمانە: پێویستی بە سەلماندنە) | مەستیزۆ (تطکەڵەی سوور پێست و ئەوروپییەکان) ٧٠٪، ڕەش ١٤٪، سپی ١٠٪، سوور پێستەکان ٦٪ | |||
ئەمریکای باشوور | ئەرژەنتین | ئیسپانی (فەرمی)، زمانە ئەوروپی و ئەمرییکەکانی تر | ئەوروپییە ئەرجەنتینییەکان (زۆرینەیان ڕەچەڵەکیان ئیسپانی و ئیتاڵییە، (لەگەڵ عەرەب) وە مەستیزۆ (تێکەڵەی ئەوروپی و سوور پێستەکان) ٩٧.٢٪، سوور پێستەکان ٢.٤٪، ڕەش ٠.٤٪ (سەیری: گەلی ئەرجەنتین بکە) | ||
بۆلیڤیا | ئیسپانی ٦٠.٧٪ (فەرمی)، کێچوا ٢١.٢٪ (فەرمی)، ئەیمارا ١٤.٦٪ (فەرمی)، زمانە بیانییەکان ٢.٤٪، ئەوانی تر ١.٢٪ (سەرژمێری ٢٠٠١) | کێچوا ٣٠٪، مەستیزۆ (تێکەڵەی سپی و سوور پێستەکان) ٣٠٪، ئەیمارا ٢٥٪، سپی ١٥٪، ڕەش کەمینە | |||
چیلی | ئیسپانی (فەرمی)، ماپوچە، زمانە ئەوروپییەکانی تر | سپی ٥٢.٧٪، مەستیزۆ ٤٤.١٪، سوور پێستەکان ٣.٢٪ (سەیری: گەلی چیلیی بکە) | |||
کۆلۆمبیا | ئیسپانی (فەرمی)، ٦٨ زمان و شێوەزار، ھەروەھا ئینگلیزی زمانی فەرمییە لە سان ئەندریاس، پرۆڤیدێنسیا و دوورگەکانی سانتا کاتالاینا | مەستیزۆ ٤٩٪، سپی ٣٧٪، ڕەش ٦.٦٨٪ (لەوانە مولاتۆ و زامبۆ)، سوور پێستەکان ٤.٣١٪، دیارینەکراو ١.٣٥٪، گرووپ و ڕەگەزەکانی تر ٠.٨٪ (سەیری: گەلی کۆلۆمبیایی بکە) | ئەم ڕێژانە لەنێوان نەتەوەکاندا جیاوازن | ||
ئێکوادۆر | ئیسپانی (فەرمی) | مەستیزۆ (تێکەڵەی سپی و سوور پێستەکان؛ لەوانە مۆنتوبیۆ یان مەستیزۆی کەنار دەریایی) ٧٩.٣٪، سوور پێستەکان ٧٪، ڕەش (گەلانی تێکەڵە) ٧.٢٪، سپی ٦.١٪ | |||
پاراگوای | گوارانی (فەرمی) ئیسپانی (فەرمی) | مەستیزۆ (تێکەڵەی ئەورووپی و سوور پێستەکان) ٩٥٪، ئەوانی تر ٥٪ | |||
پێروو | ئیسپانی (فەرمی)، کێچوا (فەرمی)، ئەیمارا، لەگەڵ چەند زمانێکی تری ئەمازۆنی | مەستیزۆ ٦٠.٢٪، سوور پێستەکان ٢٥.٨٪، سپی ٥.٨٩٪، ڕەش ٣.٥٧٪، نیکەیی (ژاپۆنی) یان تووسان (چینی) ٠.١٦٪ | |||
ئوروگوای | ئیسپانی (فەرمی)، ئوروگوایی، پورتوگالی | سپی (زۆرینەیان ئیسپانی و ئیتاڵیە ڕەچەڵەکیان) ٨٧.٧٪، ڕەش ٤.٦٪، سوور پێستەکان ٢.٤٪، زەرد (ڕەچەڵەکی ڕۆژھەڵاتی ئاسیایی)، ئەوانی تر/دیارینەکراو ٥.١٪ | |||
ڤێنیزوێلا | ئیسپانی (فەرمی)، لەگەڵ چەندین شێوەزاری جیاواز | مەستیزۆ (تێکڵەی سوور پێستەکان و ئەورووپییەکان) ٤٩.٩٪، سپی ٤٣.٦٪، ڕەش 3,5% وە سوور پێستەکان ٢.٧٪ (سەیری: گەلی ڤێنزوێلایی بکە) | |||
دوورگەکانی کاریبی | کووبا | ئیسپانی (فەرمی) | سپی ٦٤.١٪، مولاتۆ یان مەستیزۆ ٢٦.٦٪، ڕەش ٩.٣٪ (٢٠١٢)(کوبییەکان) | ||
کۆماری دۆمینیکان | ئیسپانی (فەرمی) | مەستیزۆ ٣٠٪، مولاتۆ ٤٥٪، سپی ١٦٪، ئەفریقی ١٠٪ | |||
پۆرتۆ ڕیکۆ (ناوچەیەکی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانە لەگەڵ بوونی پێگەی نیمچە سەربەخۆیی) | ئیسپانی، ئینگلیزی | سپی (زۆرینەیان ڕەچەڵەکیان ئیسپانییە) ٦٧.٢٪، ڕەش ٩.٩٪، ئاسیایی ٠.٣٪، سوور پێستەکان ٠.٢٪، تێکەڵ ٤.٤٪، ئەوانی تر ١٢٪ (٢٠٠٧) | |||
ئەفریقا | گینێی ئیستوایی | ئیسپانی ٦٧.٦٪ (فەرمییە بەڵام ئەوانی تر زمانی ڕەسەنن)، ئەوانی تر ٣٢.٤٪ (دوو زمانی تری فەرمی لەخۆدەگرێت - فەڕەنسی و پورتوگالی، فانگ، بوبی, ئانۆنبۆنی، ئیگبۆ، کرییۆ، وە (پیچنگلیس) (سەرژمێری ١٩٩٤) | فانگ ٨٥.٧٪، بووبی ٦.٥٪، مدۆیی ٣.٦٪، ئانۆنبۆن ١.٦٪، بووجیبا ١.١٪، ئەوانی تر ١.٤٪ (سەرژمێری ١٩٩٤) | ||
سیوتا شارێکی ئۆتۆنۆمی لە ئیسپانیا | ئیسپانی (فەرمی)، عەرەبی، لادینۆ، ھاکێتیا، ھیندی و عیبری | پێنسولاری، ئەفریقی باکووری، جوو وە ھیدۆس | |||
مەلێلا شارێکی ئۆتۆنۆمی لە ئیسپانیا | ئیسپانی (فەرمی)، عەرەبی، ئەمازیغی، عیبری و فەڕەنسی | پێنسولاری، مەغریبی، جوو | |||
دوورگەکانی کەناری ناوچەیەک لە ئیسپانیا | ئیسپانی (فەرمی) | سپانیارد | |||
پۆلینیزیا | دوورگەی زیندوبونەوە ناوچەیەک لە چیلی | ئیسپانی (فەرمی)، ڕاپانونی | ڕاپانونی | ||
کتێبی ڕاستییەکانی جیھانی سی ئای ئەی لە ناوچەی گشتیدایە، بەم پێیە دەتوانرێت بەبێ مۆڵەتی دەزگای ھەواڵگری ناوەندی (CIA) بە ئازادی کۆپی بکرێت. |
کیشوەر/ناوچە | وڵات/ناوچە | زمانەکانی قسەکردن | گرووپە نەتەوەییەکان | سەرچاوە(کان) |
---|---|---|---|---|
ئەفریقا | سەحرای ڕۆژاوا | کۆلۆنی پێشووی ئیسپانیا. زمانی عەرەبی زمانی فەرمی کۆماری دیموکراتی عەرەبی سەحراییە، لە کاتێکدا زمانی ئیسپانی ھێشتا بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک زمانی دووەم قسەی پێدەکرێت. | نەتەوەی سەرەکی سەحرای ڕۆژئوا بریتین لە سەحراییەکان کە گرووپێکی کۆچەری یان بەدەوین و بە زمانی عەرەبی قسە دەکەن. | |
ئاسیا | فلیپین | ھێشتا زمانی ئیسپانی لە فلیپین لەلایەن کەمینەیەکی کەمەوە قسەی پێدەکرێت، کە زۆربەیان فلیپینییەکانن بە ڕەچەڵەک ئیسپانیای نەتەوەیی یان لە ناوچەکانی دیکەی ئیسپانی زمانەوە ھاتوون. زمانی ئیسپانی سێیەم زمانی بیانییە لە فلیپین کە زۆرترین لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت لەلایەن خوێندکارانەوە دوای زمانی فلیپینی و زمانی ئینگلیزی لەلایەن فلیپینییە غەیرە تاگالۆگەکانەوە، و پلەی دووەمە لەلایەن فلیپینییە تاگالۆگەکانەوە دوای زمانی ئینگلیزی. چاڤاکانۆ, زمانێکی کرێۆلی ئیسپانییە و لەلایەن کەمینەیەکی نەتەوەییەوە لە زامبۆانگا و کاڤیت قسەی پێدەکرێت. کاریگەرییەکانی ئیسپانی کاریگەرییان لەسەر چەندین زمانی زگماکی ھەبووە، وەک تاگالۆگ ، سیبوانۆ و ئیلۆکانۆ . ھەندێک لایەنی کولتوری فلیپین کاریگەرییەکانی ئیسپانی نیشان دەدەن. | تاگالۆگ 24.4%، بیسایا 33.7%، ئیلۆکانۆ 8.8%، بیکۆڵ/بیکۆڵ 6.8%، نەتەوە ناوخۆییەکانی تر 26.1%، نەتەوە بیانییەکانی تر .1% (2010 est. ). کۆمەڵگەی بچووکی ئیسپانی فلیپینی ، بە ڕەچەڵەک باسکی . | |
مایکرۆنێزیا | گوام | ناوچەکانی پێشووی ئیسپانیا لە ئاسیا-ئاسیای ھێمن چیتر زمانی ئیسپانی وەک زمانێکی فەرمی ناناسن. دواھەمین کەس لە زۆرینەی زمانە ئیسپانییەکان دوای ئەنفلۆنزای ئیسپانی گیانی لەدەستدا. زمانە باڵادەستەکانی بەکارھێنراو لە گوام بریتین لە ئینگلیزی، چامۆرۆ و فلیپینی، ھەروەھا لە گوام – خاکێکی ئەمریکا – و دوورگەکانی ماریانای باکوور، کە کۆمۆنوێڵتە لە یەکێتی سیاسی لەگەڵ ئەمریکا، زمانێکی مالایۆ-پۆلینزی بە ناوی چامۆرۆ قسە دەکرێت، لەگەڵ چەندین وشەی قەرزکراو کە سەرچاوەی ئیتیمۆلۆژی ئیسپانییان ھەیە. ھەرچەندە زمانێکی کرێۆلی ئیسپانی نییە. | چامۆرۆ, فلیپینیەکان، ئاسیاییەکانی تر، و ئەوانی تر | |
ویلایەتە فیدراڵییەکانی مایکرۆنیزیا | زمانی فەرمی مایکرۆنیزیا ئینگلیزییە، ھەرچەندە زمانە ڕەسەنەکان، وەک چوکێسی ، کۆسرایی ، پۆھنپێیان ، یاپێسی ، ئولیتی ، وۆلیایی ، نوکورۆ و کاپینگامارانگیش دیارن. | مایکرۆنیزیەکان, ئاسیاییەکان و ئەوانی تر | ||
دوورگەکانی ماریانای باکوور | لە دوورگەکانی ماریانای باکوور کە کۆمۆنوێڵتێکە لە یەکێتی سیاسی لەگەڵ ئەمریکادا، زمانێکی مالایۆ-پۆلینێزی بە ناوی چامۆرۆ قسە دەکرێت، لەگەڵ چەندین وشەی قەرزکراو کە سەرچاوەی ئیتیمۆلۆژی ئیسپانییان ھەیە. ھەرچەندە زمانێکی کرێۆلی ئیسپانی نییە. چوار زمانی سەرەکی کە لە دوورگەکانی ماریانا باکوور بەکاردەھێنرێن بریتین لە زمانی فلیپینی، چینی، شامۆرۆ و ئینگلیزی. | فلیپینییەکان، چامۆرۆ، ئاسیاییەکانی دیکە و ئەوانی دیکە | ||
پالاو | لە پالاو ئیتر زمانی ئیسپانی بەکارناھێنرێت؛ لەبری ئەوە، خەڵکەکە زمانە زگماکییەکانیان بەکاردەھێنن، وەکو پالاون ، ژاپۆنی ، سۆنسۆرۆلی و تۆبی . | پالاویان, فلیپینیەکان، ئاسیاییەکانی تر، و ئەوانی تر | ||
کتێبی ڕاستییەکانی جیھانی سی ئای ئەی لە ناوچەی گشتیدایە، بەم پێیە دەتوانرێت بەبێ مۆڵەتی دەزگای ھەواڵگری ناوەندی (CIA) بە ئازادی کۆپی بکرێت. |
خەڵاتی میگێل دی سێرڤانتێس دەبەخشرێتە نووسەرانی ھیسپانیک، لە کاتێکدا خەڵاتی گرامی لاتینی ناسێنراوە بۆ مۆسیقاژەنە ھیسپانییەکان، خەڵاتی پلاتینیش وەک ئەوەی دەدرێت بە فیلمە ھیسپانیکە نایابەکان.
سەما و مۆسیقای فۆلکلۆر و باو لە نێوان ھیسپانیەکاندا جیاوازییەکی زۆری ھەیە، بۆ نموونە: مۆسیقای ئیسپانیا زۆر جیاوازە لە ھیسپانیکی ئەمریکی، ھەرچەندە پلەیەکی بەرزی ئاڵوگۆڕکردن لە نێوان ھەردوو کیشوەرەکەدا ھەیە، جگە لەوەش بەھۆی گەشەسەندنی بەرزی ھەستی نیشتمانی نەتەوە و ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئیسپانیا، مۆسیقایەکی زۆری بە زمانە جیاوازەکانی ئیسپانیا بەخشیوە لەوانە: ( کەتەلۆنی، گالیسی، و باسکی، بە گشتی)، بۆ نموونە مۆسیقای کەتەلۆنیا یان ڕۆک کەتەلا، یانمۆسیقای گالیسیا، کانتابریا و ئاستوریاس و مۆسیقای باسکی، ھەروەھا فلامێنکۆ شێوازێکی مۆسیقای زۆر بەناوبانگە لە ئیسپانیا، بە تایبەت لە ئەندەلوس، بالەدای ئیسپانی "ڕۆمانس" دەتوانرێت لە ئەرجەنتین بە "میلۆنگاس" ئەنجام بدرێتەوە بە ھەمان پێکھاتە بەڵام سیناریۆی جیاواز.
ئەدەبیات و فۆلکلۆری زمانی ئیسپانی زۆر دەوڵەمەندە و لە ژێر کاریگەری چەندین وڵاتی جۆراوجۆردایە، ھەزاران نووسەری لە زۆر شوێنەوە ھەن و مێژووەکەیان لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە تا ئێستاش دەگرێتەوە، ھەندێک لە نووسەرە ناسراوەکان بریتین لە میگێل دی سێرڤانتێس ساڤێدرا (ئیسپانیا)، لۆپێ دێ ڤێگا (ئیسپانیا)، کاڵدێرۆن دێ لا بارکا (ئیسپانیا)، خۆزێ ڕیزاڵ (فلیپین)، کارلۆس فۆینتێس (مەکسیک)، ئۆکتاڤیۆ پاز (مەکسیک)، میگێل ئەنخێل ئاستوریاس (گواتیمالا)، جۆرج سانتانا (ئەمریکا)، خۆزێ مارتی (کوبا)، سابین ئولیباری (ئەمریکی)، فێدریکۆ گارسیا لۆرکا (ئیسپانیا)، میگێل دی ئونامونۆ (ئیسپانیا)، گابریێل گارسیا مارکێز (کۆڵۆمبیا)، ڕافایل پۆمبۆ (کۆڵۆمبیا)، ھۆراسیۆ کیرۆگا (ئۆرۆگوای)، ڕۆمولۆ گالیگۆس (ڤەنزوێلا)، لویس ڕۆدریگێز ڤارێلا (فلیپین)، ڕوبێن داریۆ (نیکاراگوا)، ماریۆ ڤارگاس لۆسا (پیرۆ)، کریستینا پێرێ ڕۆسی (ئۆرۆگوای)، لویزا ڤالێنزوێلا (ئەرجەنتین)، ڕۆبێرتۆ کوێسادا (ھندۆراس), خولیۆ کۆرتاسار (ئەرجەنتین)، پابلۆ نێرودا (چیلی)، گابریێلا میسترال (چیلی)، خۆرخێ لویس بۆرخێس (ئەرجەنتین)، پێدرۆ ھێنریکێز ئورێنا (کۆماری دۆمینیکان)، ئێرنێستۆ ساباتۆ (ئەرجەنتین)، خوان تۆماس ئاڤیلا لۆرێل (گینیا ئیکواتۆریال)، سیرۆ ئەلیگریا (پیرۆ)، خواکین گارسیا مۆنگێ (کۆستاریکا)، خوان لیۆن مێرا (ئیکوادۆر) وە خیسۆس بالمۆری (فلیپین).
لە زۆربەی وڵاتانی ھیسپانیکدا، تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشە، ھەڵبژاردەی پیاوانی ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای و ئیسپانیا بە گشتی شەش جار نازناوی جامی جیھانی فیفایان بەدەستھێناوە، خولی ئیسپانی (لا لیگا) یەکێکە لە بەناوبانگترینەکانی جیھان کە زیاتر بە یانەی ڕیاڵ مەدرید وبارسێلۆنا ناسراوە، لەلایەکی دیکەشەوە لیگا مەکسیکانا یەکێکە لە خولە بەھێزەکانی ئەمریکا و چیڤاس و کڵەب ئەمریکا بەناوبانگترین تیپەکانی مەکسیک و ئەمریکان.
ھەرچەندە یاری بەیسبۆڵ بەناوبانگترین وەرزشە لە ھەندێک وڵاتی ئەمریکای ناوەڕاست و کاریبی (بەتایبەت کوبا، کۆماری دۆمینیکان، پورتوگال و ڤەنزوێلا)، ھەروەھا لە ڕەوەندەکانی ئەمریکادا، تیپە دیارەکانی ھیسپانیک لە کاتی سەرەتای بەیسبۆڵدا بریتین لە ئۆڵ کوبانس و کوبا ستارز و نیویۆرک کوبانس، مۆزەخانەی بەیسبۆڵی میراتی ھیسپانیک کەسایەتییە ھیسپانییەکانی بەیسبۆڵی تێدا تۆمارکراوە، کە نزیکەی لەسەدا ٣٠ (لەسەدا ٢٢ی ھیسپانیک لەدایکبووی بیانی) یاریزانانی ئەمڕۆی MLB میراتی ھیسپانیکیان ھەیە.
چەندین وەرزشکاری سەرکەوتووی ھیسپانیک لە سەرانسەری جیھاندا ھەن، وەک دیێگۆ مارادۆنا، ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ، لیۆنێل مێسی، دیێگۆ فۆرلان (تۆپی پێی یەکێتییەکان)، خوان مانوێل فانگیۆ، خوان پابلۆ مۆنتۆیا، ئەلیسیۆ سالازار، فێرناندۆ ئەلۆنسۆ، مارک جێنی، کارلۆس ساینز سر و کارلۆس ساینز جونیۆر (پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل)، ئەنجێل نیتۆ، دانی پێدرۆسا، خۆرخی لۆرێنزۆ، مارک مارکێز، مارک کۆما، نانی ڕۆما (پێشبڕکێی ماتۆڕسکیل)، ئیمانوێل جینۆبیلی، پاو گازۆڵ، مارک گاسۆل (تۆپی باسکە)، خولیۆ سیزار چاوێز، ساول ئەلڤارێز، کارلۆس مۆنزۆن (بۆکسێن)، میگێل ئیندوراین، ئەلبێرتۆ کۆنتادۆر، سانتیاگۆ بۆتێرۆ، ڕیگۆبێرتۆ ئوران، نایرۆ کوینتانا (پاسکیلسواری)، ڕۆبێرتۆ دی ڤیسێنزۆ، ئەنجێل کابرێرا، سێرجیۆ گارسیا، سێڤێریانۆ بالێستیرۆس، خۆسێ ماریا ئۆلازابال (گۆڵف)، لوسیانا ئایمار (ھۆکی یاریگا)، ڕافایل نادال، مارسێلۆ ڕیۆس، گیلەرمۆ ڤیلاس، گابرێلا ساباتینی، خوان مارتین دێل پۆترۆ (تێنس).
تۆڕە تەلەفزیۆنییە وەرزشییە دیارەکانی ھیسپانیک بریتین لە ESPN Deportes و Fox Deportes و TUDN و TyC Sports.
ئیسپانییەکان و پورتوگالیەکان بیر و باوەڕی کاسۆلیکییان بردە ناوچە ژێر دەستەکان لە ئەمریکا و ئەفریقا و ئاسیا؛ ئایینی کاسۆلیکی لە ناو زۆربەی ھیسپانیەکاندا وەک ئایینی یەکەمی باڵادەست ماوەتەوە وە ژمارەیەکی کەم بەڵام لە زیادبووندایە لە ھیسپانیەکان سەر بە بیر و باوەڕی پرۆتێستانتن، مەسیحییە ھیسپانییەکان گەورەترین گروپی ڕەگەزی-زمانی لە نێو مەسیحییەکانی جیھان پێکدەھێنن، کە نزیکەی ١٨٪ی دانیشتوانی مەسیحییەکانی جیھان ھیسپانیکن (نزیکەی ٤٣٠ ملیۆن).
لە ئەمریکا نزیکەی ٦٥%ی ھیسپانیک و لاتینییەکان خۆیان بە کاسۆلیک و ٢١% پرۆتێستانت ڕادەگەیەنن، ١٣%یان ھیچ پەیوەندییەکیان نییە کەمینەیەک لە نێو کاسۆلیکەکاندا، نزیکەی یەک لە پێنج کەس، کاریزماتیکن، لە نێو پرۆتێستانتەکاندا ٨٥٪ "مەسیحی لەدایکبووی دووبارە "ن و سەر بە کەنیسەی ئینجیلی یان پەنتەکۆستاڵن، لە ناو بچووکترین گروپەکاندا کە کەمتر لەڕێژەی ٤٪ جوولەکەن.
لە کاتێکدا کە کەمینەیەکی بچووکن ھەندێک موسڵمان لە ئەمریکای لاتین، لە ئەمریکا و فلیپین ھەن، ئەوانەی لە فلیپینن بەزۆری لە بانگسامۆرۆ دەژین.
لەناو ھیسپانیک زمانەکاندا جولەکەش ھەن, کە زۆربەیان لە نەوەی جولەکەکانی ئەشکەنازین کە لە ئەوروپاوە کۆچیان کردووە ئەمریکای لاتین لەوانە: (جوولەکەکانی ئەڵمانیا، جولەکەکانی ڕووسیا، جوولەکەکانی پۆڵەندا و ھتد)، بەتایبەتی ئەرجەنتین، ئۆرۆگوای، پیرۆ، لەگەڵ کووبا (ئەرجەنتین میوانداری سێیەم گەورەترین دانیشتوانی جولەکەکان بووە لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا، دوای ئەمریکا و کەنەدا) لە سەدەی نۆزدەھەم و دوای جەنگی جیھانی دووەم، ھەروەھا زۆرێک لە جولەکەکانی ئیسپانی زمان لە کۆمەڵگە بچووکەکانی نەوە گۆڕاوەکانی ئەنوسیمەوە سەرچاوە دەگرن ئەوانەی کە باوباپیرانی جوولەکەی سێفاردییە لە مێژە ڕەچەڵەکی جوولەکە و بیروباوەڕەکانیان شاردبووەوە لە ترسی گۆشەگیری لەلایەن ئینکویزیسیۆنی ئیسپانی لە نیمچە دوورگەی ئیبیرییا و ئیبرۆ-ئەمریکا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھیسپانیک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھیسپانیک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.