کۆماری چیک بۆ یەکەمجار وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ لە ساڵی ١٩٩٤ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کردووە، ئەویش کاتێک بەشداری ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٤ کرد.
ھەروەھا ساڵی ١٩٩٦ بۆ یەکەمجار بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرد، وەرزشوانانی چیک پێش ھەڵوەشاندنەوەی چێکۆسلۆڤاکیا لە ساڵی ١٩٩٣، پێش ھەڵوەشانەوەی چێکۆسلۆڤاکیا ساڵانی ١٩٢٠ تا ١٩٩٢ وەک چیکۆسلۆڤاکیا بەشداریان کردووە و لە ساڵی ١٩٠٠ تا ١٩١٢ وەک بۆھێمی بەشدارییان لە ئۆڵۆمپیاد کردووە. وەرزشوانانی کۆماری چیک لە یارییەکانی ھاوینەدا بە گشتی ٦٧ و لە یارییەکانی زستاندا ٣٣ مەدالیای بەدەستھێناوە، کە زۆربەیان لە یارییەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر و خلیسکێنەی خێرا و لە کۆتاییدا یاری ھۆکی سەھۆڵی بەناوبانگن. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی کۆماری چیک لە ساڵی ١٨٩٩ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەم ناوەی ئێستا بەفەرمی ناسێنرا.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Czech Republic at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٢.
ئەم «وەرزش» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆماری چیک لە ئۆڵۆمپیاد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆماری چیک لە ئۆڵۆمپیاد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.