کریس ئۆستن ھادفیڵد (بە ئینگلیزی: Chris Austin Hadfield؛ لەدایکبووی ٢٩ی ئابی ١٩٥٩) ئەستێرەگەڕی خانەنشین، ئەندازیار، فڕۆکەوانی شەڕکەر، و مۆسیقاژەنێکی کەنەدییە.
یەکەم کەنەدی بوو کە چالاکیی لەدەرپێڕاگوێزی لە بۆشاییی دەرەکی ئەنجام دا، کاری ھەڵفڕینی بۆ دوو ئەرکی مەکۆی بۆشایی کردووە و ھەروەھا وەک فەرماندەری وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی (ISS) کاری کردووە. پێش ئەوەی وەک ئەستێرەگەڕ کار بکات، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە ھێزە چەکدارەکانی کەنەدا وەک فڕۆکەوانی شەڕکەری فەرمانداری ئاسمانی کاری کردووە.
کریس ھادفیڵد | |
---|---|
ئەستێرەگەڕی دەزگای بۆشاییی کەنەدا | |
دۆخ | خانەنشین |
لەدایکبوون | کریس ئۆستن ھادفیڵد ٢٩ی ئابی ١٩٥٩ سارنیا، ئۆنتاریۆ، کەنەدا |
پیشەی تر |
|
Alma mater |
|
کات لە بۆشایی | ١٦٦ ڕۆژ |
ھەڵبژرادن | گرووپی سی ئێس ئەیی ١٩٩٢ |
Total EVAs | ٢ |
Total EVA time | ١٤ سەعات ٥٣ دەقە و ٣٨ چرکە |
Missions | ئێس تی ئێس-٧٤، ئێس تی ئێس-١٠٠، سۆیوز تی ئێم ئەی-٠٧ ئێم (ئێکسپیدیشن ٣٤/٣٥) |
Mission insignia | |
خانەنشین | ٣ی تەممووزی ٢٠١٣ |
خەڵاتەکان |
|
Military career | |
دڵسۆزی | کەنەدا |
خزمەت/ | فەرمانداری ئاسمانی |
ساڵانی خزمەت | ١٩٧٨–٢٠٠٣ |
پلە | کۆلۆنێل |
کریس لە سارنیا، ئۆنتاریۆ لە دایک بووە. دایک و باوکی ڕۆجەر و ئێلەنۆر ھادفیڵدن کە لە میڵتن، ئۆنتاریۆ دەژین. کریس لە کێڵگەیەکی گەنمەشامی لە ئۆنتاریۆی باشوور گەورە بووە. ئەندامی کۆمەڵەیەکی پێشڕەوایەتی بوو کە لە گۆڕەپانەکانی میڵتن کۆ دەبوونەوە. لە مناڵییەوە حەزی لە فڕین بووە و لە تەمەنی نۆ ساڵیدا حەزی لە بوون بە ئەستێرەگەڕ کردووە، دوای ئەوەی نیشتنەوە لەسەر مانگی ئەپۆلۆ ١١ی لە تەلەڤیزیۆن بینی. ھاوسەرگیریی لەگەڵ کچەھاوڕێی قۆناغی ئامادەیی، ھێلین کردووە، سێ مناڵیان ھەیە: کایڵ، ئیڤان و کریستین ھادفیڵد. کریس پێش ئەوەی ببێتە فڕۆکەوانی تاقیکردنەوەیی، لە ناوچەی بەفرەخلیسکێی گلێن ئیدن ڕاھێنەری بەفرەخلیسکێ بووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کریس ھادفیڵد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کریس ھادفیڵد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.