دڵناسی

کاردیۆلۆژی یان پزیشکیی دڵ و خوێنبەرەکان (بە ئینگلیزی: Cardiology) ڕشتەیەکی پزیشکییە کە لەگەڵ نەخۆشییەکانی دڵ و کەموکوڕییەکانی لێدانی دڵ و شێوازی سووڕانەوەی خوێن لە ناو خوێنبەرەکاندا کار دەکات.

ئەم ڕشتە پزیشکییە بە مانای دڵناسینە.

دڵناسی
وێنەی سووڕانەوەی خوێن لە دڵی مرۆڤ، ڕەنگی شین خوێنی کەم ئۆکسجین و ڕەنگی سوور خوێنی پڕ ئۆکسجین

وشەڕەتناسی

کاردیۆلۆژی لە دوو وشەی کاردیۆ (Cardio) لە یۆنانی بە مانای دڵ و لۆژی (Logy) بە مانای سەرپڵشت و وانەیشە پێک ھاتووە.

نەخۆشینەکان

بۆ وێنە:

  • ناتەواوی و نەخۆشیی دڵ کە لە پێش لەدایکبوون بوونیان ھەبووە
  • نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری
  • ناتەواویی دڵ لە پێشھاتەکان
  • نەخوشیی درگاکانی دڵ بە خوێنبەرکان
  • ئەلیکترۆفیزیۆلۆژی

ڕشتەکانی پزیشکیی دڵ

ئەو پزیشکانەی وا لە بواری پزیشکیی دڵدا خوێندن تەواو دەکەن پێیان دەڵێن کاردیۆلۆژیست و، بەو پزیشکانەی وا لە بواری نەخۆشییەکانی دڵ لە منداڵاندا ئیش دەکەن دەڵێن کاردیۆلۆژیستی منداڵان.

بەو پزیشکانەی وا لەم ڕشتە پزیشکییەدا نەشتەرگەری دەکەن دەڵێن نەشتەرگەری کاردیۆلۆژیست یان نەشتەرگەری دڵ کە خۆی ڕشتەیەکە لە نەشتەرگەریی گشتی.

پزیشکەکانی دڵ کاریان بە خوێن نییە مەگەر ئەو کاتەی کە نەخۆشیی خوێن لە دڵدا کار بکات و بۆ زانین لە چۆنیەتیی خوێن لە تاقیکردنەوەکان لە لابڕاتۆرەکانی پزیشکیدا. کاردیۆلۆژی ڕشتەیەکە لە پزیشکیی ناوخۆیی. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پزیشکەکان دەتوانن لە بوارە جۆراجۆرەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، ببنە پسپۆر و بۆ ھەر کامێکیان دەبێ سێ ساڵ بخوێنن.

ڕشتەکانی کاردیۆلۆژی بەکورتی:

  • کاردیۆلۆژیی گەورەساڵان
  • ئەلیکترۆفیزیۆلۆژیی دڵ
  • کاردیۆجریاتریکس یان کاردیۆلۆژی بەساڵاچووان (پیرەپیاوان و پیرێ ژنان)
  • کاردیۆلۆژیی منداڵان
  • ئێکۆکاردیۆلۆژی
  • کاردیۆلۆژیی تواناسازیی دڵ و پێشگیریی نەخوشیی دڵ

فێرکاری

بۆ گەیشتن بە ئاستێک کە پزیشکێک ببێت بە پسپۆڕ لە پزیشکیی دڵ، دەبێ بۆ ماوەی لانی کەم ١٠ ساڵ ئەزموونی فێرکاری و لێکۆڵینەوەی هەبێت که دەبێ ٤ ساڵ فێرکاریی پزیشکیی گشتی، ٣ ساڵ پزیشکیی نێوخۆیی و ٣ ساڵ خولی تایبەت بە کاردیۆلۆژی تێپەڕ بکات.

سەرچاوەکان


بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

دڵناسی وشەڕەتناسیدڵناسی نەخۆشینەکاندڵناسی ڕشتەکانی پزیشکیی دڵدڵناسی فێرکاریدڵناسی سەرچاوەکاندڵناسی بەستەرە دەرەکییەکاندڵناسیخوێنخوێنبەردڵ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕۆژژمێری کۆچیپۆدکاستناحیەی سیروانمیرنشینی بابانئەسیریمێزۆپۆتامیاتۆپی پێدیجلەپۆڕنکریستیانۆ ڕۆناڵدۆخۆشەویستیئۆتیزممنارەی چۆلیکوردی (شاعیر)ئارتەر مۆرگان (ڕێد دێد)یاسای ئۆممستەفا کەمال ئاتاتورکپارتی دیموکراتی کوردستانڕوانداقەڵای دمدمنەخۆشخانەی فێرکاریی ھەولێرمایکرۆسۆفتسەعید نوورسیڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارڕۆبۆتفیفتی-سیکس (ئارکانساس)پێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانپیسبوونی ژینگەدەریاجامی کیشوەرەکانی فیفانامەی داواکاریپێڕستی شارەکانی کوردستانلەتیف ھەڵمەتماڵدیڤقانععەبدوڵڵا ئۆجەلانکێری مرۆڤقەڵای شێروانەفلیپینمارکێتینگدەریاچەی دووکاندایکپەندەکانی پیرەمێردعەبدولمەلیک کوڕی مەروانسەرژمێریی دانیشتووانچەقەڵئەسپتەکنۆلۆژیایاساشەقڵاوەتەکنۆلۆژیای زانیاریپیرەمێردقازی محەممەدجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)ھۆلاکۆ خاندۆزەخقەزای شارەزوورشەڕی ئێران و عێراققەزای حەویجەئێکوادۆرئوم کەلسوومعەرەبستانی سعوودیحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانمێژووی کوردئەفغانستانئامێدیسەرواخشتەی خولیگویاناپەیمانی سیڤەرسەرمایەداریتۆڕی تایبەتیی خەیاڵی١٣ی نیسانفیزیکمەولانای ڕۆمیئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق🡆 More