پزیشکیی گشتی
پزیشکی گشتی (بە ئینگلیزی: General practitioner[١]) لە ڕشتە سەرەتایییەکانی پزیشکییە کە نەخۆشییەکانی حاد یان کتوپڕ (acute) و کرۆنیک یان درێژخایەن دەرمان دەکەن و لە بواری پێشگرتن لە نەخوششییەکان و ھەروەھا فێرکاری پزیشکی بۆ نەخۆشەکان چالاکن.[٢]پزیشکە گشتییەکان ھەمو جۆرە نەخۆشیی کە لە سەرەتای دروستبوونیانن و ھێشتاکە پێشکەوتوو نەبوونە، دەرمان و چارەسەر دەکەن. پزیشکە گشتییەکان ئیشی دوزینەوە و ناساندنی گشتی نەخۆشییەکان لە گشت مرۆڤەکان لە ھەر تەمەنێک کە بن، ژن یان پیاو، ئەنجام ئەدەن.[٣]دەورەی فێرکاری قوتابیان بۆ ڕشتەی پزیشکی گشتی لە ولاتانی جۆراجۆری دونیا جیاوازە لە یەک و ماوەی ٤ تا ٨ سال تێ دەپرێ تا قوتبایێک بڕوانامەی پزیشکی گشتی بگری.[٤]

چاوپێکەتنی نەخوشێک لە ماداگاسکار لەلایەن پزیشکێکی گشتی
سەرچاوەکان
- ^ general practitioner, Cambridge Dictionary
- ^ General practice (GP), NHS
- ^ What Is a General Practitioner? , webmd
- ^ What’s The Difference Between a General Practitioner (GP) and a Specialist Doctor?, smart health
بەستەرە دەرەکییەکان
![]() | ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |