نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری

نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری واتە کەمی جوڵە یان تەوژمی خوێن بەرەو ماسوولکەکانی دڵ بەھۆی کەڵەکەبوونی چەورییە مادەکان لە ناو خوێنبەرەکانی دڵ.یەکێکە لە باوترین و کوشندەترین نەخوشییەکانی دڵ لە جیھاندا.

جۆرەکانی بریتین لە جێگیر، ناجێگیر، جەڵتەی دڵ، وەستانی دڵ. یەکێک لە نیشانە باوەکانی ئازاری سینگە، کە لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ شان، پشت، گەروو، شەویلگە، باسک. ھەندێکجار وەکو دڵە کزە دەردەکەوێت. بەزۆری نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە کاتی ڕاھێنانکردن دەردەکەون و کەمتر لە دەقەیەک دەخایەنێتن، و باشتر دەبن لە کاتی حەسانەوە. ھەناسە تەنگیش لەوانەیە لە نەخۆشەکە دەربکەویت بەڵام ھەندێیک جار ھیچ نیشانەیەک بەدەر ناکەوێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا جەڵدەی دڵ وەکو یەکەم نیشانەیە؛ و سستبونی دڵ و نارێکی لێدانەکانی دڵ نیشانەی ترن.

نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری
نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری
لقیartery disease، نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن، نەخۆشی
ھۆکارکەژۆک
دەبێتە ھۆکاریجەڵدەی دڵ، angina pectoris
ئازاردانخوێنبەری تاجی
Health specialtyدڵناسی، pediatric cardiac surgery
بەستەری وەسفکراوhttp://datos.bne.es/tema/XX539369.html
Risk factorsmoking
ICD-9-CM410-414.99، 414.0، 414.9، 414.00
ناسنامەی زاراوەی NCIC35505، C50625، C26732، C35505


نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری

ھۆکارەکانی توشبوون ئەمانە دەگرێتەوە: بەرزی پەستانی خوێن، جگەرە کێشان، نەخۆشی شەکرە، کەمی ڕاھێنان، قەڵەوی، زۆری ڕێژەی کولیسترۆڵ لە خوێندا، خەمۆکی، زۆر خواردنەوەی ئەلکھول.

چەند ڕێگایەک ھەن بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری کۆڕۆنەری لەوانە: خۆراکی تەندروست، ڕۆژانە وەرزشکردن، پاراستنی کێشی لەش بە شێوەیەکی تەندروست، و جگەرە نەکێشان. ھەندێک جار دەرمان بۆ نەخۆشی شەکرە، بەرزی کۆلیسترۆڵ، بەرزی پەستانی خوێن بەکاردەھێندرێت.

لە ساڵی ٢٠١٥، ئەم نەخۆشییە توشی ١١٠ ملیۆن کەس بوو، و بووە ھۆی مردنی ٨٫٩ ملیون کەس. بە ڕێژەی ١٥٫٦٪ ھۆی مردنەکاندادەنرێت ھەر بۆیەش یە کێکە لە باوترین ھۆکارەکانی مردن لە جیھان.

نیشانەکان

بەردەوامی ئازاری سینگ کە بەھۆی چالاکی و دوای خواردن و لە ھەندێک کاتی تر بە جۆری جێگیری نەخۆشییەکە دادەنرێت کە پەیوەندی ھەیە بە تەسکبوونی خوێنبەرەکانی دڵ. جۆری ناجێگیری نەخۆشییەکە لەوانەیە ببێتە ھۆی جەڵدەی دڵ.

مەترسییەکانی تووشبوون

نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری چەند ھۆکارێکی دیاریکراوی ھەیە کە ڕێگەخۆشکەرن بە توشبوون لەوانە:

نیوەی حاڵەتەکان بەھۆی بۆماوەیییە. جگەرەکێشان و قەڵەوی بە ڕێژەی ٣٦٪ و ٢٠٪ ی حاڵەتەکانە، یەک بەدوای یەک. کێشانی یەک جگەرە لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون دووھێند دەکات. کەمی وەرزشکردن بە ڕێژەی ١٢–٧٪ حالەتەکان دادەنرێ.

خۆپاراستن

دەتوانین خۆمان لە سەرووی ٩٠٪ نەخۆشییەکانی دڵ بپارێزین ئەگەر لە مەترسییەکانی توشبوون بە دووربین. خۆ پاراستنەکە پێکدێت لە:

  • وەرزشکردن بەپێی پێویست
  • کەمکردنەوەی کێشی لەش
  • چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن
  • خواردنی تەندروست
  • کەمکردنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ
  • جگەرە نەکێشان

وەرزشکردن بە ڕێژەی ٢٥٪ توشبوون کەمدەکاتەوە.

خۆراکی پڕ لە میوەو سەوزەوات ھەلی توشبوون بە نەخۆشی و مردن کەم دەکەنەوە.گۆشت نەخۆرەکان کەمتر توشی نەخۆشی دڵ دەبن، لەبەر ئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر میوەو سەوزەوات دەخۆن.

خواردنی چەند جۆرێک لە چەورییەکان ڕێخۆشکەرە بۆ ڕەقبوونی خوێنبەرەکان کە ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری زیاد دەکات.

چارەسەر

چەند ڕێگەیەک ھەن بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە لەوانە:

  • گۆرینی شێوازی ژیان
  • (دەرمان بۆ نموونە (دەرمانی کەمکردنی کۆلیسترۆڵ
  • نەشتەرگەری باڵوون
  • نەشتەرگەری گەرانەوەی سووری خوێن بو باری ئاسایی

ئەسپرین

لەو کەسانەی کە پێشتر توشی نەخوشی دڵ نەبوون، ئەسپرین ئەگەری جەڵدەی دڵ کەم دەکاتەوە بەڵام کارناکاتە سەر مەترسی مردن. ئەمچارەسەرە تەنھا بو ئەو کەسانەیە کە ئەگەری زۆری توشبونیان ھەبێ وەکو ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو ٩٠ ساڵە. ھەروەھا ئەو گەنجانەی بەرزی پەستانی خوێن، شەکرە یان جگەرە کێشن دەتوانن ئەم چارەسەرە بەکاربێنن.

سەرچاوەکان

Tags:

نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری نیشانەکاننەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری مەترسییەکانی تووشبووننەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری خۆپاراستننەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری چارەسەرنەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری سەرچاوەکاننەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەریجەڵدەی دڵ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

میرنشینی بادینانئامێدیکارڵ گۆستاف یۆنگژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبفەرموودەی سەحیحدارستانی ئەمازۆنکارڵ مارکسگڵاوپێستیپێنجوێنڕاپەڕینی ١٩٩١محەممەد مەلا فایەقشیعری نوێی کوردیکەڵھوڕکوردیی ناوەندیبانکسپلێتیانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتیبافڵ تاڵەبانینەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنعومەر کوڕی خەتتابھەڵسەنگاندنکوردماکسیانەی وەرزشی نەورۆزمحەممەدلیبرالیزممەغۆلسەبری بۆتانیئاستەکانی پێوانەکردنکیمیانامەی داواکاریمەلا کرێکارمیرنشینی بەدلیسشیعرڕەخنەی ئەدەبیشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریڕیاڵی ئێرانیدەمارگیریحاجی مەکیئاکرێڕای گشتیشەڕی ئێران و عێراقشۆڕشەکانی ١٨٤٨ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقماتماتیکڕەپبوونی کێرکۆریای باشوورجگەرخوێنژان ژاک ڕوسۆخۆشەویستیئەفریقاتەکنۆلۆژیامەسیحپەروەردەئەحمەدی نالبەندقەندیلتایتانیک (فیلمی ١٩٩٧)جوانیناسیعیسایاریگا نێتکەنگربەنداوی بێخمەوەرزشکۆماری کوردستانمایەسیرییارییەکانی ئۆڵمپیکپەلکەزێڕینەسافیی ھیرانیکەو (باڵندە)ویلیام شێکسپیربرنجفۆنۆلۆجیکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانئەسپویکیپیدیای کوردی🡆 More