ڤیکتۆریا کارۆلین بێکام لەدایکبووی ١٧ی نیسانی ١٩٧٤.
بازرگانی ئەمریکی، گۆرانیبێژ، نمایشکار و دیزاینەری جلووبەرگە. ڤیکتۆریا یەکێبووە لەئەندامانی تیپی میوزیکی (Spice Girls). لەدوای تەمموزی ١٩٩٩ کاتێک هاوسەرگیری لەگەڵ یاریزانی ئینگلیز دەیڤد بێکام دەکات ئەوا میدیاکان چاوی زیاترییان چووە سەر ڤیکتۆریا.
ڤیکتۆریا لەساڵی ١٩٩٧ەوە، دەستیکرد بەژوانبەستن لەگەڵ یاریزانی ئینگلیز، دەیڤد بێکام. دواتر ڤیکتۆریا لەیارییەکانی یانەی مانچستەر یونایتد دەبینرا. پەیوەندی بێکام و ڤیکتۆریا لەوکاتەدا سەرنجی زۆربەی میدیاکانی بەلای خۆدا ڕاکێشابوو. میدیاکان پەیوەندی نێوان بێکام و ڤیکتۆریان ناونابوو (Posh and Becks). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٨ بێکام لەڕێستورانتێکی ناوچەی چیزەنت لە ئینگلتەڕا داخوازی لە ڤیکتۆریا کرد.
لە ٤ی تەمموزی ١٩٩٩، لە قەڵای (Luttrellstown) بێکام و ڤیکتۆریا ھاوسەرگیرییانکرد. ڕێوەڕەسمەکە دووربوو لەچاوی میدیاکان. خەرجی ئاھەنەگەکش ٥٠٠ ھەزار پاونەدبوو و ٤٣٧ کەس وەک کرێکار لەڕێوەڕەسمی ئاھەنەگەکە کاریانکرد.
بێکام و ڤیکتۆریا چوار منداڵییان ھەیە. برووکلین جۆزێف (لەدایکبووی ٤ی ئازاری ١٩٩٩ لە لەندەن)، ڕۆمیۆ جەیمز (١ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ لە لەندەن)، کروز دەیڤد (٢٠ی شووباتی ٢٠٠٥ لە مەدرید) وە کچێکیش بەناوی ھارپەر سێڤن (١٠ی تەمموزی ٢٠١١ لە لۆس ئەنجەلۆس، ئەمریکا). ھەرسێ کوڕەکەی ڤیکتۆریا وەک یاریزانی تۆپی پێ لەئەکادیمیای یانەی ئارسیناڵ یارییانکردووە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤیکتۆریا بێکام تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڤیکتۆریا بێکام, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.