رۆحی پیرۆز (بەئینگلیزی: Holy Spirit) زاراوەیەکە کە لەڕێگەی وەرگێڕانی دەقی کتێبی پیرۆزی عیبرییەوە هاتە ئاراوە، بەڵام ڕووانگەکان لەسەر ئەو زاراوەیە جیاوازن لەئایینە ئیبراهیمییەکاندا.
چەمکی "رۆح" بەگشتی لەنێو ئایینە جۆراوجۆرەکاندا بەکارهاتووە (نموونە وەک براهامان، هیندۆس و تائو لە تاوۆیزمدا)، بەڵام زاراوەی "رۆحی پیرۆز" زۆر بەتایبەتی؛ لەنێو ئایینە ئیبراهیمییەکاندا بەکارهاتووە.
بۆ زۆرینەی زۆری مەسیحییەکان، باوەڕبوون بە سیانێتی پیرۆز واتای هەبوونی سێ کەسێتی نایاب دەگەیەنێت کە بریتیین لە: خودای باوک، خودای کوڕ و خودا رۆحی پیرۆز وەک یەک خودای سیانەیی هەمیشەیی و ئەبەدی. بەهەرحاڵ، ئەم باوەڕەی مەسیحییەکان بەسەر هەموو مەزهەبەکانی نێو مەسیحییەت و هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکاندا ناسەپێ.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆحی پیرۆز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆحی پیرۆز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.