چیرۆکی کایەکلێ ٢ (بە ئینگلیزی: Toy Story 2) فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەریی ئەمریکیی ١٩٩٩یە کە لە لایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسار بۆ واڵت دیزنی پیکچەرز بەرھەم ھێنراوە.
بەشی دووەمی فرەنچایزی چیرۆکی کایەکلێ و پاشکۆی چیرۆکی کایەکلێ (١٩٩٥)ە، بە ھاوبەشی لە لایەن جۆن لاسەتەر، ئاش برانن و لی ئەنکریچ دەرھێنراوە، سیناریۆکە لە لایەن ئەندروو ستانتن، ڕیتا شاو، دەگ چەمبەرلین، و کریس وێب نووسراوە، ئەویش لە چیرۆکێک وەرگیراوە کە لە لایەن لاسەتەر، ستانتن، برانن، و پیت دۆکتەر نووسراوە. لە فیلمەکە، وودی لە لایەن خڕکەرەوەیەکی کایەکلێ دەدزرێت، ئەمەش وا لە بەز لایتییر و ھاوڕێکانی دەکات؛ بچن ڕزگاری بکەن، بەڵام دواتر وودی بە ئایدیای نەمری لە مۆزەخانەیەکدا فریو دەدرێت. تۆم ھەنکس، تیم ئاڵن، دۆن ڕیکڵز، واڵس شۆن، جۆن ڕاتزنبێرگەر، جیم ڤارنی، ئانی پۆتس، ئاڕ. لی ئێرمی، جۆن مۆریس و لۆری مێتکاف ڕۆڵەکانیان لە یەکەم فیلمی چیرۆکی کایەکلێ وەردەگرنەوە و جۆون کیووساک، کێڵسی گرامەر، ئەستێڵ ھاریس، وەین نایت، و جۆدی بێنسن دێنە پاڵیانەوە، کە ڕۆڵی کەسایەتییە نوێیەکانی نێو ئەم فیلمە دەگێڕن.
چیرۆکی کایەکلێ ٢ | |
---|---|
دەرھێنەر | جۆن لاسەتەر |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە |
|
چیرۆک |
|
ئەکتەران | |
مۆسیقا | ڕاندی نیومن |
وێنەگری سینەمایی | شارن کاڵەھان |
مۆنتاژ |
|
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | بوێنا ڤیستا |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٩٢ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٩٠ ملیۆن $ |
داھات | ٥١٢ ملیۆن $ |
چیرۆکی کایەکلێ ٢ لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ بڵاو کرایەوە، داھاتی فیلمەکە زیاتر لە ٥١١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە. ستایشی بەرفرەی بەدەست ھێناوە، وەک فیلمی پێشووی، لە وێبگەی ڕاتن تۆمەیتۆز ھەڵسەنگاندنی ١٠٠٪ی بەدەست ھێناوە. چیرۆکی کایەکلێ ٢ سێیەم پڕداھاتترین فیلمی ١٩٩٩ بووە. پاشکۆیەکی تر، چیرۆکی کایەکلێ ٣، لە ٢٠١٠ بڵاو کرایەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چیرۆکی کایەکلێ ٢ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چیرۆکی کایەکلێ ٢, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.