پارێزگای دیبێر یەکێکە لە ١٢ پارێزگای کۆماری ئەلبانیا، ڕووبەرەکەی ٢٥٨٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و پایتەختی لە پێشکۆپییە.
ئەم پارێزگایە ھاوسنوورە لەگەڵ پارێزگاکانی دورێس، ئێلباسان، کوکێس، لێژێ، تیرانا و وڵاتی مەکدۆنیای باکوور. دابەشکراوە بەسەر چوار شارەوانی بولقیزە، دیبێر، کلۆس و مات. شارەوانییەکان زیاتر دابەشکراون بەسەر ٢٩٠ شارۆچکە و گوند بە گشتی.
ژمارەی دانیشتووانەکەی تا ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ١١٣٦٨٣ کەسە. چڕی دانیشتووان لە ھەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا ٤٤ کەسە (١١٠ میل چوارگۆشە). بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی تر، دیبێر چڕی دانیشتووانی زۆر کەمە. جگە لەوەش ناوچە شاخاوییە دوورەکان نزیکە لە بێ دانیشتووان. گەورەترین شارەکان بریتین لە پێشکۆپی، بورێل، بولقیزە و کلۆس.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای دیبێر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارێزگای دیبێر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.