ھیندستان یەکێتییەکی فیدراڵییە کە ٢٨ ویلایەت و ٨ ناوچەی یەکگرتوو لە خۆدەگرێت، کۆی گشتیان ٣٦ ویلایەتە.
ھەر یەک لەم ویلایەتانە دابەش کراون بۆ یەکە و بەشی کارگێڕی بچووکتر.
ویلایەتەکان و دەڤەرە یەکگرتووەکانی هیندستان | |
---|---|
لقی | administrative territorial entity of India، first-level administrative division، constituent state |
وڵات | ھیندستان |
جێگەی دەگرێتەوە | presidencies and provinces of British India |
سێگۆشەی ھیندستان بە درێژایی مێژوو لەلایەن چەندین نەتەوە و ڕەگەزی جیاواز فەرمانڕەوایی کراوە، و ھەریەکێک لەم ڕەگەزانە شوێنەوار و پەنجەمۆری سیاسەتی خۆی جێھێشتووە لە دابەشکردنی کارگێری ناوچەکە و سەپاندنی دەسەڵات. ڕاجی بەریتانی لەدەسەڵاتی ماوە کە فەرمانڕەوای موغال بوو. لەو ساتدا ھندستان دابەش ببوو بەسەر چەند پارێزگایەک (کە پێی دەگوترا سەرۆکایەتییەکان)، ڕاستەوخۆ لەلایەن بەریتانیاو و دەوڵەتی شازادەوە بەڕێوەدەبرا، کە بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن میرێکی ناوخۆیی یان ڕاجای دڵسۆز بە ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیاوە دەستی بەسەرداگیرابوو.
لەنێوان ساڵانی ١٩٤٧ و ١٩٥٠ ناوچە ویلایەتییەکانی میری لە ڕووی سیاسییەوە یەکخرابوون لە نێو یەکییەتی ھیند. زۆربەیان یەکیان گرتبوو کە لە پارێزگایەکانی ئێستادا بەدیار دەکەوێ، ئەوانی تر لەژێر پارێزگایەکانی نوێوە ڕێکخرا بوون، لەمانە: ڕاجستان، ھیماچال پرادش، مادیا بھارات، و ڤیندیا پرادش، کە لە چەندین ویلایەتی میری پێکھاتووە، ژمارەیەکی کەمیان، کە ئەمانەن میسۆر و حەیدەراوا و بوپاڵ و بیلاسپور بوون بە پارێزگای سەربەخۆ. دەستووری نوێی ھیندستان کە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠دا ھاتە سەر کار، ھیندستانی کردە کۆمارێکی دێموکراتی دەسەڵاتدار. کۆماری ھیندستان نوێ بە «یەکێتی ویلایەتەکان» ڕاگەیەندرا.دەستووری ساڵی ١٩٥٠ جیاکراوەتەوە لەنێوان سێ ویلایەتی سەرەکی.
ویلایەتی بەشی (A)، کە حوکمرەوانی پارێزگایەکانی ھەرێمی پێشووی ھیندستانی بەریتانی بوون، لەلایەن پارێزگاری ھەڵبژێردراو و ئەنجومەنی یاسادانانی دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبران. نۆ بەشی A ویلایەتەکان بریتی بوون لە:
ھەشت ویلایەتی بەشی (ب) ویلایەتی میری پێشوو یان کۆمەڵەیەک بوون لە ویلایەتە میرییەکان، لەلایەن ڕاجپراموکەوە بەڕێوە دەبران، کەبە شێوەیەکی ئاسایی فەرمانڕەوای دەوڵەتێکی پێکھێنەرا و یاسادانانێکی ھەڵبژێردراو بوو. ڕاجپامۆخ لەلایەن سەرۆکی ھیندستانەوە دەستنیشان کرابوو. ویلایەتەکانی بەشی B بریتی بوون لە::
دە ویلایەتی بەشی س ھەردوو ھەرێم سەرۆکی کاربەدەستی پێشووی ھەرێم و ھەندێک ویلایەتی میری گرتەوە لەگەڵ ھەریەکەیان لەلایەن سەرۆکی کاربەدەدست کە لەلایەن سەرۆکی ھیندستانەوە دیاری کرابوو بەڕێوە دەبردرا. ویلایەتەکانی بەشی س بریتی بوون لە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویلایەتەکان و دەڤەرە یەکگرتووەکانی ھیندستان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویلایەتەکان و دەڤەرە یەکگرتووەکانی ھیندستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.