مۆخ گەورەترین بەشی مێشکە و لە دوو نیوەگۆی ڕاست و چەپ پێک ھاتووە کە کێشی ھەر دوو پێکەوە ١٥٠٠ گرەمە، شێوەی لە کاکڵە گوێز دەکا.
تێگەیشتن، بیرەوەری، فێر بوون و ژیری بۆ مۆخ دەگەڕێتەوە.
ھەر نیوەگۆیێ بە تۆخێکی پڕچرچ وچین لە ماکیکی بۆر داپۆشراوە کە بە تۆخی مۆخ دەناسرێت. تۆخی مۆخ پێشکەوتووترین بەشی مێشکە، ھەموو جووڵە ویستەکیەکانیی لەش لێرەوە فەرمان دەگرن. ھەستەکانیش لێرەدا ھەست دەکرێن. نیوەگۆی چەپی مۆخ بەرپرسی لای ڕاستی لەش و بەپێچەوانەوە نیوەگۆی ڕاست بنکەی بەڕێوەبەری ئەندامەکانی لای چەپی لەشە.
شەقێک لە ناوەڕاستی مۆخدا، نیوەگۆکانی ڕاست و چەپی تا ڕادەیەکی زۆر لێک جیا کردووە. ئەم نیوەگۆیانە بە یارمەتی کۆمەڵەدەمارێک بە ناوی پۆلکە (corpus callosum) پێکەوە لە پێوەندیدان.
سێ درزی قووڵی تر، نیوەگۆکانی مۆخی بە چوار لۆب دابەش کردووە:
ھەر لۆبێکی مۆخ، بەرپرسی لێکدانەوەی بەشێک لە زانیارییەکانە. بۆ وێنە زانیاری بینایی دەڕواتە لۆبی پشت سەری و زانیارییەکانی بیسایی لە لۆبی لاجانگیدا لێک دەدرێتەوە. لۆبی توێڵی قسەکردن بەڕێوە دەبا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆخ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مۆخ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.