موژگان کاووسی (بە ئینگلیزی: Mozhgan Kavousi) نووسەر و لێکۆڵەرێکی کوردی یارسانە.
موژگان خەڵکی کەلاردەشتی پارێزگای مازەندەران و لە کوردەکانی باکووری ئێرانە.
موژگان کاووسی دووشەممە، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ لە ماڵە خۆی لە «نۆشار» بە بێ ھیچ حوکمێک لەلایەن ھێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ساری کرا. سێ شەممە، ١٠ی کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵ (١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٨) بۆ زیندانی نۆشار ڕاگوێزرا.
پێنج شەممە، ١٩ی کانوونی یەکەم (٢٨ی سەرماوەز) لەلایەن دادگای شۆڕشی نۆشار بە تۆمەتی ئەندامییەتی حدکا بە ٣٣ مانگ، ھەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٣٠ مانگ و بانگەشە و پرۆپاگەندە دژ بە ئێران بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم بوو، کە بە کۆی گشتی ٦٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. دوای ئەو حوکمەش بە شێوەی کاتی بە بارمەتەی سەت ملیۆن تمەنی ئازاد کرا. حوکمی موژگان لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیادی کرد (ھەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٣٦ مانگ و پرۆپاگەندە دژ بە ئێران بە ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ)؛ کە بەپێی یاسا زیاترین سزا واتە ٣٦ مانگەکەی بۆ جێبەجێ کرا.
سێ شەممە، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠ - ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٩ موژگان بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نۆشار کرا و دوای نزیک مانگێک لە ڕێکەوتی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ - ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
موژگان تاوەکوو ئێستا دوو بار لە مافی مرەخەسی و دیداری بنەماڵەکەی بێبەش کراوە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article موژگان کاووسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.