مردووی گەڕۆک (بە ئینگلیزی: The Walking Dead) (کورتکراوە: TWD) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی پاش-کارەساتی ترسێنەری ئەمریکییە کە لەلایەن فڕانک دارابۆنتەوە پەرەی پێدراوە، چیرۆکی زنجیرەکە لەسەر زنجیرەیەکی کتێبی کۆمیک بە ھەمان ناوەوە بەندە کە لەلایەن ڕۆبێرت کێرکمن، تۆنی مور و چارلی ئادلارد نووسراوە.
مردووی گەڕۆک The Walking Dead | |
---|---|
ھەروەھا ناسراوە بە | مردووی ڕۆیشتوو |
چەشن | |
دانەر | ڕۆبێرت کێرکمن |
پەرەپێدەر | فڕانک دارابۆنت |
ئەکتەران | ئەندرو لینکن نۆرمن ڕیدەس سارا وەین کاڵیز لۆری ھۆڵدن چاندلەر ڕیگز دانای گوریرا جۆن بێرنتاڵ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٦٩ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | فڕانک دارۆبۆنت گێڵ ئان ھێرد گلێن مەزارا |
مۆنتاژ | Aubrey Sitterson (٥٥-٧٠#) Sina Grace (٦٧-٩٦#) Sean Mackiewicz (٩٧-١٩٣#) |
شوێنەکانی تۆمارکردن | جیۆرجیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
وێنەگر | ڕۆن شمیت |
ماوەی پەخش | ٤١–٦٧ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ستۆدیۆکانی ئەی ئێم سی |
پەخش | |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ – ئێستا |
ڕیزبەندی کاتی | |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | لە مردووی گەڕۆک بترسە |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
ئەندرو لینکن بە ڕۆڵی کەسایەتیی سەرەکیی ڕیک گرایمز دوای بەئاگاھاتنەوەی لە بێھۆشییەکی درێژ لە نەخۆشخانەدا، دەبینێت جیھان کاول بووە و پڕە لە زۆمبی («گەڕۆکەکان»)، پاش شادبوونەوەی بە ھاوژینەکەی لۆری، و کوڕەکەی کارڵ و ھەروەھا بە ھاوپیشە و ھاوڕێ نزیکەکەی شەین واڵش لە دارستانەکەدا، سەرکردایەتیی کۆمەڵەیەکی ڕزگاربووی ئەو کارەساتە دەکات، ھەموو پێکەوە بەرەنگاری مەترسییەکان دەبنەوە و ھەمیشەش بە دوای شوێنێ پارێزراودا دەگەڕێن بۆ مانەوە.
وەرزی یەکەم تاکو نیوەی وەرزی پێنجەم کاری فیلمگرتنەکەی لە ئەتڵانتادا کراوە، نیوەکەی تری وەرزی پێنجەمیش بەزۆری لە شاری ئەلێکساندریای سەر بە ویلایەتی ڤیرجینیا کاری فیلمگرتنی بۆ کراوە. مردووی گەڕۆک یەکەم ئەڵقەی لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠دا لەسەر تۆڕی کەناڵی ئەی ئێم سی پەخش کرا و ھەروەھا پەخشی نێونەتەوەییشی لە ڕێگەی گرووپی تۆڕەکانی فۆکس و دیزنی+ پەخش کراوە. تۆڕی ئەی ئێم سی گرینگییەکی زۆری بەو زنجیرەیە دەدات، وەرز لە دوای وەرز نوێی دەکاتەوە بەھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بینەرانی. بینەرانی ئەم زنجیرەیە بەزۆری لە نێوان ١٨ بۆ ٤٩ ساڵن. وەرزی یازدەھەم و کۆتای زنجیرەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢١دا بۆ یەکەم جار پەخش کرا.
بەھۆی سەرکەوتنی زنجیرەکە کەناڵی ئەی ئێم سی زنجیرەیەکی تری پەیوەندیداری بە ناوی لە مردووی گەڕۆک بترسە دەر کرد، کە باسی ڕووداوەکانی چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی مردووی گەڕۆکەکان دەکات، و یەکەم ئەڵقەشی لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٥دا پەخش کرا. زنجیرەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێ کراوە و بۆ چەندین خەڵاتی مەزن پاڵێوراو بووە، گرینگترینیان خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بووە بۆ باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی درامی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مردووی گەڕۆک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مردووی گەڕۆک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.