ماتیس دی لیخت (لەدایکبووی ١٢ی ئابی ١٩٩٩) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ھۆڵەندییە کە وەک ناوەندبەریگریکای ناوەند یاری دەکات بۆ یانەی بۆندسلیگا بایەرن میونشن و تیمی نیشتیمانی ھۆڵەندا.
دی لیخت یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمی یەکەمی ئایاکس ئەنجامدا لە ئەیلولی ٢٠١٦ لە یارییەکی جام دا بەرامبەر ویلیامی دووەم. دوای ٢٥ خولەک بەھۆی لێدانی کۆرنەرەوە گۆڵی تۆمارکرد، کە بووە دووەم لاوترین گۆڵکار لەدوای کلێرنس سیدۆرف. لە ٢٤ی ئایار، بوو بە لاوترین یاریزان کە لە ١٧ ساڵ و ٢٨٥ ڕۆژیدا یاری بکات لە یارییەکی گەورەیی کۆتایی ئەورووپادا کاتێک لە دژی مانچستەر یونایتد یاری کرد لە یارییەکی کۆتایی خولی ئەورووپا. ٢٠١٧ لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، دی لیخت خەڵاتی گۆڵدن بۆی بردەوە، کە بووە یەکەم بەرگریکار کە خەڵاتەکە بباتەوە. وەرزی دواتر، یارمەتی ئاکس دا بۆ بەدەستھێنانی نازناوی ناوخۆیی و گەیشتنە نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان. ئاستەکانی وای لێکرد بچێتە یانەی یۆڤانتۆس و لە ساڵی ٢٠١٩ خەڵاتی کۆپا بردەوە. لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ تیمی تۆرین نازناوی خولی پلە یەکی ئیتاڵی بردەوە.
لە ساڵی ٢٠١٧، دی لیخت لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا یەکەمین یاری خۆی بۆ ھۆڵەندا ئەنجامدا، ئەمەش وای کرد کە لاوترین یاریزان بێت کە لە ساڵی ١٩٣١ەوە بۆ ھەڵبژاردەکەی یاری بکات. ماتیس بەشداری کرد لە یۆرۆی ٢٠٢٠.
دی لیخت لە تەمەنی نۆ ساڵیدا چووە ناو ئەکادیمیای لاوانی ئایاکس لە یانەی ناوخۆی خۆی لە ئەبکوێد، کە لە دەرەوەی ئەمستردام بوو. لە سەرەتادا ڕاھێنەرانی ئەکادیمیای لاوان پێیان وابوو کە زۆر خاوە و شێوەی جەستەی خراپە، بەڵام دەرفەتێکی پێدرابوو لە ئەکادیمیادا گەشە بکات و بەردەوام بوو لە سەلماندنی کوالیتی خۆی.
یەکەمین یاری خۆی بۆ ئەیاکسی لاوان ئەنجامدا لە ٨ی ئابی ٢٠١٦ لە یارییەکی خولی پلە دووی ھۆڵەندی بەرامبەر ئیمێن، ھەموو یارییەکەی بەتەواو کرد. لەماوەی وەرزەکەدا، دی لیخت لە ١٧ یاری بۆ ئەیاکسی لاوان ئەنجامدا.
لە ٢١ی ئەیلوول، دی لیخت یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمی یەکەمی ئایاکس ئەنجامدا لە یارییەکی جامدا بەرامبەر ویلیەمی دووەم. دوای ٢٥ خولەک بەھۆی لێدانێکی کۆرنەر گۆڵێکی تۆمارکرد، کە وای کرد ببێتە دووەم لاوترین گۆڵکار لەدوای کلێرنس سیدۆرف؛ ئەیاکس یارییەکەی بردەوە ٥–٠. لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، ئایاکس لەڕێگەی تویتەر ڕای گەیاند کە دی لیخت بەرزکرایەوە بۆ تیمی یەکەم.
دی لیخت بە خێرایی خۆی لە تیمی یەکەمدا دامەزراند دوای ئەوەی بەرزکرایەوە و بەردەوام بوو لە یاریکردن لە ١١ یاری لیگادا و نۆ یاری لە خولی ئەورووپا. لە ٢٤ی ئایار، بوو بە لاوترینیاریزان کە لە (١٧ ساڵ و ٢٨٥ ڕۆژیدا)یاری بکات لە یارییەکی گەورەی کۆتایی ئەورووپادا کاتێک لە دژی مانچستەر یونایتد یاری کرد لە یاری کۆتایی خولی ئەورووپا.
دوای فرۆشتنی داڤینسۆن سانچێز بە یانەی پرێمییەرلیگ تۆتنام ھۆتسپۆر لە ئابی ٢٠١٧، دی لیخت بوو بە یاریزانێکی سەرەکی تیمی یەکەم. لە ئازاری ٢٠١٨ بوو بە گەنجترین کاپتنی ئەیاکس ئەمستەردام لە دوای پێکانی کاپتنی یانەکە جۆیڵ ڤێلتمان.
دی لیخت لە ٣٧ یاری لە ھەموو پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری کرد و سێ گۆڵی تۆمارکرد. لە ھەر ٣١ یارییەکانی خولدا بە سەرەکی یاری کرد و ٩٠ خولەک لە ھەموویان یاریکرد جگە لە یەکێکیان (لە ٣٣ خولەکدا ھێنرایە دەرەوە بەرامبەر ئێس بی ڤیتیس بەھۆی پێکان). بەھۆی ئاستەکەی دی لیخت بۆ ئایاکس، بە زۆرێک لە یانە بەھێزەکانی ئەورووپاوە بەسترابۆوە.
لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، دی لیخت خەڵاتی گۆڵدن بۆی بردەوە، کە بووە یەکەم بەرگریکار کە خەڵاتەکە بباتەوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩، دی لیخت بوو بە لاوترین کاپتن لە یارییەکی یەکتر دەرکردنی خولی یانە پاڵەوانەکان کە لە تەمەنی ١٩ ساڵ و ١٨٦ ڕۆژیدا بوو، لە بەرامبەر ڕیال مەدرید. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩، ١٠٠ەمین یاری فەرمیی خۆی بۆ ئەیاکس ئەنجامدا لە بردنەوەیان لە یاری کلایسکەر ٣–٠ لە بەرامبەر فیینۆرد لە جامی نیشتیمانی ھۆڵەندا، کە بوو بە لاوترین یاریزانی ئەیاکس کە گەیشتبێتە بەم ژمارەیە بەو خێرایییە.
لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٩، دی لیخت گۆڵی بردنەوەی لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە بەرامبەر یۆڤانتۆس تۆمار کرد و ئەیاکسی نارد بۆ یاری پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بۆ یەکەم جار لەدوای ساڵی ١٩٩٦–١٩٩٧. ئەو گۆڵە وای لێکرد ببێتە لاوترین یاریزانی ھۆڵەندا کە لە قۆناغەکانی یەکتر دەرکردنی پاڵەوانێتییەکە گۆڵ تۆمار بکات لەدوای نۆرین وتەر لە ساڵی ١٩٩٦ و دووەم لاوترین بەرگریکار کە لە مێژوودا گۆڵی تۆمار کردبێت لە دوای جۆێل ماتیپ.
لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩، دی لیخت گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس واژوو کرد بۆ بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ، کە بە پێنج ساڵ دەدرێت، لەگەڵ تێچووی زیادەی ١٠٫٥ ملیۆن یۆرۆ کە بەندە بە ئاست و یاریکردنەوە. یەکەمین یاریی فەرمیی خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە بردنەوەیەکی ٤–٣ لە یاریگای خۆیان لە ٣١ی ئابدا بەرامبەر ناپۆلی لەخولی پلە یەکی ئیتاڵی. لە ٣ی تشرینی دووەمدا، یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد لە لە بردنەوەیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەسەر یانەی ھەمان شاردابە ئەنجامی ١–٠ بەرامبەر تۆڕینۆ لە دێربی دێلا مۆل.
لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢، دی لیخت گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ پاڵەوانی بۆندسلیگا یانەی بایەرن میونشن واژوو کرد بە بڕی سەرەتایی ٦٧ ملیۆن یۆرۆ، کە لەوانەیە بەرزبێتەوە بۆ ٧٧ ملیۆن یۆرۆ بەپێی ئاستی یاریزانەکە.
لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٧، دی لیخت یەکەمین یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا ئەنجامدا لە بردنەوەی ٢–٠ بەرامبەر بولگاریا لە یاری پاڵاوتنەکان بۆ جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨. ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە، دانی بلیند، دی لیخت بانگھێشت کرد بۆ تیمی ھەڵبژاردە سەرەڕای ئەوەی تەنھا دوو یاری بۆ ئایاکس کردبوو لە خولدا. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، بوو بە گەنجترین یاریزان کە لە ساڵی ١٩٣١ەوە بۆ تیمی نیشتیمانی یاری بکات.
لە ماوەی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، دی لیخت لە ماوەی ٩٠ خولەک یاری کرد لە ھەموو چوار یاری کۆمەڵەکاندا لە بەرامبەر بەرامبەر ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ھۆڵەندا توانی ببێت بە براوەی کۆمەڵەکە گەیشتە قۆناغی کۆتایی یەکەمین خولی نەتەوەکان. لە نیوی کۆتاییدا کە لە ٥ی حوزەیراندا ئەنجام درا، گۆڵێکی تۆمارکرد بەرامبەر ئینگلتەرا و ھەڵبژاردەکەی توانی بگات بە یاری کۆتایی. لە یاری کۆتاییدا ھۆڵەندا ١–٠ لەلایەن پورتوگالەوە شکستی پێھێنرا.
لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە قۆناغی ١٦ی یۆرۆ ٢٠٢٠ ی دژی کۆماری چیک، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بەھۆی بەرکەوتنی تۆپ بە دەست، کە دواتر ھۆڵەندا دوو گۆڵی لێ تۆمار کرا و ماڵاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
دی لەلایەن لەلایەن شیکەرەوەکانەوە بە یەکێک لە بە یەکێک لە بەھرەدارترین گەنج لە جیھانی تۆپی پێی دادەنرێت، وەک بینرا لە بەدەست ھێنانی خەڵاتی گۆڵدن بۆی ٢٠١٨، کە دانراوە بۆ دیاریکردنی سەرنجڕاکێشترین یاریزانی گەنج لە تۆپی پێی ئەورووپا.
دوای ئەوەی وەک یاریزانێکی ناوەندی ھێرشبەر یاری کردووە لە گەنجییەوە، دی لیخت ھەردوو یاریزانێکی بەرگری جەستەیی و تەکنیکییە و بەپێی ڕاست یاری دەکات، ناسراوە بە پچڕاندنی تۆپ بە بێ ئەوەی فاوڵ بکات، بەرزییەکەی، لێسەندن، ھێز، خێرایی و پاسی دەقیق، کە وای لێدەکات لە بەرگرییەوە دەست بە ھێرشبردن بکرێت؛ ھەروەھا، بەرزییەکەی ڕێگە دەدات ھەڕەشەیەکی سەرەکی بێت لە کاتی لێدانە وەستاوەکاندا، لەکاتێکدا ھێزەکەی مانای ئەوەیە کە سەختە لە تۆپەکە دووربخرێتەوە، بە تایبەتی لە کاتی وەرگرتنەوە لە نێوان دوو کەسدا. شێوازی یاریکردنی زۆرجار بەراورد دەکرێت لەگەڵ یاریزانی بەرشەلۆنە جێرارد پیکێ؛ ھەروەھا بەراوردکراوە لەگەڵ جەن ڤێرتۆنگێن، بەھۆی «ھەنگاوی پێشەوەی ھاوشێوەی، ئارەزووی دروستکردنی یارزانێکی زیادە لە ناوەندی یاریگا، و ھێمنی لەسەر تۆپەکە،» و بۆ ھاونیشتیمانییەکەی ڕۆناڵد کۆمان، بەھۆی «لێدانی بەھێز و ھێزی جەستەی» ئاستێکی نایابی ھەیە.
پرۆفایلێکی ساڵی ٢٠١٩ی UEFA.com دی لیخت وەسفی دەکات و دەڵێت "سەرکردەیەکی سروشتییە کە بەرگریکارێکی ناوەندە و بە ھەردوو قاچی یاری دەکات. لە ھەوا و بەرزیدا زاڵە، بە ھێزە، دابەشکردنێکی باش و ئارامە، و دەتوانێت لە پشتەوە یاری بکات بەھۆی متمانەی خۆی بە ھەبوونی تۆپ، لەکاتێکدا پێگەی زیرەکەکەی یارمەتیدەرە بۆ ڕەتکردنەوەی ھەر ھێرشێک لەسەر تیمەکەی. بە توانای خوێندنەوەی یارییەکان، تەنانەت دەتوانێت لە ناوەندی یاریگا یاری بکات. سەرکردایەتییەکەیشی دەریخستووە: تەمەنی ١٨ ساڵان بوو کاتێک بوو بە کاپتنی ئەیاکس. لە ھەمان ساڵدا، پۆڵ ویڵکس لە ڕۆژنامەی The Independent نووسیویەتی کە «توانای دی کیخت بۆ یاریکردن لە پشتەوە و ڕێکخستنی ھاوڕێکانی لە تیمەکە کارێک و یاریزانێکی بەنرخە لەکاتێکدا کە ئێستا بەرگریکارەکان دەردەکەون کە کوالیتیان کەمە».
بەرگریکارە پێشووی لیڤەرپوول و ئینگلتەرا جەیمی کاراگێر ستایشی دی لیخت کرد بۆ «خاسییەتی جەستەیی» و «خاسییەتی سەرکردایەتی». کاراگێر ھەروەھا وتی ئەو وایاری دەکات «وەک تەمەنی ٢٤ یان ٢٥ ساڵە» کە ئاماژە بە پێگەیشتن و ھێز دەکات. سەبارەت بە دی لیخت، بەرگریکاری پێشووی ھۆڵەندا یاپ ستام وتی: «ئەو لە لە کاتی ھەبوونی تۆپدا ئارامە، لەڕووی تەکنیکییەوە توندڕەوە، یارییەکە دەبینێت، یارییەکە بە باشی دەخوێنێتەوە و ئەو ھێزەی پاڵنەری ھەیە بۆ خۆی ھەروەھا ئەوەی پێویستە بەدەستی بھێنیت و بۆ کوێ دەیەوێت بچیت». دوای گرێبەستکردن لەگەڵ یۆڤانتۆس، مارسێلۆ لیپپی، یەکێک لە ڕاھێنەرانی پێشووی یانەکە، سەبارەت بە سەرەتاکانی بەرگریکارەکە وتی: «من زۆر یاریزانی مەزنم بینیوە، وەک ئالساندرۆ نێستا، فرانکۆ بارێسی، پاولۆ مالدینی، سیڕۆ فێررا، فابیۆ کانڤارۆ، و مارکۆ ماتێرازی. بەڵام ھەرگیز لەو شێوەیەم نەبینیوە لەو تەمەنەی ئەودا.»
لە ساڵی ٢٠١٩دا، گاکۆمۆ چیۆچیۆلۆ دی لیخت بە بەرگریکارێکی گەنج و بەھرەمەند و تەواو وەسف کرد، وتی ھەرچەندە زۆر خێرا نییە، بەڵام توانایەکی باشی ھەیە بۆ خوێندنەوەی یارییەکە، لەنێوان تایبەتمەندییە تەکنیکی و جەستەیییەکانی تر. سەرەڕای بەھرەکەی، ھەندێک جار لە میدیاکاندا ڕەخنەی لێ گیراوە بەھۆی ئەوەی کە جێگیر نەبووە ئاستی بووە بەھۆی ئەوەی کە ھەندێک جار ھەڵەی کردوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، ھاوڕێی بەرگری یۆڤێنتۆس لیۆناردۆ بۆنچی وتی کە باوەڕی وایە کە دی لیخت بە تێپەڕبوونی کات ئەم لاوازیانە زاڵ دەبێت بەسەریاندا، کاتێک گەورە دەبێت و ئەزموونی زیاتر لەگەڵ تەمەندا وەردەگرێت، و بە سەرکەوتوویی خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ستراتیژی بەرگری نوێی تیپەکە لەژێر بەڕێوەبەری ماوریزیۆ ساری، کە سیستەمی دیاریکردنی ناوچەیی بەکاردەھێنێت لەجیاتی دیاریکردنی مان-تو-مان.
دی لیخت لە پەیوەندییەکدایە لەگەڵ مۆدێلی ھۆڵەندی ئەنکای مۆلێنار، کچی کایج مۆلێنەر.
یانە | وەرز | لیگا | جامی نیشتیمانی | ئەورووپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
دابەشکردن | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵکان | ||
لاوانی ئەیاکس | ٢٠١٦–١٧ | خولی پلە دووی ھۆڵەندا | ١٧ | ١ | - | - | - | ١٧ | ١ | |||
ئەیاکس | ٢٠١٦–١٧ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ١١ | ٢ | ٣ | ١ | ٩ | ٠ | - | ٢٣ | ٣ | |
٢٠١٧ ١٨ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ٣٣ | ٣ | ٢ | ٠ | ٤ | ٠ | - | ٣٩ | ٣ | ||
٢٠١٨ ١٩ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ٣٣ | ٣ | ٥ | ١ | ١٧ | ٣ | - | ٥٥ | ٧ | ||
کۆی گشتی | ٧٧ | ٨ | ١٠ | ٢ | ٣٠ | ٣ | ٠ | ٠ | ١١٧ | ١٣ | ||
یۆڤانتۆس | ٢٠١٩ ٢٠ | خولی پلە یەکی ئیتاڵی | ٢٩ | ٤ | ٤ | ٠ | ٦ | ٠ | ٠ | ٠ | ٣٩ | ٤ |
٢٠٢٠–٢١ | خولی پلە یەکی ئیتاڵی | ٢٧ | ١ | ٤ | ٠ | ٥ | ٠ | ٠ | ٠ | ٣٦ | ١ | |
٢٢–٢٠٢١ | خولی پلە یەکی ئیتاڵی | ٣١ | ٣ | ٤ | ٠ | ٧ | ٠ | ٠ | ٠ | ٤٢ | ٣ | |
کۆی گشتی | ٨٧ | ٨ | ١٢ | ٠ | ١٨ | ٠ | ٠ | ٠ | ١١٧ | ٨ | ||
بایەرن میونشن | ٢٠٢٢–٢٣ | بۆندسلیگا | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ |
تەواوی کاروانی وەرزشی | ١٨١ | ١٦ | ٢٢ | ٢ | ٤٨ | ٣ | ٠ | ٠ | ٢٥١ | ٢١ |
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ھۆڵەندا | ٢٠١٧ | ٣ | ٠ |
٢٠١٨ | ١٠ | ٠ | |
٢٠١٩ | ١٠ | ٢ | |
٢٠٢١ | ١٠ | ٠ | |
٢٠٢٢ | ٥ | ٠ | |
کۆی گشتی | ٣٨ | ٢ |
زنجیرە. | ڕێکەوت | شوێن | ژمارەی یاری | تیمی بەرامبەر | ئەنجامی کاتی گۆڵ | ئەنجامی کۆتایی | پاڵەوانێتی | سەرچاوە |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
1 | ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ | جۆن کرۆیف ئارە، ئەمستردام، ھۆڵەندا | ١٥ | ئەڵمانیا | ١–٢ | ٢–٣ | پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠٢٠ | |
2 | ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ | ستادیۆ دی ئەفۆنسۆ ئێنریکس، گیمارەنس، پورتوگال | ١٦ | ئینگلتەرا | ١–١ | ٣–١ | کۆتایییەکانی جامی نەتەوەکانی یەکێتی ئەورووپا ٢٠١٩ |
ئەیاکس
یۆڤانتۆس
ھۆڵەندا
تاکەکەسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماتیس دی لیخت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ماتیس دی لیخت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.