لەتیفە ئیبن زیاتین (لە دایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠ لە تەتوان، مەغریب) چالاکوانی فەڕەنسی-مەغریبییە، دایکی عیماد ئیب زیاتینە، یەکەم سەرباز کە لەھێرشە تیرۆریستییەکەی تۆلۆس کووژرا لە ڕۆژی ١١ی ئازاری ٢٠١٢.
لەتیفە ئیبن زیاتین | |
---|---|
لەدایکبوون | تەتوان، مەغریب | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠
نەتەوە | فەڕەنسی-مەغریبی |
ناسراوە بە | چالاکییەکانی دژ بە تووندووتیژی |
کارە ناودارەکان | دامەزراندنی کۆمەڵەی عیماد ئیبن زیاتین بۆ ئاشتی |
لەتیفە لە دایکبووی ١٩٦٠، ژنێکی موسڵمانە. لە ساڵی ١٩٧٧ گەیشتووەتە فەڕەنسا، ئەوکاتە تەمەنی ١٧ ساڵانبووە. لەتیفە چۆتە فەڕەنسا بۆ گەیشتنەوە بە ھاوسەرەکەی، کە ناوبراو لە کۆمپانیای ھێڵی شەمەنەدەفەری فەڕەنسی (SNCF) کاردەکات. لەتیفە دایکی پێنج منداڵە (چوار کوڕ و کچێک)، کوڕەکەی عیماد پلەی ڕەقیبی ھەبوو لە سوپای فەڕەنسا، لە ساڵی ٢٠١٢ لەھێرشێکی تیرۆریستی لەلایەن محەممەد مەراح دەکووژرێت.
لەتیفە لە مۆزەخانەیەکی ھونەری لە شاری نۆرماندی، فەڕەنسا کاردەکات وەک سەرپەرشتیار و پرسگە. لەدوای کوژرانی کوڕەکەی، لەتیفە دەچێتە ئەو ناوچەیەی کە بکووژەکەی تێیدا دەژا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری تۆلۆز. دواتر لە نیسانی ٢٠١٢، کۆمەڵەی عیماد ئیبن زیاتین بۆ ئاشتی دادەمەزرێنێت، ئەرکی ڕێکخراوەکە گەیاندنی پەیامی پێکەوەژیانی ئایینی و سێکولاریزمە لەناوچە دوورەپەرێزەکان. ڕێکخراوەکە لەلایەن جەمال دبۆزی ئەکتەری فەڕەنسی-مەغریبی پاڵپشتی داریی لێکرا.
لە شووباتی ٢٠١٤، لەلایەن وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا و نوێنەری پەیمانگاکانی جوولەکە لە فەڕەنسا خەڵات بەخشرایە ڕێکخراوەکەی لەتیفە. ھەروەھا لەتیفە لەلایەن وەزیری پەروەردە خەڵاتکرا. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥، لەلایەن سنیگەگ دی لا ڤیکتۆر (سنیگەگێکی جوولەکەکان) بانگێشتکرا، کە بەئامادەبوونی سەرۆککۆماری فەڕەنسا، فرانسوا ئۆلاند مۆمیان داگیرساند وەک ڕێزێک بۆ حەڤدە قوربانییەکەی شارلی ئێبدۆ.
لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، لەتیفە خەڵاتی ڕێگریکاری ناکۆکی پێدرا، لەبەرامبەر چالاکییەکانی بۆ درووستکردنی ژینگەی گفتووگۆ و پێکەوەژیانی ئایینی، خەڵاتەکە لەلایەن دامەزراوەی کریاک پێدرا. دواتر لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لەتیفە ئیبن زیاتین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لەتیفە ئیبن زیاتین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.