بەشداریکردن لەم وتووێژە
سڵاو ھاوڕێیانی بەڕێز! لەم پەڕەیە باسی چەند کێشەیەک دەکەم کە ئامرازی توینکڵ ھەیەتی تاکوو بتوانین چارەسەری بکەین. ئەوەی کە زۆر گرنگە لە ئێستادا، سەبارەت بە بەشی سڕینەوەی خێرایە. کاتێک کە داوای سڕینەوەی خێرا ئەکەیت بە ھەڵبژاردنی یەکێک لە ھەڵبژاردەکانی توینکڵ، کێشەیەک ھەیە: دەبێت کە ھەڵبژاردەکەت نارد، توینکڵ خۆی بە شێوەیەکی خۆکارانە ئاگاداریی تاگی سڕینەوەی خێرای تایبەت بە داڕێژەکە لەسەر پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەران دابنێت. ھەڵبەت ئێستا توینکڵ ئەم فەنکشنەی لای ئێمە شکاوە و تا ئێستا ڕێک نازانم ھۆکارەکەی چییە بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکەم. ھەرچۆنێک بێت، ئەم فەنکشنە بۆ بەشی پێشنیاری سڕینەوە کار دەکات و بێکێشەیە، توینکڵ خۆی پەڕەی لێدوانی دروستکەری پەڕەکە دەکاتەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی.
ڕەنگە بەراوردکردنی ئەو کۆدانەی بە جێبەجێکردنی ئەم کارە ھەڵدەستن لە بەشە ناوبراوەکاندا سوودێکی ھەبێت لە دیاریکردن و دەستنیشانکردنی ئەو کێشانە: میدیاویکی:Gadget-twinklespeedy.js (خێرا) و میدیاویکی:Gadget-twinkleprod.js (پێشنیارکراو). و منیش داوا لە بەڕێز @هیوا: دەکەم کە بەشدار بێت چوونکە توانای دەستکاریکردن و خوێندنەوەی ئەم پەڕانەی ھەیە. ھاوڕێ بەکارھێنەر @ئارام بکر: کە لە سەرەتاوە یارمەتییەکی زۆری داوە لە دروستکردنی داڕێژەکانی بەشی ئاگادارکردنەوە، داوا لەویش دەکەم کە سەیرێکی {{داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرا}} بکات و ھەوڵ بدات داڕێژەکانی ئاگادارکردنەوە بۆ ئەوانە دروست بکات کە نیانە. پێشووتر کاک @Muhammed taha:شم ئاگادار کردبۆوە بەڵام بەداخەوە کە وادیارە دەرفەتی نییە بەشداری ویکیپیدیا بکات ئەم ماوەیە.
چەند کێشەیەکی تری ڕێنووسیش ھەن لە میدیاویکی:Gadget-twinklefluff.js کە زۆر گرنگ نین و دەتوانرێ کە بە ئاسانی چارەسەر بکرێن. ئەگەر ھەر جۆرە کێشەیەکتان لە ئامرازەکە بەدی کرد باشترە لێرە ئاگادارمان بکەنەوە، سپاس.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٥:٥٥، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
┐─────────────────────────────────└
چەن دێڕێکی کەمە لە ئەسڵیەکە/ئینگلیزیەکە (ژمارەی دێڕەکان هەموو لە ئینگلیزیە):
دەسەڵاتی دەستکاریم نیە و شارەزای توڵەکەش نیم، بەڵام کۆدەکە خوێندنەوەی ئاسانە، لەوانەبوو @Broosk:یش بیتوانیایە کەمێکی لەسەر من لابردایە.هیوا (لێدوان) ٢٣:٣٧، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
لەکاتی سڕینەوەدا لەژێر پێوەری «پێشێلکردنی ڕوونی مافە پارێزراوەکان»، کورتەی دەستکارییەکە بە ھەڵە «ڕیکلام و ناودارکردن» ئەدا، بە نموونە کەریم کابان. ئەبێ ئەمە چاک بکەین.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٠:٤٦، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)
پێویستە ئەم داڕێژانە بۆ سخ دروست بکەین بۆ ئەوەی فەنکشنی ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەران لەکاتی بەکارهێنانی ئامرازی سخ-ی توینکڵ دروست کار بکەن:
@ئارام بکر:--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٧:٢١، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
جاران دوای جێبەجێکردنی کردەوەیەک دەبوایە پەڕەکەت ڕیلۆد کردبا بەڵام ئێستا توینکڵ خۆی خۆگەڕانە دوای چەند چرکەیەک ڕیلۆد دەکات.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٢٠:٣٢، ١١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
ھەڵبژاردەی ئاگادارکردنەوەی توینکڵ کێشەیەکی ھەیە. لەکاتی ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرێکدا، توینکڵ سەرێکی نوێ دروست دەکات تاکوو پەیامی ئاگادارکردنەوە لەگەڵ پەیامەکانی پێش خۆی تێکەڵ نەکات، لەو سەرەشدا ڕێکەوتی ناردنی پەیامەکە ئەنووسێت. بۆ نموونە دەنووسێ ٢١ی شوبات. ئەگەر لە ھەمان ڕۆژدا ئاگادارکردنەوە بۆ ئەو بەکارھێنەرە بڕوات، لەجیاتی ئاگادارییەکە بچێتە ژێر ھەمان بەشەوە، سەرێکی ئاست دووی نوێ دروست دەکات، واتە بەشێکی نوێ دروست دەکات. ئەمە کێشەیەکە کە دەبێ چاکی بکەین تاکوو پەڕەکانی وتووێژ بەو ئاگادارییانە پڕ نەبنەوە و پێڕست تێک نەچێت.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٨:٤٧، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
@ئارام بکر: ئەرێ ھەر منم یان دیسان توینکڵ کۆدی دانانی ئاگادارکردنەوەی پەڕەی لێدوانەکەی شکاوە؟ بەو دواییانە دوو سێ تاگم دانا ھیچ جارێ بەکارھێنەرەکانی ئاگادار نەکردەوە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٢٠:١٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
سڵاو شارەزام لە ھەندێک کۆدەکانی HTML و وەرگێڕانی ھەیە، ھیوادارن بە کەڵک بێم بۆ کێشەکان بە تایبەت ئامرازی توینکڵ کە ماوەیەکی زۆرە لە کارکەوتووە.Haryad Xasraw وتووێژ ٠٨:٣٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو کاک @Épine: وەک لێرە فەرمووتان، نوێکردنەوەی توینکڵ لێرە باس دەکەین. پێش ھەموو شتێک، من وەختی خۆی توینکڵم تا جێگایەک نوێ کردەوە، بەڵام بەڕاستی کارەکەم تەواو نەکرد و وەک خۆشتان ئاگادارن، دوای نزیکەی ساڵێک یان زیاتر گەڕاندمەوە بۆ وەشانە کۆنەکەی خۆی، بەڵام ھەم دیسانەوە و دوای ماوەیەکی کەم کێشەیەکی تر لە توینکڵ دروست بوو. کێشەکە ئەوە بوو کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەرجەم ئامرازەکانی توینکڵ لەخۆوە لەکار کەوتن. بڕوانە Phab:T292837. لێرەش ھەواڵی لەکارکەوتنی دراوە.
سەبارەت بە نوێکردنەوەکە ویکیپیدیا:توینکڵ/ئامراز سەرجەم پەڕەکانی توینکڵ لەخۆ دەگرێت و لەوێوە دەنووسین کە چی تا تا چەند نوێ کراوەتەوە. من پێم باشە سەرەتا ئەو وەشانانەی کە پێشتر نوێم کردنەوە دانێینەوە یانیش دەڵێی ھەر سەرتاپای بە وەشانی ئێستا ویکیی ئینگلیزی لەبەر بگرینەوە. چی دەڵێی. سەبارەت بە کورتەی دەستکاریش، من ئەمەم داناوە تا لێمان تێک نەچێت و لە داھاتووش بزاندرێت کە لەسەر کام وەشان پەڕەکان نوێ کراونەتەوە.
Update via enwiki ([[:en:Special:Diff/1043147537|version]]) per [[Special:Diff/851056|here]] with translation, but some more translation work may be needed.
یان شتێکی لەو بابەتە. چیتان ھەیە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٩:١٣، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
کاتێک بەڕێوەبەر یان پاسدەرێک تاگ لەسەر وتارێکی پاسنەدراو دادەنێت ڕەنگە ئاگای لە خۆی نەبێت و پاسیشی بدات. دەمەوێت ئەو بژاردەیە ناچالاک بکەین، بەڵام گەر بەڕێوەبەر یان پاسدەرەکە خۆی ویستی لەگەڵ تاگلێدانەکە پاسیشی بدات، دەبێت خۆی بژاردەکە دیاری بکات. وای لێ بکەین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٣:١٨، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لێدوانی ویکیپیدیا:توینکڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.