لوکا یۆڤیچ

لوکا یۆڤیچ (بە سڕبی: Лука Јовић) لەدایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧ یاریزانێکی سڕبییە کە بۆ یانەی ڕیال مەدرید و ھەڵبژاردەی سڕبیا یاری دەکات لە ڕۆڵی ھێرشبەردا.

لوکا یۆڤیچ
لوکا یۆڤیچ لەگەڵ ھەڵبژاردەی سڕبیا لە جامی جیھانی ٢٠١٨

ژیانی سەرەتایی

یۆڤیچ لەدایکبووە لە گوندی «باتار» لە نزیک شاری بیجێلجینا لە وڵاتی بۆسنیا، باوکی ناوی میلانە و دایکیشی ناوی سڤێتلانا یۆڤیچە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا، دەستی بە یاریکردن کرد لە شاری لۆزنیکا. ساڵی ٢٠٠٤، داخوازییەکی پێشکەش کرا بۆ ئەوەی یاری بکات لە «مینی ماکسی»، فێرگەیەکی تۆپیپێ بۆ منداڵانی تەمەن ٤ بۆ ١٢ ساڵان لە پایتەختی سڕبیا، بێلگراد. دوای تەنھا یەک یاری کە یۆڤیچ توانی سێ گۆڵ تۆماربکات، باوکی ئۆفەرێکی بۆھات لە فێرگەکەوە، فێرگەکە ٥٥ دۆلاری (٥٠ یۆڕۆ) دەبەخشییە باوکی یۆڤیچ بۆ ھەر یارییەکی یۆڤیچ لەگەڵیان و فێرگەکە پارەی یۆڤیچی دابیندەکرد بۆ گەشتەکەی لە باتارەوە بۆ بێلگراد. لە یەکێک لە یارییەکانیدا، وردبینی لەسەر کرا لەلایەن یاریزان ڕاھێنەری فێرگەکە «تۆما میلیچێڤیچ» بە مەبەستی زانینی توانا و بەھرەی یۆڤیچ، بانگھێشتی بۆ تاقیکردنەوەیەک لە تیپی «ڕێد ستار بێلگرەید». شێوازی یاریکردنی یۆڤیچ ڕێکەوتدکراوە لەگەڵ یاریزان دارکۆ پانچێڤ و رادامێل فاڵکاو.

کاروانی یاریکردن

رێد ستار بێلگراد

لاوی

یۆڤیچ ئۆفەرێکی پێبەخشرا بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی ڕێد ستار بێلگراد، پێش ئەوەی ئۆفەرەکە قبووڵ بکات، میلانی باوکی یۆڤیچی برد بۆ مەشقکردن لەگەڵ یانەی «پارتیزان»، کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەیانویست یۆڤیچ بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان. یانەکە ئۆفەری ٢٢٠ دۆلار (٢٠٠ یۆڕۆ) لە مانگێکیان دا بە باوکی یۆڤیچ بۆ ئەوەی یۆڤیچ یاری کە تیمەکان بکات، بەڵام یۆڤیچ پێی باشتربوو لە ڕیزەکانی رێد ستار بێلگراد بمێنێتەوە.

وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤

لە ٢٨ی مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٤، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، ٥ مانگ و ٥ ڕۆژدا، یۆڤیچ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا، یارییەکە لەدژی یانەی «ڤۆیڤۆدینا» بەڕێوەچوو لە شاری نۆڤی ساد. لەم یارییەدا، یۆڤیچ توانی ژمارەی پێوانەیی یارێزان «دێیان ستاکۆڤیچ» بشکێنی لە لاوترین گۆڵکار لە یارییەکی پیشەگەردا لە مێژووی یانەکەدا. یۆڤیچ گۆڵەکەی تۆمارکرد تەنھا دوو خوولەک دوای ھێنانەناوەوەی بۆ نێو یارییەکە، و ئەنجامی کۆتایی، ٣–٣، بەس بوو بۆ ئەوەی رێد ستار بێلگرەید ببن بە پاڵەوانی جامی سڕبیای وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤.

وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥

لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤، یۆڤیچ بوو بە لاوترین یاریزان کە لە دێربی (یانەی رێد ستار بێلگراد و پارتیزانن یاریبکات) لە تەمەنی ١٦ ساڵی و ٩ مانگ و ٢٥ ڕۆژیدا کە پێشتر بەڕێودەبردرا لەلایەن یاریزان «دێژان میلۆڤانۆڤیچ» کە لەتەمەنی ١٧ ساڵی و ٦ مانگیدا بەشداری دێربی دژی یانەی پارتیزان کرد. یۆڤیچ چەند دەرفەتێکی گەورەی لەدەستدا لە یارییەکەدا، لە نیوەی یەکەمی وەرزەکەدا، یۆڤیچ توانی شەش گۆڵ تۆماربکات، یەکەم گۆڵی یۆڤیچ لە وەرزەکەدا دژی یانەی ڤۆیڤۆدینا بوو، لە یارییەک کە تیمەکەی ئاھەنگی حەفتایەمین ساڵیادی تیمەکەیان گێڕا. یۆڤیچ یەک گۆڵی تۆمارکرد لە دژی یانەی «سپارتاک»، دوو گۆڵی لە یانەی «بۆراک» تۆمارکرد و گۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی تۆمارکرد لە یانەی «ڤۆزڤۆداک» لەگەڵ گۆڵەکەی لە دێربی دژی یانەی پارتیزان. یۆڤیچ نەیتوانی لە کۆتایی وەرز و جامی جیھانی ئاستی ژێر ٢٠ ساڵان بەشداربێت بەھۆی پێکانەوە، لە ١٧ی ئازاری ساڵی ٢٠١٥، یۆڤیچ ڕێککەوتنێکی ٣ ساڵەی واژووکرد لەگەڵ یانەی رێد ستار بێلگراد.

وەرزی ٢٠١٥–٢٠١٦

لە دەستپێکی وەرزی ٢٠١٥ ٠ ٢٠١٦دا، یۆڤیچ وەک ھێرشبەرێکی سەرەکی دەرکەوت لەیانەکەیدا لەگەڵ یاریزان ھوگۆ ڤیێرا و توانی سێ گۆڵ تۆماربکات لە پێنج یاریدا دەستپێکی وەرزەکەدا. یۆڤیچ دیسانەوە گۆڵی لە یانەی «ڤۆزڤۆداک» تۆمارکرد، گۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی کرد کە لە ئەنجامدا یارمەتی یانەکەیدا بە بردنەوەی یارییەکە لە یاریگای «ستادیۆن نا ڤراشارا». گۆڵێکی دیکەی لە یانەی سپارتاک تۆمارکرد لە شاری «سەبۆتیکا». لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥، دزێک لە شاری لۆزنیکا ھەڕەشەی لە یۆڤیچ و خێزانەکەی کرد کە قاچی یۆڤیچ دەشکێنێت ئەگەر بڕێک پارەی نەدا پێی. ڕاستەوخۆیانە، گومانلێکراوێک دەستگیرکرا.

بەنفیکا

لە مانگی شوباتی ٢٠١٦، یۆڤیچ پەیوەندی بە یانەی بەنفیکاوە و کرد و ڕێککەوت لەگەڵ یانەکەدا تا ساڵی ٢٠٢١. لە ٩ی مانگی ئازاری ٢٠١٦دا، یۆڤیچ بۆ یەکەم جار دەرکەوت لە تیمی یەدەگی بەنفیکاوە لە یارییەکی یەکساندا (٢–٢) لەگەڵ یانەی «سپۆرتینگ کلوب دا کۆڤیلا» لە خوولی پورتووگالی ئاستی پلە دوودا (سێگوندا لیگا). یەکەم دەرکەوتنی یۆڤیچ لەگەڵ یانەکەدا لە ڕێککەتی ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦ بوو کە وەک یاریزانێکی یەدەگ ھاتە نێو یارییەکە و بە ئەنجامی (١–٠) یارییەکەیان بردەوە لە دژی یانەی «بۆواڤیستا» لە خوولی پورتووگالی ئاستی پلە یەکدا (پریمێرا لیگا).

لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا، یۆڤیچ دووەم یاری خۆی ئەنجامدا لەگەڵ یانەی بەنفیکا کە وەک یاریزانێکی یەدەگ ھاتە نێو یارییەکەدا لە خوولەکی ٨١ دژی یانەی «ڤیتۆریا دێ سێتوبال».

خواستن لەلایەن ئاینتراخت فرانکفۆرتەوە

وەرزی ٢٠١٧–٢٠١٨

لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧دا، یۆڤیچ بەشێوەیەکی خواستن پەیوەندی کرد بە یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرت بۆ ماوەی ٢ ساڵدا کاتێک یانە نوێیەکەی بۆندێکی ھەمیشەییان خەستە بەر دەمی. یۆڤیچ پێنج دەرکەوتنی بۆ یانەکە کردوو و توانی جامی شای ئەڵمانیا بەرزبکاتەوە لەگەڵ یانەکەیدا و تاکە گۆڵی کرد لە بردنەوەکەیان دژی یانەی «شاڵکا» لە یاری پێش کۆتایی جامی شای ئەڵمانیا لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ بەڵام، یاری نەکرد لە یاری کۆتایی جامەکە کە بە ئەنجامی (٣–١) توانییان لە یانەی «بایرن میونشن» ببەنەوە و جامی شای ئەڵمانیا بەرزبکەنەوە.

وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩

یۆڤیچێ ٢٠ ساڵان بوو بە لاوترین یاریزان کە پێنج گۆڵ بکات لە یارییەکی بۆندسلیگادا (خوولی ئەڵمانیا)، توانیان یارییەکە بە ئەنجامی (٧–١) لە یانەی «فۆرتونا دەسلدۆرف» یان بردەوە لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٩، یۆڤیچ گۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی کرد دژی یانەی «ئینتەر میلان» لە بردنەوەیەکی (١–٠)دا کە یانەکەی گەیاندە چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆلیگدا، ئەم گۆڵە حەفتەمین گۆڵی یۆڤیچ بوو لە جامەکەدا. ئەمە یارمەتی یانەکەیدا ببێت یەکەم یانەی ئەڵمانی کە ٨ بردنەوەی ھەبێت لە یۆرۆلیگدا.

لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩، یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرت ھەوڵیاندا بۆندەکەیان لەگەڵ یۆڤیچ نوێبکەنەوە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.

ڕیال مەدرید

لە ٤ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩، یۆڤیچ بۆندێکی شەش ساڵەی واژووکرد لەگەڵ یانەی «ڕیال مەدرید» بە نرخی ٦٠ میلیۆن یۆڕۆوە. لە ڕێکەوتی ١٧ی مانگی ئابی ٢٠١٩، یۆڤیچ یەکەم یاری خۆی کرد لەگەڵ یانەکەدا کاتێک وەک یاریزانی یەدەگ ھاتە نێو یارییەکەوە و توانییان یارییەکە ببەنەوە بە ئەنجامی (٣–١) دژی یانەی سەلتا ڤیگۆ.

کاروانی نێودەوڵەتی

لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣، یۆڤیچ سێ گۆڵی تۆمارکرد بۆ یانەی نێودەوڵەتی سڕبیای ئاستی تەمەنی ژێر ١٧ ساڵان دژی یانەی کڕواتیای ئاستی تەمەنی ژێر ١٧ ساڵان لە بردنەوەیەکی (٤–١)دا. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، یۆڤیچ بەشداری کرد لە یۆڕۆی ئاستی تەمەنی ژێر ١٩ ساڵان. لە مانگی ئازاری ٢٠١٨، یۆڤیچ لە یانەی سەرەتایی سڕبیا ھەڵبژێردرا لە جامی جیھانی ٢٠١٨دا. لە ٤ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨، یۆڤیچ یەکەم یاری خۆی کرد بۆ یانەی نێودەوڵەتی سڕبیای پیشەگەر لە یارییەکی دۆستانەدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی چیلی، کە وەک یاریزانێکی یەدەگ ھاتە نێو یارییەکە لە خوولەکی ٨٤دا. دواتر لە مانگی حوزەیرانئ ٢٠١٨، یۆڤیچ لە یانە ٢٣ یاریزانەکەی سڕبیا ھەڵبژێردرا لە جامی جیھانی ٢٠١٨دا، یۆڤیچ لە کۆتایی یاری دژی ھەڵبژاردەی بەڕازیل دەرکەوت کاتێک وەک یاریزانی یەدەگ ھاتە نێو یارییەکەدا.

لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩، یۆڤیچ یەکەم گۆڵی کرد بۆ یانەی نێودەوڵەتی سڕبیا لە یارییەکی دۆستانەدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

ئامارەکان

یانە

یانە وەرز خوول جامی نەتەوەیی جام ئەوڕووپا ئیتر گشتی
یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
رێد ستار بێلگراد ٢٠١٣–٢٠١٤ ١ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ١
٢٠١٤–٢٠١٥ ٢٢ ٦ ٢ ٠ ٠ ٠ ٢٤ ٦
٢٠١٥–٢٠١٦ ١٩ ٥ ٢ ١ ٢ ٠ ٢٣ ٦
گشتی ٤٢ ١٢ ٤ ١ ٢ ٠ ٤٨ ١٣
بەنفیکای ئاستی پلە دوو ٢٠١٥–٢٠١٦ ٧ ٢ ٧ ٢
٢٠١٦–٢٠١٧ ١١ ٢ ١١ ٢
گشتی ١٨ ٤ ١٨ ٤
بەنفیکا ٢٠١٥–٢٠١٦ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠
٢٠١٦–٢٠١٧ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠
گشتی ٢ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٤ ٠
ئاینتراخت فرانکفۆرت (خواستن) ٢٠١٧–٢٠١٨ ٢٢ ٨ ٥ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢٧ ٩
٢٠١٨–٢٠١٩ ٢٧ ١٧ ١ ٠ ١١ ٨ ١ ٠ ٤٠ ٢٥
ئاینتراخت فرانکفۆرت ٢٠١٨–٢٠١٩ ٥ ٠ ٣ ٢ ٨ ٢
گشتی ٥٤ ٢٥ ٦ ١ ١٤ ١٠ ١ ٠ ٧٥ ٣٦
ڕیال مەدرید ٢٠١٩–٢٠٢٠ ٣ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٣ ٠
کۆی گشتی ١١٩ ٤١ ١٠ ٢ ١ ٠ ١٧ ١٠ ١ ٠ ١٤٨ ٥٣

نێودەوڵەتی

یانەی نێودەوڵەتی وەرز یاری گۆڵ
سڕبیا ٢٠١٨ ٣ ٠
٢٠١٩ ٣ ٢
گشتی ٦ ٢

گۆڵی نێودەوڵەتی

ژمارە ڕێکەوت شوێن بەرانبەر گۆڵ ئەنجام خوول
١. ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ یاریگای ڤۆڵکواگن، وۆڵفسبۆرگ، ئەڵمانیا لوکا یۆڤیچ  ئەڵمانیا ١–٠ ١–١ دۆستانە
٢. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ یاریگای ڕێد ستار، بێلگرەید، سڕبیا لوکا یۆڤیچ  لیتوانیا ٣–٠ ٤–١ گەیشتن بە یۆڕۆی ٢٠٢٠

دەستکەوتەکان

ڕێد ستار

  • جامی سڕبی یەک جار: ٢٠١٣–٢٠١٤

بەنفیکا

  • جامی پورتوگالی دوو جار: ٢٠١٥–٢٠١٦، ٢٠١٦–٢٠١٧

ئاینتراخت فرانکفۆرت

  • جامی سووپەری ئەڵمانیا یەک جار: ٢٠١٧–٢٠١٨

دەستکەوتە کەسییەکان

  • باشترین یانەی یۆڕۆ لیگی ساڵ یەک جار: ٢٠١٨–٢٠١٩

سەرچاوەکان

Tags:

لوکا یۆڤیچ ژیانی سەرەتاییلوکا یۆڤیچ کاروانی یاریکردنلوکا یۆڤیچ کاروانی نێودەوڵەتیلوکا یۆڤیچ ئامارەکانلوکا یۆڤیچ دەستکەوتەکانلوکا یۆڤیچ سەرچاوەکانلوکا یۆڤیچزمانی سربیھێرشبەر (تۆپی پێ)یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەلبانیاژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبشازادە دایاناکەرکووکسمکۆئەلفوبێی ئارامیعەبدولڕەحمان قاسملووباوێبگەفێمینیزمشێوازی وانەگوتنەوەقەزای چەمچەماڵشەپۆلدواھەمین ھەناری دونیالەکسەبری بۆتانیخەواندنی موگناتیسیدەربەندیخانڕووحوڵڵا خومەینیزمانی کوردیئەمنە سوورەکەئیدریس بارزانیئەفریقاوتارتەکنۆلۆژیای پەروەردەیینەتەوە یەکگرتووەکانمستەفا کەمال ئاتاتورکئەحمەد بارزانیتالیسدایکئەڵمانیاخۆشەویستیمایەسیریمەسعوود بارزانیخڕۆکەی سوورکەریم کابانئەمریکای باکوورسووتانزمانی ئینگلیزی١٩٨٨گۆتیئەرژەنتیندەمارگیریڕەگەزپەرستیگەردیلەھێمنکیمیابارانی ھەڵەبجەئابوورشەڕی جەمەلڕێزمانی کوردیئامارڕەمزی نافیعبەڕێوبردنی کاتکاتگوڵی ڕەشخولی پلەیەکی کوردستانبەقەرەکۆماری کوردستانئێزیدی (ئایین)میدیاویکیموکریانیزەردەشتشێرزاد حەسەنھەڵەبجەی تازەپەندی پێشینانجوگرافیای ئەرژەنتیننەجمەدین مەلانەخشەگرانەتامزگەوتی گەورەی سلێمانیمیرنشینی بابان🡆 More