فلۆریانۆپۆلیس پایتەخت و دووەم گەورەترین شاری ویلایەتی سانتا کاتارینایە، لە ناوچەی باشووری بەڕازیل.
شارەکە دوورگەی سانتا کاتارینا و دوورگە بچووکەکانی دەوروبەری دەگرێتەوە، ھەروەھا بەشێک لە ویشکانی. ژمارەی دانیشتووانەکەی ٥٠٨ ھەزار و ٨٢٦ کەسە، بەپێی خەمڵاندنی ژمارەی دانیشتووانی ساڵی ٢٠٢٠ی IBGE (پەیمانگای جوگرافیا و ئاماری بەڕازیلی)، دووەم شارە لە ویلایەتەکەدا (دوای جۆینڤیل)، ٤٧ھەمین شارە لە بەرازیل. ژمارەی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بە ١١١١٧٠٢ کەس مەزەندە دەکرێت، کە ٢١ھەمین گەورەترین ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەیە. ئەم شارە بە سێیەم بەرزترین نمرەی پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆیی لە نێوان ھەموو شارەکانی بەرازیلدا ناسراوە (0.847).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فلۆریانۆپۆلیس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فلۆریانۆپۆلیس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.