فرانسیس لویس مەکدۆرماند (ناوی کاتی لەدایکبوون: سینتیا ئان سمیت؛ لەدایکبووی ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٥٧) خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەری ئەمریکییە.
ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، یەک جار خەڵاتی تۆمی، واتە فرانسیس یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرە کەمانەی کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتبێت بەھۆی وەرگرتنی سێ لە دیارترین خەڵاتەکان بۆ ئەکتەرانی سینەمایی.
فرانسیس مەکدۆرماند | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Frances McDormand | |
لەدایکبوون | Gibson City، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٥٧
ناوی کاتی لەدایکبوون | Cynthia Ann Smith |
ھاوسەر | Joel Coen |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پەروەردە | Bethany College، Yale School of Drama، Monessen High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٢ |
فرانسیس لە ساڵی ١٩٨٤، بۆیەکەمینجار بە فیلمی Blood Simple دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٦، لە فیلمێکی کۆمێدیای ڕەش بەناوی فارگۆ (Fargo) دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر بەدەست ھێنا. دواتر بەبەشداریکردنی لە فیلمەکانی Mississippi Burning (١٩٨٨)، Almost Famous (٢٠٠٠)، ھەروەھا North Country (٢٠٠٥) پاڵێوراوبوونی بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت بەدەست ھێنا. لە ساڵی ٢٠١٧، لە فیلمی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri بەڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە بۆ دووەمینجار خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری وەرگرت.
فرانسیس لە ساڵی ١٩٨٤، بۆیەکەمینجار لە شانۆیەکی برۆدوەی لەژێر ناونیشانی (Awake and Sing!) بەشداریکرد. لە ساڵی ٢٠١١، بەھۆی بەشداربوونی لە شانۆگەری خەڵکی باش (Good People) توانی خەڵاتی تۆمی بباتەوە بۆ باشترین خانمەئەکتەری شانۆ.
فرانسیس لە لە ساڵی ١٩٧٩، بەکالۆریۆسی لە شاننۆ بەدەستھێناوە لە کۆلێژی بێتانی، زانکۆی یەیڵ. ھەر لە ھەمان زانکۆ لە ساڵی ١٩٨٢، ماستەری بەدەستھێناوە. ئەوکاتەی لە نیویۆرک سیتی بووە، ھاوژووری ئەکتەر ھاڵی ھانتەر بووە.
فرانسیس مەکدۆرماند لە ساڵی ١٩٨٤، ھاوسەرگیری لەگەڵ دەرھێنەر جۆیل کۆین کرد، لە ساڵی ١٩٨٥ منداڵێکیان لە پاراگوای بەناوی پێدرۆ لەخۆگرت، ئەوکاتە منداڵەکە ٦ مانگان بوو. ئەوان وەک خێزان لە نیویۆرک نیشتەجێن، ھەروەھا ماڵێکیشیان ھەیە لە بۆلیناس، کالیفۆرنیا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرانسیس مەکدۆرماند تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فرانسیس مەکدۆرماند, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.