فاڵکۆن ٩ (بە ئینگلیزی: Falcon 9) مووشەکێکە دروستدەکرێ لەلایەن دەزگایی ئەمریکی لۆ تەکنەلۆژیای بۆشایی (سپەیس ئێکس).
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
کۆمپانیایی سپەیس ئێکس لە ئەیلوولی ٢٠٠٥ ڕای گەیاند: پەرە بە مووشەکێکی گەورە و ھەڵگر دەدەن کە بەھێزترە لە فاڵکۆن ٥ و ناوی (فاڵکۆن ٩) دەبێت، یەکەمین قۆناغی بەکارھێنانی فاڵکۆن لە ڤێرژنی (Falcon 9 v1.0) بوو کە نۆ بزوێنەری مووشەکی لە جۆری Merlin-1C لەسەرە، ھەروەھا لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ یەکەمین قۆناغی ھەڵدانی فاڵکۆن ٩ سەرکەوتوو بوو کە لە ناوچەی کیپ کانیڤیرال هەڵدرا، لەسەر دەزگایی LC40 کە گەیشتە خولگەی دیاریکراوی دەوری زەوی خۆی ھەروەھا بەشی یەکەمی جیابویەوە لە مووشەکەکە بە سەرکەوتوویی کە کێشەکەی ١٠ تەن بوو.
کۆمپانیایی سپەیس ئێکس لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ مووشەکی فاڵکۆن ٩ی لە کیپ کانیڤیرال ھەڵدا، مووشەکەکە ھەڵگری ١١ مانگی دەستکرد بوو، پاشی ١٠ خولەک لە ناردنی لۆ دەرێی بۆشایی بەشی یەکەم جیابوەوە لە مووشەکەکە لە بەشی دووەمی مووشەک و گەڕایەوە کیپ کانیڤیرال بە سەرکەوتووی نیشتەوە.
ئەو چالاکییەش کە گەڕانەوەی بەشی یەکەمی مووشەک بە سەرکەوتووی یەکەکە لە سەرکەوتنەکانی مرۆڤایەتی دەربارەی زانست تەکنەلۆژیایی بۆشایی لە مێژوودا، ئەو چالاکییە سەرکەوتووەشی مووشەکی فاڵکۆن ٩ پاشی چەندین تاقیکردنەوە شکستخواردوو بوو (کۆتایەمین جاری سەرکەوتوو جاری ٢٠م بوو) تێکرای خەرجی مووشەک گەیشتە ١٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و ھەموو ھەڵدانەکانی خەرجی ٦١٫٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فاڵکۆن ٩ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فاڵکۆن ٩, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.