عەدنان ئیبراهیم (لەدایکبووی ١٩٦٦) بیرمەندێکی ئیسلامی فەلەستینییە ، لە شاری غەززە لەدایک بووە، یەکێکە لە بانگخوازە دیارەکانی موسڵمان لە ئەوروپا, هەندێکیش بە یەکێک لە پێشەنگەکانی گوتاری ئایینی ڕۆشنگەری دەزانن، لە کاتێکدا هەندێکی تر بە یەکێک لەو کەسایەتیانە بزانن کە هەڵگری بیرۆکەی چەواشەکارانەن کە دژایەتی ئیسلام دەکەن، بانگخواز و بیرمەندە ، شارەزای زانستە مرۆییەکان و زانستە سروشتی و زانستە شەرعیەکانە و ئەدەبیاتە ، جگە لەوەش چەندین زمان شارەزایە لەمانە عەرەبی، هەروەها ئینگلیزی و ئەڵمانی و کرواتی سربی .
ئەو پۆستی وتارخوێنی هەیە لە مزگەوتی شورا لە پایتەختی نەمسا ڤیەنا و سەرۆکی کۆمەڵەی کۆبوونەوەی شارستانیەتەکانە (بالعربية:جمعية لقاء الحضارات)، هەروەها وانەی ئایینی و زانستی لە مزگەوتەکەدا دەڵێتەوە، و خاوەنی چەندین بیرۆکە و تیۆری و تێزی مشتومڕاوییە.
هەروەها لەلایەن هەندێک کەسەوە بە یەکێک لە دیارترین بیرمەندە ئیسلامییە ڕیفۆرمخوازەکان دادەنرێت لە عەقیدەی سوننە, بەو پێیەی پێی وایە چاکسازی و گفتوگۆ و گفتوگۆی نێوان سوننە و شیعە چارەسەرێکی ئایدیاڵە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی ئیسلامی نەتەوەیی، هەروەها بە قسەکردن لەسەر بێدینی و ئەو هۆکارانە کە دەبنە هۆی چوونە دەرەوەی هەندێک موسڵمانان لە ئیسلام، ئەمەش وای لێکرد چەندین وانە بڵێتەوە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی زانستی بۆ ئەم گومانانەی ئاراستەی ئیسلام دەکرێت و وەڵامدانەوەی ئەو کەسانەی کە پرسیار لە بوونی خودا دەکەن, و هەروەها بە میتۆدێکی فەلسەفی کاری لەسەر چەندین پرسی ئاینی کردۆتەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەدنان ئیبراھیم (بیرمەند), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.