عەبدولسەمەد محەمەد :(١٩١٣-١٩٦٨) چالاكی سیاسی
بە سەمەد حاجی محەمەد بەننا بەناوبانگە، ١٩١٣ لە کۆیە لەدایک بووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بڕیوە و لەبەر نەداری نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدا. ١٩٣٤ بووە بە فەرمانبەر لە وەزارەتی داد و ئەمجا گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی زەعفەرانییە دانراوە، دواجاریش کراوە بە موفەتیش لە وەزارەتی کاروباری ژووروو لە بەغدا.
عەبدولسەمەد ، لە پۆلی سێیەمی ناوەندییەوە تێکەڵی کاری سیاسی بووە. ئەندامی (کۆمەڵی لاوانی کورد) بووە لە بەغدا، کە قوتابیانی کورد پێکیان ھێناوە. پاش شکستی ڕاپەڕینی ١٩٤١ی ڕەشید عالی گەیلانی، لە وەزیفە لابراوە. ١٩٤٤ بە ئەندامێکی سەرکردایەتیی (حیزبی شۆڕش) ھەڵبژێردراوە. کە حیزبی ڕزگاری) لە ھاوینی ١٩٤٦دا ھەڵوەشاوەتەوە، چووەتە ناو (پارتی دیموکراتی کورد) و لە ١٦/٨/١٩٤٦دا بە ئەندامی یەدەکی یەکەم کۆمیتەیی ناوەندیی ھەڵبژێردراوە. چالاکێکی ھەڵسووڕاوی سیاسی بووە و نەخشی بەرچاوی لە مەیدانی سیاسیدا ھەبووە.
عەبدولسەمەد لەگەڵ زەھوەی فەقێ تەھای کۆیی خێزانی پێک ھێناوە و سێ کوڕ و سێ کچی لێ بووە.
ڕۆژی ١١/٢/١٩٦٨ لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە و تەرمەکەی لە گۆڕستانی کۆیە نێژراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەبدولسەمەد محەمەد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.