عیسمەت خاتوون (مردووی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١١٨٦) کچی موعین ئەدین ئینوری فەرمانڕەوای دیمەشق بوو و خێزانی ھەردوو ژەنەراڵی مەزنی سەدەی ١٢ی ئیسلام، نورەدین زەنگی و سەلاحەدینی ئەییووبی، بوو.
عیسمەت نازناوێکە و لە زمانی عەرەبیدا بەواتای پاکی لە باوەڕدا دێت، و ناوی ڕاستیی نەزانراوە. باوکی لە ساڵی ١١٣٨دا بوو بە فەرمانڕەوای دیمەشق و لە جیاتی زنجیرەیەک لە میرە گەنجەکانی بنەماڵەی بورید قەڵەمڕەوی شارەکەی لەژێر دەستدا بوو. لەم ماوەیەدا، ڕکەبەرەکانی دیمەشق لە باکوورەوە کە حەلەب و موسڵ بوون، لەژێر فەرمانڕەوایی دەوڵەتی زەنگیدا یەکخرابوون. دیمەشق ھاوپەیمانییەکی لاوازی لەگەڵ شانشینی ئۆرشەلیم ھەبوو، بەڵام لە ساڵی ١١٤٧دا موعین ئەدین کەوتە وتووێژ لەگەڵ میری حەلەب، نورەدین، و ھاوسەرگیری نێوان نورەدین و عیسمەت بەشێکی ڕێککەوتنەکە بوو. ساڵی داھاتوو دووەم ھێزی خاچپەرستەکان گەمارۆی دیمەشقیان دا بەسەرنەکەوتووانە، دوای گەمارۆکە موعین ئەدین ناچار بوو نورەدین وەک فەرمانڕەوای شارەکە بناسێنێت بەھۆی یارمەتیدانی لە شکاندنی گەمارۆکە. باوکی عیسمەدین خاتوون لە ساڵی ١١٤٩ کۆچی دوایی کرد و نورەدینی ھاوسەری لە ساڵی ١١٥٤ کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر دیمەشقدا بەدەستھێنا.
کاتێک نورەدین دین لە ساڵی ١١٧٤ مرد، پاشا ئەمەلریکی یەکەمی ئۆرشەلیم ھەلەکەی قۆستەوە و شاری بانیاسی گەمارۆدا کە دەکەوێتە ڕۆژاوای دیمەشقەوە. عیسمەت بەرتیلی دا بە پاشا ئەمەلریک لە بەرامبەر ھەڵگرتنی گەمارۆکە بەرتیلی، بەڵام بە ھیوای وەرگرتنی بڕێکی زیاتر، ئەمەلیریک دوو ھەفتە گەمارۆکەی بەردەوامی پێدا، ھەتا دواجار پارەکەی قبوڵ کرد بەڵام بەمەرجی ئازادکردنی بیست زیندانی مەسیحی لەگەڵیدا؛ ولیامی تایەر، کە گێڕەوەیەکی سەردەمەکە بوو، لە وێناکردنی عیسمەتدا دەڵێت «بوێریی لە سەرووی زۆربەی ژنانەوە بوو» لەم بابەتەدا. لە ھەمان کاتدا، ژەنەراڵی پێشووتری نورەدین، سەلاحەددین، کۆنترۆڵی میسری کردبوو و داوای دیمەشقیشی دەکرد. ساڵی ١١٧٦ سەلاحەددین ھاوسەرگیری لەگەڵ عیسمەت کرد و بەمەش خۆی بە میراتگری یاسایی دیمەشق دانا. بەپێی سەرچاوەکان عیسمەت تەنھا ژنی سەلاحەددین نەبوو. پێش کۆچی دوایی عیسمەت لە ساڵی ١١٨٦، سەلاحەددین، کە بۆخۆشی نەخۆش بوو ھەموو ڕۆژێک نامەی بۆی دەنووسی. دوای مردنی عیسمەت، بۆ ماوەی سێ مانگ ھەواڵەکەی لە سەلاحەددین شاردرایەوە.
عیسمەت ھیچ منداڵێکی نە لەگەڵ نورەدین و نە سەلاحەددین نەبوو. لە دیمەشق دا پارەی بەخشی بە ژمارەیەک بینای ئاینی، لەوانە قوتابخانەیەکی ئاینی و ئارامگایەک بۆ باوکی. عیسمەت بۆ خۆی لە دیمەشق نێژراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عیسمەت خاتوون, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.