دەوڵەتی زەنگی

زەنگیەکان حوکمی باکوری سوریا و عێراقیان کرد لە نیوان ساڵانی ١١٢٧-١١٧٤ز لە موسڵ، و پایتەختی یەکەمیان حەلەب بوو پاشان دیمەشق لە ساڵی ١١٥٤ زاینییەوە.

دەوڵەتی زەنگی
نەخشە
دەوڵەتی زەنگی
دەوڵەتی زەنگی لە فراوانترین ئاستیدا.
زانیاریی گشتی
پایتەخت حەلەب
جۆری حوکم میرنشین
مێژووى دامەزراندن ١١٢٧ ز
مێژووى ڕوخان ١٢٥٠ ز
ئایین ئیسلام
دراو دینار
یەکەم ئەمیر عیمادەدین زەنگی
مێژووى ڕوخان مەحمود مەلیک زاهیر

مێژوویان

دامەزرێنەرەکەیان ئاقسنقەر بوو، کە سەربازێکی مەمالیکی سەلجوقیەکان بوو ھەروەھا سەرکردەیەکی سەربازی بوو لە حەلەب دانرابوو لەلایەن سەرکردەی سەلجوقی تەتش، عیمادەدین زەنگی کوڕی ئاقسنقەر (١١٢٧-١١٤٦) بوو بە والی عێراق پاشان توانی موسڵ بگرێت لە ساڵی ١١٢٧ز، و حەلەب بگرێت لە ساڵی ١١٢٨ز، لە گەڵ چەند شارێکی تری شام، بە ھۆی سیاسەتە داناییەکەی و ھەڵمەتە سەرکەوتووەکانی لە دژی میرنشینە خاچپەرستەکانی شام، توانی دەست بگرێت بەسەر ھەموو عێراق و چەند بەشێکی گرنگی شام، پاشان نورەدینی کوڕی جێگەی گرتەوە (١١٤٦-١١٧٤)ز لە وڵاتی شام و توانی دەست بەسەر دیمەشقدا بگرێت لە ساڵی ١١٥٤ز، لە دوای مردنی سەیفەدینی برای (١١٤٦-١١٤٩) وڵاتی عێراق و شامی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی و ئەمە بەردەوام بوو تا ساڵی ١٢٦٢ز.

نورەدین زەنگی سەرکردایەتی دەوڵەتەکەی کرد و گەیاندیە بەرزترین ئاستی، و دیمەشقی کرد بە پایتەخت، و سەردەمەکەی جیا دەکرێتەوە بە پێشکەوتنی چالاکی بیناسازی و گەشەسەندنی ئابوری دەوڵەتی زەنگی، توانی ستورەکانی فراوان بکات تا دەگاتە میسر، و سەرکردەکەی -ئەسەدەدین شێرکۆ- دەستی گرت بە سەر خەلافەتی فاتیمیدا لە میسر، پاشان سەڵاحەدینی ئەیوبی ھەستا بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئەیوبی لە میسڕ، و لە دوای مردنی نورەدین زەنگی، سەڵاحەدین وڵاتی شامی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی لە میسر.

چەند لقێکی خێزانەکە مانەوە لە شوێنەکانی تر وەک ئەو لقەی لە سنجار بوو (١١٢٠-١١٧٠)ز، ھەروەھا لقی جەزیرە (١١٨٠-١٢٥٠)، و ئەیوبیەکان دەستیان بەسەر ھەموویدا گرت، و لقەکەی موسڵیان بەردەوام بوو تا ساڵی ١٢٦٢ز، و تا ئیلخانەکان بە تەواوی لەناویان بردن.

زەنگیەکان لە موسڵ

ڕیزبەندی فەرمانڕەوا ژیانی ماوەی حوکمی
١ عیمادەدین زەنگی کوڕی ئاقسنقەر ....-١١٤٦ ١١٢٧-١١٤٦
٢ سەیفەدین غازی کوڕی عیمادەدین زەنگی ....-.... ١١٤٦-١١٤٩
٣ قوتبەدین مەودود کوڕی عیمادەدین زەنگی ....-.... ١١٤٩-١١٦٩
٤ سەیفەدین غازی دووەم کوڕی قوتبەدین مەودود ....-.... ١١٦٩-١١٨٠
٥ عیزەدین مەسعود کوڕی قوتبەدین مەودود ....-.... ١١٨٠-١١٩٣
٦ نورەدین ئەرسەلان شا کوڕی عیزەدین مەسعود ....-.... ١١٩٣-١٢١٠
٧ عیزەدین مەسعودی دووەم کوڕی نورەدین ئەرسەلان شا ....-.... ١٢١٠-١٢١٨
٨ نورەدین ئەرسەلان شای دووەم کوڕی عیزەدین مەسعودی دووەم ....-.... ١٢١٨-١٢١٩
٩ ناسڕەدین مەحمود ....-.... ١٢١٩-١٢٣٣
١٠ بەدرەدین لؤلؤ ....-.... ١٢٣٣-١٢٥٩

زەنگیەکان لە حەلەب

ڕیزبەندی فەرمانڕەوا ژیانی ماوەی حوکمی
١ نورەدین مەحمود کوڕی زەنگی ١١١٨-١١٧٤ ١١٤٦-١١٧٤
٢ ئیسماعیل کوڕی نورەدین ....-١١٨٣ ١١٧٤-١١٨٣

زەنگیەکان لە دیمەشق

ڕیزبەندی فەرمانڕەوا ژیانی ماوەی حوکمی
١ نورەدین مەحمود کوڕی زەنگی ١١١٨-١١٧٤ ١١٤٦-١١٧٤

سەرچاوەکان


Tags:

دەوڵەتی زەنگی مێژوویاندەوڵەتی زەنگی زەنگیەکان لە موسڵدەوڵەتی زەنگی زەنگیەکان لە حەلەبدەوڵەتی زەنگی زەنگیەکان لە دیمەشقدەوڵەتی زەنگی سەرچاوەکاندەوڵەتی زەنگیدیمەشقسوریاعێراقموسڵ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کاتمشەخۆریچڕیفۆبیافڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرپێکەنینتشرینی یەکەمکانی ماران، حاجیاوادادپەروەریڕۆژھەڵاتی ناوینپێشمەرگەشانشینی پەھلەویئەحمەد موختار جافقەزای سەید سادقسەربەخۆییئەلقاعیدەتیک تۆکلویس سوارێزدیموکراسیشێخ ڕەزای تاڵەبانیکوردتۆپ (یاری)خۆردایک و باوکشانشینی یەکگرتووعەرەبستانی سعوودیقەزای کەرکووکدوبەیپێرستی گەڕەکەکانی سلێمانیمیکانیکی کوانتۆمزاخۆوەرزشئەحمەد بارزانیکۆیەبارگەی کارەباییدارستانی ئەمازۆنمانگە کوردییەکانتەکنۆلۆژیای زانیاریسەردەمی پێغەمبەرایەتییاریگای نەورۆزمیتۆدقەزای ماوەتیاریگا نێتچیای ئیڤرستفرێنکی دی یۆنگئیسرائیلکەناڵی ئاسمانیی ئامۆژگاریپەیمانی لۆزانئیبن تەیمیەشاعیرزیگمۆند فرۆیدئێل کلاسیکۆ (فیلم)میدیاویکیدادگای باڵای فێدراڵیی عێراقڕۆژنامەوانیمیا خەلیفەکۆریای باشوورمحەممەد ئەمین زەکی بەگتەزووی کارەباییدەروونناسیی پیشەسازیویلیام شێکسپیرماسۆنیئازادیی دەربڕینڕەجەب تەییب ئەردۆغانکاتەکانی نوێژسوارە ئیلخانیزادەکاردانەوەی کیمیاییترۆزیدەریائاشتیئارین مەسروور بارزانیدڵنیاییپارێزگای دھۆکنەخۆشی ئەنۆرکسیا نێرڤۆساقەڵای دمدمدەنگناسی (زمانەوانی)🡆 More