شەڕی واترلۆ (بە ئینگلیزی: Battle of Waterloo) شەڕێکی یەکلاکەرەوە بوو کە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٨١٥ لە گوندی واترلۆ لە نزیک برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ڕوویدا، دوا شەڕەکانی ئیمپراتۆری فەڕەنسی ناپلیۆن بۆناپارت بوو، کە تێیدا بە شکستێکی گەورە و چاوەڕواننەکراو بۆ سەرکردەیەکی بە ئەزموونی وەک ئەو کۆتایی پێھات و ئەمەش وای کرد دواتر ئینگلیزەکان وەک کەسێکی بەدبەخت وەسفی بکەن چونکە ڕووبەڕووی شەڕی واترلۆ بووەتەوە.
Battle of Waterloo | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ھەڵمەتی واترلۆ | |||||||
شەڕی واترلۆ, لەلایەن ویلیام سادلێری (نیگارکێش) | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
داڕێژە:Country data First French Empire France |
| ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
داڕێژە:Country data First French Empire ناپلیۆن I داڕێژە:Country data First French Empire میشێل نێی | Duke of Wellington Gebhard Leberecht von Blücher | ||||||
ھێز | |||||||
کۆی گشتی: ۷۲،۰۰۰-٧٣,٠٠٠
| کۆی گشتی: ١١٨،٠٠٠-١٢٠،٠٠٠
سوپای بلوچەر:
| ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
کۆی گشتی: ٤١,٠٠٠-٤٢,٠٠٠
| کۆی گشتی: ۲۳،۰۰۰- ٢٤٫٠٠٠
سوپای بلوچەر: ٧٬٠٠٠
| ||||||
ھەردوولا: ٧٬٠٠٠ ئەسپی کوژراو |
لە ساڵی ١٨١٣ ناپلیۆن بڕیاریدا شەڕ لە دژی ڕووسیا ڕابگەیەنێت و سوپایەکی زەبەلاحی ئامادە کرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی، سەرەڕای سەرکەوتنە سەربازییەکەی، بەڵام مەودای دوور و سەرما سوپاکەی ماندوو کرد و زۆربەیان لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ پاریس لەناوچوون، وڵاتانی ئەورووپا دەرفەتێکیان بۆ نەھێشتنی ناپلیۆن دۆزییەوە، ھەربۆیە پرووسیا، بەریتانیا، نەمسا، سوێد، ئیسپانیا و پورتوگال بڕیاریاندا شەڕ دژی ناپلیۆن ڕابگەیەنن کە بە ھاوپەیمانی شەشەم ناسراوە، ناپلیۆن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا لە شەڕی درێسدن لە مانگی ئابی ٢٧ی ساڵی ١٨١٣ّز، بەڵام سوپای ھاوپەیمانان دووبارە ھێزیان کۆکردەوە و لە ژمارەی سەربازەکانی ناپلیۆن زیاتر بوون، لە نێو ئەو شەڕانەدا شەڕی میللەتان بوو کە تێیدا ناپلیۆن زیانێکی زۆری پێگەیشت و گەڕایەوە پاریس، و سەرەڕای پێداگری لەسەر تەواوکردنی شەڕەکە، بەڵام ھێزەکانی ئامادە نەبوون ئەو کارە بکەن، لە مانگی نیسانی ساڵی ١٨١٤، لویسی ھەژدەھەم دەسەڵاتی فەڕەنسای گرتە دەست و ناپلیۆن دوورخرایەوە بۆ دوورگەی ئەلبا، بەڵام توانی لە ٢٦ی شوباتی ١٨١٥ خۆی ھەڵبێت و لەگەڵ کەشتییەکانیدا گەیشتە کەنارەکانی فەڕەنسا، و ئەو فەوجە سوپایەی کە ڕاسپێردرابوو ڕووبەڕووی ناپیلۆن ببێتەوە لەگەڵ ناپلیۆن بەرەو پاریس بەڕێکەوتن، ناپلیۆن ھەوڵی گەڕاندنەوەی شکۆمەندی ئیمپراتۆرییەتەکەی و سەرکەوتنەکانی پێشووی دەدا.
شەڕەکە بۆ ماوەیەک بەھۆی باران و قوڕ لە ڕۆژی پێشوودا دواکەوت و ئەمەش ڕێگری لە جووڵەی تۆپخانەکان کرد، شایەنی باسە کە وێلینگتۆن ھێزەکانی خۆی لە پشت گردێکەوە دانابوو بۆ پاراستنی لە ھێرشەکانی ناپلیۆن، جگە لەوەش، ئەو گردە ڕۆڵێکی سەرەکیی ھەبوو لە کۆتایی ھێنانی شەڕەکە، و پێش دەستپێکردنی شەڕ فەڕەنسییەکان ھەوڵیاندا قەڵایەکی بجووک کۆنتڕۆڵ بکەن کە دەکەوێتە ڕۆژاوای گۆڕەپانی شەڕەکە کە لەلایەن ئینگلیزەکانەوە داگیرکرابوو، بەڵام شکستیان ھێنا، نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە ناپلیۆن فەرمانیدا تۆپخانەکان ئاراستەی سەربازانی سوپای ئینگلیز بکرێت، ئەمەش زیانێکی زۆری بە سەربازانی ویلنگتۆن گەیاند، سەرەتای ئێوارەش بلۆچەر بە ھێزەکانییەوە گەیشتە لای ویلنگتۆن کە بەھۆی ناپلیۆنەوە لە دۆخێکی سەختدا بوو، و لە کاتی پێویستدا ھەردوو ھێزەکە یەکیان گرت و لێرەدا ناپلیۆن فەرمانیدا بە دەستەی پاسەوانی ئیمپراتۆر کە ھێرش بکەن و تۆپھاوێژەکانی ھەردوولا دەستیان بە تۆپ ھاویشتن کرد، کاتێک ناپلیۆن ھەوڵیدا لێدانێک بدات لە دڵی سوپای ئینگلیز زیانێکی زۆری بەرکەوت و پاسەوانانی سوپای ئیمپراتۆر لە بەردەمیدا دەکوژران، کاتێک ھێزەکانی (بلوچەر) و (وێلینگتۆن) کۆدەبوونەوە.
شەڕی واترلۆ دوا لاپەڕەی ئیمپراتۆریەتیی ناپلیۆن بۆناپارت بوو، سەرۆکە زیرەکەکە و داگیرکەری ئەورووپا، کە گەڕایەوە پاریس و دەستبەرداری تەختی پادشایەتی بوو و دوورخرایەوە بۆ دوورگەی سانت ھێلانە.
٧٢ ھەزار سەرباز.
ھاوپەیمانی دژ:
١١٨ ھەزار سەرباز.
٢٥ ھەزار کوژراو و بریندار و ١٥ ھەزار بێسەروشوێن و ٧ ھەزار بە دیل گیران.
ھاوپەیمانی دژ:
٢٤ ھەزار کوژراو و بریندار.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی واترلۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەڕی واترلۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.