شەوی قەدر، یەکێکە لە شەوەکانی مانگی ڕەمەزان و بەرزترینیانە، کە موسڵمانان لەو باوەڕەدان چاکترە لە ھەزار مانگ، و لەو شەوەدا قورئان دابەزیووە بۆ پێغەمبەر محەمەد (د.خ).
شەوی قەدر | |
---|---|
تایبەت بە | موسڵمانان |
گرنگییەکەی | لەلای موسڵمانان چاکترە لە هەزار مانگ و شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانە |
دەست پێکردن | دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان |
کۆتایی هاتن | کۆتایی مانگی ڕەمەزان |
مێژووەکەی | ڕۆژژمێری کۆچیی |
لەو ئایەتانەی قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر محەمەد کە دەربارەی ئەم شەوە ھاتوون، ئەمانەی خوارەوەن؛
واتە: ھەر کەسێ شەوی قەدر زیندو بکاتەوە و باوەڕی پێی ھەبێ و چاوەڕێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێ.
واتە: پێغەمبەری خوا لە دە ڕۆژی کۆتایدا زیاتر ھەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەک ئەو ھەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا.
ئامۆژگاری موسڵمانان کراوە بەوەی ئەم شەوە ڕابگرن بە یاد و پەرستنی خوا و نەخەون تا بەیانی لەبەر ئەو چاکە و گەورەیەی لەم شەوەدا ھەیە زیاترە لە ھەزار مانگ، بۆ زانینی ئەم شەوە لە فەرموودەی پێغەمبەر ئیسلامدا ھاتووە کەوا فەرموویەتی بۆ شەوی قەدر بگەڕێن لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا، ھەروەھا لە فەرموودەی تردا ھاتووە فەرموویەتی بە دوایدا بگەرین لە نۆیەم، و حەوتەم، و پێنجەم ، بەم شێوەیە بە پێی ھەندێک لە فەرموودەکان لە دە شەوی کۆتایی دایە و بە پێی ھەندێکی تر لە شەوە تاکەکانی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندایە.
ئەم شەوە چەند نیشانەیەکی ھەیە کە پێغەمبەر محەممەد ئاماژەی پێداون، لەوانە بەرە بەیانی شەوی قەدر خۆر ھەڵدێت و تیشکی نییە، ھەروەکو تەشتێک تا ئەو کاتەی بەرز دەبێتەوە، ھەروەھا شەوی قەدر شەوێکی بێ دەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نە سارد، خۆری بەیانییەکەی لاواز و سوور دەبێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەوی قەدر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەوی قەدر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.