شێخ خالید ڕاشد ناوی تەواوی خالید محەممد ڕاشد بانگخوازێکی عالەمی ئیسلامی سعودی سەلەفییە، زیندانی کرا بەھۆی وتارە بەناوبانگەکەی (یا أمة محمد) بە کوردی (ئەی شوێنکەوتوانی محەممد) کە ئەوکات بەھۆی کۆمەڵێ وێنەی کاریکاتێری نەشیاوی بەرامبەر پێغەمبەری ئیسلام بڵاو کرایەوە ئەم وتارەی پێشکەش کرد، کە ئەم وتارە بووە ھۆی دەستگیرکردنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودییەوە لە ئەیلوولی ٢٠٠٥ و حوکمی بەندکردن درا بۆ ماوەی ١٥ ساڵ و کۆتایی حوکەمەی ھات لە ساڵی ٢٠٢٠ بەڵام دیسان جارێکی تر حوکمی بەندکردنی درێژکرایەوە بۆ ماوەی ١٧ ساڵی تر.
شیخ خالد چەندین دەرس وانەی لە بواری بیروباوەڕی ئیسلامیدا وتووتەوە لەوانە:
دوای ئەوەی لەلایەن ڕۆژنامەیەکی دانیمارکی بەناوی Jyllands-Posten چەند وێنەیەکی کاریکاتێری نەشیاوی لەسەر پێغەمبەری ئیسلام بڵاو کرایەوە،
شێخ خالید ھەستا بە پێشکەشکردنی وتارێک بەناوی (یا أمە محمد) کە لەسەرەتای وتارەکەوە شێخ باسی گەورەیی و ڕەوشتی پێغەمبەری کردووە و ئەو ئازار و مەینەتانەی کە پێغەمبەر چەشتی لە بڵاوکردنەوەی ئیسلام، پاشان داوای لە عالمەی ئیسلامی کرد بە سەرخستنی پێغەمبەر و گوتی «واللە لا خیر فینا إن مرت ھذە القضیة بسلام»[١]
واتە: (سوێند بێت ھیچ خێرمان تیانییە ئەگەر بھێڵین ئەم کارە نەشیاوە تێپەڕێ بەسەرمانا بە ئاسایی)
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شێخ خالید ڕاشد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.