وەلید کوڕی ئیبراھیم فەلووجی (بە عەرەبی: وليد إبراهيم الفلوجي لەدایکبووی ساڵی ١٩٤١ – مردووی ٢ی شوباتی ٢٠١٩) ناسراو بە شێخ وەلید دلێمی، خوێنەری قورئانە.
وەلید ئیبراهیم فەلووجی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤١ ڕومادی |
مەرگ | ٢ی شوباتی ٢٠١٩ (٧٨ ساڵ) |
ھۆکاری مەرگ | نەخۆشی گورچیلە |
شوێنی گۆڕ | ڕومادی |
نەتەوە | عەرەب |
ناوەکانی تر | وەلید دلێمی |
پیشە | قورئانخوێن، پێشنوێژ، سروودبێژ |
ئایین | ئیسلام |
لە تەمەنی چوار ساڵییەوە بینایی لەدەستداوە، پاشان لەتەمەنی پازدە ساڵییەوە دەستی بە خوێندن و زانستی تەجویدی قورئان کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧ زاینی سەردانی وڵاتی کووەیتی کردووە و بۆ ماوەی چوار ساڵ لە مزگەوتی ئەلوەزان بانگدەر بووە. دواتر وتاربێژ لە مزگەوتی ئەلمەتیڕ، دواتر لە پەیمانگای ئیمام وتاربێژان لە وڵاتی کووەیت و ١٣ ساڵ لەوێ مامۆستا بووە. ھەروەھا چووەتە میسر و بۆ ماوەی شەش ساڵ لە ناوەندی ئەزھەر وانەی تەفسیر و قورئانی وتووەتەوە، و ھەروەھا لە ئەنجامی گەڕانیدا لە وڵاتی میسڕ ھەریەک لە لای عەبدولباست عەبدوسسەمەد و محەممەد سدیق مەنشاوی قورئانی خوێندووە.
لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠١٩ بەھۆی نەخۆشی گورچیلەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر کۆچی دوایی کردووە.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «وليد الفلوجي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article وەلید ئیبراھیم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.