سەلاح سەعدوڵڵا (بە بەدرخانی: Selah Sedullah) (لەدایکبووی ١٩٣٠ لە زاخۆ - مردووی ٢٠٠٧ لە ھەولێر) نووسەر، وەرگێڕ، ئەندازیار، زمانوان و ڕووناکبیرێکی کورد بوو.
سەلاح سەعدوڵڵا | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٣٠ |
مەرگ | ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ |
شوێنی گۆڕ | زاخۆ |
نەتەوە | کورد |
ھاوسەر | سینەم خان بەدرخان |
مناڵ(ەکان) | دڵناز و ئازاد |
خزمەکان | خەزوور جەلادەت عالی بەدرخان |
سەلاح سەعدوڵڵا ساڵی ١٩٣٠ لە زاخۆ لە دایک بووە، لە باشووری کوردستان و ئینگلتەرا خوێندوویەتی، لە کەرکووک و زیاتر لە بەغدا ئەندازیاری نەوت بووە، لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٦–٥٧ سەرۆکی لقی لەندەنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا بووە، ساڵی ١٩٦٠ لەگەڵ سینەم خان بەدرخان ھاوسەرگیری کردووە، سەلاح سەعدوڵڵا لە بوارەکانی نووسین و فەرھەنگ و وەرگێڕانیشدا چالاک بووە: کوردی وەرگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی و عەرەبی - ئینگلیزی وەرگێڕاوەتە سەر کوردی و عەرەبی و بەکۆی گشتی لەم سێ زمانەدا، خاوەنی زیاتر لە بیست کتێبە. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە ھەولێر کۆچی دوایی کردووە و لەسەر داخوازی خۆی لە زاخۆ تەسلیم بە خاک کراوە. ڕێوڕەسمی بەخاک ئەسپاردنەکەی لەلایەن کەسوکاری خۆی و بەرپرسان و خەڵکێکی زۆر بەڕێوە چووە. سەلاح سەعدوڵڵا پێش ئەوەی عەمری خودای بکا سەرقاڵی نووسینی کتێبێک بووە لەمەڕ کوردانی ڕۆژاوا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەلاح سەعدوڵڵا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.