جەلادەت عالی بەدرخان

میر جەلادەت بەدرخان ناوی تەواوی میر جەلادەت کوڕی ئەمین عالی کوڕی بەدرخان (لەدایکبووی ٢٦ی نیسانی ١٨٩٣ لە ئەستەمبوڵ، تورکیا – مردووی ١٥ی تەممووزی ١٩٥١ لە دیمەشق، سوریا) سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەڤان و زمانناسی کورد بوو.

جەلادەت عالی بەدرخان
جەلادەت عالی بەدرخان
لەدایکبوون٢٦ی نیسانی ١٨٩٣
ئیستەنبوڵ, ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
مردن١٥ی تەممووز، ١٩٥١ (٥٨ ساڵان)
دیمەشق، سووریا
پیشەدیپلۆمات، نووسەر، زمانەوان، ڕۆژنامەنووس، چالاکوانی سیاسی.
نەتەوەکورد

ژیان

میر جەلادەت کوڕی ئەمین عالی کوڕی بەدرخان پاشایە، ٢٦ی نیسانی ساڵی ١٨٩٣ لە ئەستەمبوڵ لەدایکبووە، ھەر لە پایتەختی ئەوسای ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و فێرگەی بەرزی یاسای تەواو کردووە، دوای سەرکەوتنی بزووتنەوەی کەمالیزم، ئەمین باشا و سێ کوڕی ناچار بوون بچنە میسر و لەوێ نیشتەجێ ببن، بەڵام جەلادەت و کامەرانی برای چوونە ئەڵمانیا، لە ماوەی ئەو ھەشت ساڵەی لەوێ بوو کاتی بە فیڕۆ نەداو خۆی فێری زمانی ئەڵمانی کرد، پاشان خۆی گەیاندە شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران و دوای شکستی شۆڕشەکە دیسانەوە تورکیای جێھێشتەوە، لە ڕۆژی ٢٥ی ئابی ١٩٣٠ لە سوریا باوکی مرد.

چالاکی و بەرھەم

جەلادەت لە سوریا سەرقاڵی دەرکردنی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی بوو، لە ١٥ی ئایاردا گۆڤاری ھاواری دەرکرد کە تا ٥ی تەممووزی ١٩٤٣ بەردەوام بوو، پێشتر گۆڤاری ھەفتانەی «ڕۆناھی» ی دەردەکرد، جەلادەت بەتەنھا ئەم گۆڤارەی بەرێوەدەبرد بەنووسین و پیت چنین و چاپ و بڵاوکردنەوەشی.

جەلادەت عالی بەدرخان 
لەڕاستەوە جەلادەت عالی بەدرخان و سورەیا بەدرخان و کامەران بەدرخان

بەناوی (نھێنی) نووسینەکانی بڵاودەکردەو، لە پێشەنگی ئەو کەسانەیە کە پیتی لاتینییان بۆ نووسینی کوردی بەکارھێنا، زمانەکانی فارسی، تورکی، عەرەبی، یۆنانی، ئەڵمانی، فەرەنسی، ئینگلیزی، ڕووسی، زۆر بەباشی زانیوە.

کتێبێکی لەسەر ڕێزمانی کوردی نووسیوە کە تەنھا بەشێکی چاپکراوە و بەشەکانی دیکەی ھێشتا ھەر دەستنووس، فەرھەنگێکی بەکوردی و یەکێکی دیکەی کوردی - فەرەنسی ھەیە، ژمارەیەکی زۆری ڕووناکبیرانی کورد لە دەوری جەلادەت بەدرخان و گۆڤارەکانی کۆببوونەوە.

مردن

جەلادەت ئەمین عالی بەدرخان ڕۆژی ١٥ی تەممووزی ١٩٥١ لە سوریا مرد.

سەرچاوەکان

Tags:

جەلادەت عالی بەدرخان ژیانجەلادەت عالی بەدرخان چالاکی و بەرھەمجەلادەت عالی بەدرخان مردنجەلادەت عالی بەدرخان سەرچاوەکانجەلادەت عالی بەدرخانئەستەمبوڵتورکیادیمەشقسووریاکورد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)مەولەویمحەممەدھاوار (کۆوار)مێشکڕۆژژمێری کۆچیچەکیاسای یەکەمی نیوتنمایەسیریسەرچنارفایەق بێکەسیاساکانی جووڵەی نیوتنئێکزیمابەھەڵمبووننەوشیروان مستەفائایزک نیوتنئەندازەی کێری مرۆڤمامە ڕیشەمارکوڕڕەگەزپەرستیجیھانگیرییانەی تۆپی پێی بارسێلۆنامزگەوتی ئەقساتۆپی سەبەتەخەمۆکیفڕۆکەی سیخوڕیفەرموودەمووشەکی بالیستیکیشیعری نوێی کوردیتیۆریمافئیندۆنیزیائازار (مانگ)مووساشانشینی یەکگرتووئینتەرنێتکوردیی ناوەندیمێلاتۆنینئاڵا تاڵەبانیزانستخشتەی خولیسەید ڕەزاشەڕی براکوژیمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریدایک و باوکنوێژ لە ئیسلامئیسماعیل ھەنییەنوێژی مردوونیکۆلاس کۆپەرنیکۆسپارێزگای ھەولێربەختیار عەلینەجمەدین مەلاپەڕەسێلکەشنگالزەکەریا عەبدوڵڵاناسیۆنالیزمھاوزایەندخوازیعەبدولڕەحمان قاسملوودەنگدانئاکرێفەلەستینسەحیحی بوخاریماکوان کەریمڕۆژھەڵاتی کوردستانگومبەزی ئاسنینسیکس ناینزمانی گورجیقازی محەممەدپۆستەرکێوی ئاراراتئەبووبەکری سدیق🡆 More