سەردەشت عوسمان (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ – ٤ی ئایاری ٢٠١٠) ڕۆژنامەوان و قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بوو.
لە کاتژمێر ٨ی بەیانیی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو ڕفێندرا. دوای دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی، لە ٦ی ئایاری ٢٠١٠، تەرمەکەی بە قۆڵبەستراوی لە دەوروبەری مووسڵ دۆزرایەوە.
سەردەشت عوسمان | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ |
مەرگ | ٤ی ئایاری ٢٠١٠ | (٢٢ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | کوشتن |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ڕۆژنامەوان و قوتابی |
سەردەشت عوسمان ناسرابوو بە بابەتە ڕەخنەگرەکانی بەرامبەر دەسەڵات و حکوومەت، بە تایبەتی بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی ھەرێم؛ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی حکوومەت؛ نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی دەزگای پاراستن؛ مەسروور بارزانی (کە کوڕی سەرۆکی پێشووی ھەرێمە). بەپێی چەند وتار و نووسراوی چەند بلۆگێک ئەوا ھۆکاری تیرۆرکردنی سەردەشت بەھۆی نووسینی وتاری «من عاشقی کچەکەی بارزانیم» دەگەڕێننەوە.
سەردەشت جگە لەوەی کەسانی پەیوەندیداری ئاگادار کردبوەوە لە ھەڕەشەی کوشتن لێی، بابەتێکیشی بڵاوکردوە. لە بابەتەکەیدا بە ئاشکرا داوا لە بکوژەکانی دەکات کە مەرگێکی شایستە بە ژیانەکەی پێ ببەخشن و دەڵێت: «دوعاش دەکەم مردنێکی تراژیدیام پێببەخشن کە شایستەی ژیانە تراژیدیاکەم بێت. بۆیە ئەم قسانە دەکەم تابزانن گەنجەکانی ئەم وڵاتە چ ھۆلیسۆسێکن و مردن سادەترین ھەڵبژاردنیانە، بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەوەی ئێمە دەترسێنێت بەردەوامی ئەم ڕۆژگارەی ئێستایە بۆ نەوەیەکی داھاتوو، نەک مردنی خۆمان، کاری منیش خۆشبەختی برا بچوکەکانمە، نەک خۆم».
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەردەشت عوسمان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.