سیا کێیت ئیزابێل فارلێر (بە ئینگلیزی: Sia Kate Isobelle Furler) (لەدایکبووی ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥) زۆرتر بە ناوی سیا ناسراوە، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی چەشنی پۆپ، داونتێمپۆ و جازی ئوسترالیایییە.
گۆرانیی «Taken for Granted» ئەو لە ساڵی ٢٠٠٠ یەکێک بوو لە پێرستی ١٠ گۆرانییە ھەڵبژێردراوەکانی ئینگلستان. ئەلبۆمی ساڵی ٢٠٠٨ی سیا، واتە «ھەندێک خەڵک کێشەی ڕاستەقینەیان ھەیە»، بە ئینگلیزی «Some People Have Real Problems» لە پێرستی ٥٠ ئەلبۆمی یەکەمی بیلبۆرد ٢٠٠دا ھاتە ئەژمار. ساڵی ٢٠٠٩ لە مەراسیمی مۆسیقای ئاریا خەڵاتی باشترین دی ڤی دیی مۆسیقای بردەوە. سیا لەگەڵ زۆرێک لە ھونەرمەندە ناسراوەکان ھاوکاری کردووە لەوانە، کریستینا ئاگیلێرا، ئێمینێم، بیانسێ ھەروەھا جێنیفەر لۆپێز، شەکیرا، ڕیھانە، زەین مالیک، کایلی مینۆگ، کەیتی پێری، ڕیتا ئۆرا، سێلین دیۆن و گرووپی مەروون فایڤ.
سیا | |
---|---|
لەدایکبوون | سیا کێیت ئیزابێل فارلێر ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥ |
پیشە | |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٣–تا ئێستا |
وێبگە | siamusic |
واژوو | |
سیا لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥ لە ئەدێلاید، باشووریی ئوسترالیا لەدایک بوو. باوکی ئەو فیل. بی کالسن، مۆسیقاژەن و دایکی گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، مۆسیقاژەن و وانەبێژێکی ھونەرە. ساڵی ٢٠٠٨ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئێن-پی-ئار موزیک دەڵێت، لە سەردەمی مناڵی و جەوانی ھەوڵی داوە لاسایی شێوازی ھونەرمەندانێک وەکوو، ئارتا فرانکلین، ئێستیڤ واندێر و ئێستینگ بکاتەوە.
سیا لە کۆتاییەکانی دەیەی ٩٠ گۆرانیبێژی لە چەشنی ئێیسید جاز دەستپێکرد و لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بوو بە ئەندامێکی گرووپی جاز-فانک کریسپ. گرووپی کریسپ پێکھاتبوو لە گۆرانیبێژی سەرەکی سیا، جێس فلێور گیتارژەن، جێرمی گلاوێر گیتارژەنی بەیس، سم لنگلی و بێن تیمیس کیبۆردژەن و ئێستیڤ ڕونی تەپڵژەن.
ئەم گۆرانیبێژ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیا (مۆسیقاژەن) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سیا (مۆسیقاژەن), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.