سۆڵدەربۆی (خوێندنەوە: سۆڵجەربۆی) (بە ئینگلیزی: Solider Boy) ناوی کەسایەتییەکی سووپەرھیرۆیە لە زنجیرە کتێبی کۆمیک ھێرۆگازم و دەستەی ھاوڕێکان کە لەلایەن گارس ئێنیس و دێریک ڕۆبێرتسن دروست کراوە.
لە کۆمیکەکاندا، سۆڵجەربۆی ئەندامی تیمێک بوو بە ناوی پەیباک شانبەشانی ستۆرمفڕۆنت. ھەرچەندە ستۆرمفڕۆنت بەھێزترین ئەندامی تیمەکە بوو، بەڵام سۆڵجەر بۆی بە سووپەرھیرۆی ڕەسەن دادەنرا و وەک سەرکردەی ھەڵبژێردراویان کاری دەکرد. ھەرگیز پەنای بۆ جنێودان نەبرد و تا ڕادەیەکی زۆر خۆی لە بەشداریکردن لە یارییە سێکسییە خراپەکانی ھاوڕێکانی بەدوور دەگرت. ھەروەھا سۆڵجەربۆی وەک ترسنۆک و ئیرادەیەکی زۆر لاواز پۆلێن کرا لە یەکێک لە کتێبە کۆمیکییەکانی دەستەی ھاوڕێکان. سۆڵجەربۆی لەلایەن کۆمپانیای ڤاوتەوە فێڵی لێ دەکرێت و سێکس لەگەڵ یەکێک لە کەسایەتییەکانی کۆمپانیای ڤاوت دەکات بە بەھانەی ئەوەی پێیان وتووە کە لە ڤاوت وەردەگیرێیت و بۆ وەرگرتن پێویستە ئەم یاسایە جێبەجێ بکەیت. سۆڵجەربۆی کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر بووە لە جەنگی جیھانی دووەمدا ھەمیشە دەیوست ناوی وڵاتی ئەمریکا لەسەر دەمی بێت و پاشان بجەنگێت، ئەم کەسایەتییە بە نھێنی لەلایەن کۆمپانیای ڤاوتەوە دەکرێتە نێو ئامێرێکی گەورەی بێ ھۆشکەر لە ڕووسیادا پارێزگاری دەکرێت لێی، دوای چەندین ساڵ، لەلایەن دەستەی ھاوڕێکان کە بێڵی بەچەر سەرکردایەتی تیمەکە دەکات، ڕزگار دەکرێت و دژی ڤاوت دەوەستێتەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سۆڵجەربۆی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.