دەنگی ئەمریکا

دەنگی ئەمریکا بە (ئینگلیزی:Voice of America یان VOA) سەرچاوەی ھەواڵی ڕەنگاڵەی حکومەتی ئەمریکا و دامەزراوەی بڵاوکردنەوەی فەرمی ئەو وڵاتەیە بۆ بینەران و بیسەران لە دەرەوەی ئەمریکا.

دەنگی ئەمریکا بەرنامەکانی بۆ بڵاوکردنەوە لە ڕادیۆ، تەلەڤیزیۆن و ئینتەرنێت لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە زمانی ئینگلیزی و بڕێک زمانی بیانی تر ئامادە دەکات. پەیمانی بنیاتنانی دەنگی ئەمریکا بەپێی یاسایەک ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا جێراڵد فۆرد واژوو کرا.

دەنگی ئەمریکا
دەنگی ئەمریکا
بارەگای سەرکردایەتی دەنگی ئەمریکا لە واشینگتن دی سی.

زمانەکانی دەنگی ئەمریکا

وێبگەی دەنگی ئەمریکا لە ساڵی٢٠١٤ەوە، پێنج جۆر بڵاوکردنەوەی بە زمانی ئینگلیزی ھەیە (worldwide, Special English, Cambodia, Zimbabwe and Tibet). ھەروەھا، وێبگەی دەنگی ئەمریکا بە ٤٢ زمانی بیانی ھەیە و بڵاو دەبێتەوە (بەرنامەی ڕادیۆیی و تەلەفیزیۆنی). شایانی باسە زمانی کوردی یەکێک لەو ٤٢ زمانە بیانییەیە کە دەنگی ئەمریکا لە بەشی کوردیی بەرنامەکانی بۆ خەڵکی کوردزمان بڵاو دەکاتەوە.

بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا

لە پاش شەڕی کەنداوی یەکەم و لە ٢٥ ی مانگی چواری ساڵی ١٩٩٢ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دامەزرا. لە سەرەتادا، بەشی کوردی تەنھا ٥ کارمەندی ھەبوو و ماوەی پەخشی بەرنامەکانی لەسەر ڕادیۆ تەنھا ١٥ خولەک بوو، بەڵام لە پاش دوو مانگ ژمارەی کارمەندان بوو بە ٩ و ماوەی بەرنامەکانیش بۆ ٣٠ خولەک زیاد کران. لە مانگی یازدەی ھەمان ساڵ کارمەندان بوون بە ١١ و ماوەی بەرنامەکان بۆ یەک کاژمێر زیاد کران.

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٣، واتە بەر لە شەڕی کەنداوی دووەم و ڕزگارکردنی عێراق بە چەند مانگێـک ماوەی بەرنامەکان بۆ ٤ کاژمێر زیادکران و ژمارەی کارمەندان بوو بە ٢٢ و لە مانگی چواری ھەر ھەمان ساڵدا بوو ٢٧ کارمەند. پاش شەڕی داعش و زۆربوونی ھەواڵەکانی ناوچەکە، لە ساڵی ٢٠١٥ وە ژمارەی کارمەندان گەیشتە ٣١ و لەگەڵیدا پەیامنێرانی بەشی کوردیش زیادیان کرد کە ژمارەیان گەیشتووەتە ١٢ و بوونەتە سەرچاوەی ھەواڵ نەک تەنیا بۆ بەشی کوردی بەڵکو بۆ تەواوی دەنگی ئەمریکا کە بە زمانی تر بەرنامەکانی پەخش دەکات.

لەگەڵ پـێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و کۆمپیوتەر و بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت بە جیھاندا، بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ وە ماڵپەڕی خۆی کردەوە بە ھەردوو زاراوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێگەی نوێی دەگرێتەبەر بۆ بڵاوکردنەەی بابەتەکانی و پەیوەندی کردن لەگەڵ جەماوەرەکەیدا، لەوانە فەیسبووک و یوتیوب و تویتەر.

لە بواری تەلەڤیزیۆندا لە ٢٣ ی مانگی چواری ساڵی ٢٠١٢ دەستکرا بە پەخشکردنی بەرنامەکانی ڕادیۆ لە ڕێـگەی تەلەڤیزیۆنەوە تاکوو زیاتر خەڵـکی بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ئاشنا ببن. پاشان بەرەو بەرنامەی تەلەفیزیۆنی ھەنگاو نرا.

لە ئێستادا ھەفتانە دوو بەرنامەی ٣٠ خولەکی تەلەڤیزیۆنی ھەیە کە ڕۆژانی سێشەممە و ھەینی لە کەناڵی NRT پەخش دەکرێن.

ھەروەھا بەرنامەیەکی ٣٠ خولەکی تەلەڤیزیۆنی ھەیە کە ڕۆژانی چوارشەممە لە کەناڵی Ozgur Gun پەخش دەکرێت.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

دەنگی ئەمریکا زمانەکانی دەنگی ئەمریکا بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا سەرچاوەکاندەنگی ئەمریکا بەستەرە دەرەکییەکاندەنگی ئەمریکائینگلیزیزمانی ئینگلیزیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دەورە١ (ژمارە)یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانقوززارەکانی زمانی کوردیعێراقدێلێژەجەلال مەلەکشابرافۆبیائەفلاتوونپاپاھێرۆتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیلەیلا زاناشانشینی یەکگرتووجەلیل گادانیئەورووپاماتماتیکزاماسوزانکۆی کۆیەلووشەگوڵی ڕەشوڵاتزمانسیکس ئەکسیسعەبدوڵڵا پەشێوسمایل شەریفزادەبافڵ تاڵەبانیھەڵگوردجافشێرزاد حەسەنزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزژینا ئەمینیچالاکیی جنسیی مرۆڤیارسانڕێکەوتننامەی جەزائیرئەلقاعیدەشێلادزێشێخ نەھرۆ کەسنەزانیپارێزگاکانی کوردستانمەسروور بارزانیبنەماڵەی بارزانیڕۆمیۆ و جولیەتمەلا مستەفا بارزانیویکیپیدیائایەتەلکورسیئەلبەرت ئاینشتاینزمانی تورکیجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)سیستمی بەکارخەریئابوورئێکزیماموعەمەر قەزافیعومەر کوڕی عەبدولعەزیزبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەعومەر کوڕی خەتتابڕۆژھەڵاتی کوردستانئاکشای کومارئەشکەوتی جاسەنەسێجۆنگی مەزنئافەرینزێپەزشێرپەنجەی سیێزانکۆی سۆرانڕۆژژمێری زایینیفوئاد بابانشاڵاوی ئەنفالتەلاسیمیانەتەوە یەکگرتووەکانشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریئەفسانەی دەریای شین🡆 More