دۆناڵد مکینلی گلۆڤەر جونیۆر (بە ئینگلیزی: Donald Glover) (لەدایکبووی ٢٥ی سێپتێمبەری ١٩٨٣) هەروەها لە بواری گۆرانیگوتن ناسراوە بە جایڵدش گامبینۆ ئەکتەرێک و ڕاپەرێکی ئەمریکییە.
دۆناڵد کاتێ وەک نووسەری زنجیرەی کۆمیدی (Thirty Rock) دەستبەکاربوو سەرنجی میدیاکانی بۆخۆی ڕاکێشا. دواتر دۆناڵد لە زنجیرەی سیتکەمی (Community)یشدا ڕۆڵی ترۆی بارنسی بینی. لەساڵی ٢٠١١ بۆندێکی لەگەڵ ستۆدیۆکانی گلاسنۆت مۆرکرد بۆ راپ گوتن لەژێر ناوی چایڵدیش گامبینۆ. لەهەمان ساڵیشدا هەستا بە بلاوکردنەوەی ئەلبوومی Camp. و هەروەها ئەلبوومی Because the Internetیش لەساڵی ٢٠١٣. دۆناڵد بەهۆی ئەلبوومی Because the Intetnetەوە دوو جار پاڵێورا بۆ خەڵاتی گرامی. لەساڵی ٢٠١٥شدا لە چەندان فیلمی جیاوازدا دەرکەوت بەهێزترینیان فیلمی مەریخییەکە بوو.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دۆناڵد گلۆڤەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دۆناڵد گلۆڤەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.