دوو ڕووت لە دارستانێک (بە ئیسپانی: Dos desnudos en un bosque) تابلۆیەکی زەیتییە لە ساڵی ١٩٣٩، لەلایەن وێنەکێشی مەکسیکی-سوریالیستی، فریدا کالۆ کێشراوە.
ھەندێکجار بەو تابلۆیە دەگوترێت زەوییەکە، دوو ڕووتەکە لە نێو دار یان من و نانییەکەم. لە تابلۆکەدا دوو ژنی ڕووت دەردەکەون کە لەیەکەوە نزیکن، کە یەکێکیان فریدایە و ئەوەی تریش وا بڕوا دەکرێت خانمەکتەر دۆلۆرێس دێل ڕیۆ بێت. پێشتریش فریدا لە تابلۆی ئاو چیی پێ بەخشیم وێنەی دوو ژنی ڕووتی بەیەکەوە کێشا بوو.
دوو ڕووت لە دارستانێک | |
---|---|
Dos desnudos en un bosque | |
ھونەرمەند | فریدا کالۆ |
ساڵ | ١٩٣٩ |
جۆر | زەیتی |
ئەندازە | ٢٥ cm × ٣٠.٥ cm (٩٫٨ in × ١٢٫٠ in) |
Owner | جۆن و ماری شێرلی |
لە ئایاری ٢٠١٦، تابلۆکە بە بەھای ٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە مەزادخانەی کریستی لە نیویۆرک فرۆشرا.
دوو ژنی تابلۆیەکە، یەکێکیان پێستی تۆخە و ئەوەی تر سپی، پێستە تۆخەکە وەک ھێمای ڕەسەنێتی فریدا لێک دەدرێتەوە. ھاوشێوەی تابلۆی دوو فریداکە، ئەوا ئەم تابلۆیەش لایەنی دووڕەگەزخوازیی فریدا پشان دەدات.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دوو ڕووت لە دارستانێک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.