حەسەن دەرزی (لەدایکبووی ١٩٥٧ لە بۆکان، ئێران) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانیوتن و فێربوونی موسیقای بووە. گوێی بە دەنگی حەسەن زیرەک و فۆلکلۆری پڕ لە حەز و تاسە و خۆشەویستی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی بۆکان کراوەتەوە.
برای گەورەی، محەممەد، کە خاوەنی دەنگێکی بە سۆز بوو، کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لەسەر دانا و ھاندەر و سەرچاوەی حەز و خۆشەویستی بووە بۆ دنیای گۆرانی. دەکرێ بوترێ ئەو ھەوەڵین مامۆستای بووە کە خۆی درێژەی بەم ڕێبازە نەداوە.
ژەنینی ئامێری کەمان، لای ئەمیر مینایی و ڕەشید فەیز نیژاد فێر بووە. لە ١٩٧٦ەوە بۆ ماوەی بیست ساڵ مامۆستای قوتابخانە بووە. لە ١٩٨٦ تا ١٩٩١ چوار بەرھەمی ھونەریی پێشکەش کردووە. ساڵی ١٩٩١ بەھۆی دەستبەسەری و نەبوونی ئازادی لەلایەن ڕژێمی ئێران دەرفەتی گۆرانیی لێ ستێندرا و لە کاری مامۆستاییش لابردرا و ئێستا دوور لە نیشتیمان لە بریتانیا دەژی. سەرجەمی ئاڵبۆمەکانی تا ٢٠٠٧، پێنج دانەن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حەسەن دەرزی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.