حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) (بە تورکی: Türkiye Komünist Partisi-Marksist-Leninist, TKP-ML) ناسراو بە تەکەپە-مەلە پارتێکی ماویستی سەربزێو لە تورکیایە کە دژ بە حکۆمەتی ئەو وڵاتە خەریکی شەڕی گەلە.
ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٧٢دا دامەزراوە و ئیبراھیم کایپاککایا دامەرێنەری بووە. دامەزرێنەرانی حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) ئەندامانی پێشووی پارتی شۆڕشگێڕی کرێکاران و وەرزێرانی تورکیا بوون کە بڕوایان بە خەباتی چەکدارانی بوو.
حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) تەکەپە-مەلە | |
---|---|
Wiki Soranî / کوردی | |
دامەزرێنەر | ئیبراھیم کایپاککایا |
سیکرێتێی گشتی | ١- ئیبراھیم کایپاککایا ٢- سلێمان جیھان ٣- کازیم چەلیک ٤- مەحمەت دەمیرداغ ٥- نەناسراو (ئێستاکە) |
دامەزراندن | ٢٤ی نیسانی ١٩٧٢ |
جیابووەتەوە لە | پارتی کرێکار و وەرزێرە شۆڕشگێڕەکانی تورکیا |
شوێنگەی سەرەکی | تورکیا، باکووری کوردستان |
ڕۆژنامە | کۆمۆنیست ڕزگاریی کرێکاران و وەرزێران |
باڵی سەربازی | ئەرتەشی ڕزگارکەری کرێکاران و وەرزێرانی تورکیا (تیککۆ) |
باڵی ژنان | ڕێکخراوەی ژنانی کۆمۆنیست |
باڵی لاوان | یەکێتیی لاوانی مارکسیست-لێنینیستی تورکیا |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم-لێنینیزم-ماوئیزم |
شوێنی سیاسی | چەپگری ڕادیکال |
ئینتیمای نیشتمانی | بزۆتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (جاران) |
ئینتیمای نێودەوڵەتی | کۆبوونەوەی ناونەتەوەییی پارتی و ڕێکخراوە مارکسیست-لێنینیستەکان (ھەواڵنامەی ناونەتەوەیی) لیوای ئازادیی ناونەتەوەیی |
ماڵپەر | |
tkpml.com | |
ئاڵای حیزب | |
حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) ئەندامی کۆبوونەوەی ناونەتەوەییی پارتی و ڕێکخراوە مارکسیست-لێنینیستەکان (ھەواڵنامەی ناونەتەوەیی)یە. حکۆمەتی تورکیا ئەم پارتیە لە پێڕستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی خۆی داناوە.
تیککۆ TİKKO | |
---|---|
ئەرتەشی ڕزگارکەری کرێکاران و وەرزێرانی تورکیا بەشدار لە تۆندوتێژیی سیاسی لە تورکیا (٨٠-١٩٧٦)، سەربزێویی ماوئیستی لە تورکیا، شەڕی ناوخۆیی سووریا | |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم-لێنینیزم-ماوئیزم |
سەرکردەکان | عەلی حەیدەر ییلدیز (سەرکردە) نووبار ئۆزانیان † |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | تورکیا، ڕۆژاوای کوردستان |
بەشێکە لە | حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) |
ھاوپەیمانان | بزۆتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان |
دوژمنان | تورکیا سوپای ئازادی سووریا (پشتیوانیکراوی تورکیا) دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام |
جەنگەکان/شەڕەکان | سەربزێویی ماوئیستی لە تورکیا گەمارۆی کۆبانی شەڕی مەنبج ھێرشی ئەلھەول ٢٠١٥ ھێرشی شەددادێ ٢٠١٦ ھەڵمەتی ڕەققە ٢٠١٧-٢٠١٦
|
باڵی چەکداری ئەم پارتیە ناوی ئەرتەشی ڕزگارکەری کرێکاران و وەرزێرانی تورکیا (بە تورکی: Türkiye İşci ve Köylü Kurtuluş Ordusu, TİKKO) یە.
ڕێکخراوەی لاوانی پارتیەکەیش یەکێتیی لاوانی مارکسیست-لێنینیستی تورکیا (بە تورکی: Türkiye Marksist Leninist Gençlik Birliği, TMLGB) یە.
بەدوای خۆتێوەردانی سەربازیی ساڵی ١٩٧١ لە تورکیا، حکۆمەتی تورکیا دەستیکرد بە سەرکوتکردنی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە ئەو وڵاتەدا. کایپاککایا و چەند کەس لە ھاوکارانی دەستبەسەر کران. لە ساڵی ١٩٧١ کایپاککایا لە زیندانی ئامەد و لە ژێری ئەشکەنجەدا کوژراو و دەمودەزگای پارتیەکە لە کار کەوت.
حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) لە نێوان ساڵانی ١٩٧٣ تا ١٩٧٨ لەنوێ رێکخراو. یەکەمین کۆنگرەی تەکەپە-مەلە لە ساڵی ١٩٧٨ و دووھەمین کۆنگرەیش لە ساڵی ١٩٨١ بەستراو. بەدوای کۆنگرەی دووھەم پارتیەک بە ناوی پارتی بۆلشێڤیک (تورکیا و باکووری کوردستان) لقخواردنەوەی خۆی ڕایگەیاند.
ئەمە نە یەکەمین و نە دواھەمین لقخواردنەوە لەم پارتیە بوو. پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-لێنینیست - بزووتنەوە (تەکەپە/مەلە-بزووتنەوە) لە ساڵی ١٩٧٦ و لە دەورەی نوێسازی لەم پارتیە لقیخواردبوو. لقخواردنەوەکانی دیکە بەدوای کۆنگرەی دووھەم بریتین لە: پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-لێنینیست - پرۆلتاریای شۆڕشگێڕ (١٩٨٧)، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-لێنینیست - ناوەندی پارتی ماویست (١٩٨٧)، و ھەروەھا پارتی کۆمۆنیستی ماویست (١٩٩٤).
لە ساڵی ٢٠٠٧دا، بەپێی فەرمانگەی ئۆپراسیۆنەکان و دژەتیرۆریسمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، ناوی حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) لە پێڕستی ١٢ ڕێکخراوی تیرۆریست لە تورکیا زێدە کرا.
حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) لە ڕۆژی ١٧ی ئایاری ١٩٨٥ بەشی ھەواڵی ئێوارەی تلەڤیزیۆنی تورکیای لە کار خست و بە لەبریدانانی دەنگی ھەواڵەکە، پەیامێک بۆ ملیۆنان بینەرانی تلەڤیزیۆن بڵاو کرد.
لە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٠، دوو گەریلای ئەرتەشی ڕزگارکەری کرێکاران و وەرزێرانی تورکیا (تیککۆ) لە چیاکانی دێرسم بە دەستی ھێزەکانی حکۆمەتی تورکیا کوژراون.
لە ڕۆژی ٢ی شوباتی ٢٠١١، پێنج گەریلای تیککۆ لە دێرسم لە ژێری ھەرەس ماون و کوژراون.
لە ڕۆژی ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٣ گەریلاکانی تیککۆ، باڵەخانەی سەرپەرشتیی کارخانەی ھیدرۆئێلیکتریکی کارەبایان لە پارێزگای دێرسم تەقاند.
لە ڕؤژی ١٤ی ئازاری ٢٠١٤، گەریلاکانی تیککۆ ھێرشیان برد بۆ وێستگەیەکی پۆلیس لە دێرسم. تەکەپە-مەلە ڕاگەیاند کە ھێرشەکە لە تۆڵەسەندنەوەی مردنی بەرکین ئەلڤان بووە.
لە ساڵی ٢٠١٦، ڕێکخراوەکە کەسێک بە ناوی ئەرکان دۆغانی ڕفاند و کۆشت.
حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) لە ساڵی ٢٠١٤ گرووپێک لە شەروانانی خۆی ڕەوانەی ڕۆژاوای کوردستان کرد تا لە شەڕی دژ بە داعش لە کوردەکان و کەمینەکانی دیکە لە کۆبانی پاڵپشتی بکەن. لەو کاتە، گرووپەکە چالاکانە پەروەردە کراوە و لە کەمینەکان لە شەڕی دژ بە گرووپە توندڕۆەکان پشتیوانی کردووە.
لە ڕۆژی ٢٥ی ئازاری ٢٠١٦، بارەگای فەرماندەریی تەکەپە-مەلە لە سەریکانی بە مۆتۆرسیکلێتێکی بۆمبڕێژکراو تەقیندراو کە بوو بە ھۆکاری برینداربوونی ٢ کەس و زیانلێدان بە دوو بارەگا.
لە ڕؤژی ١٤ی ئابی ٢٠١٧، فەرماندەیەکی پارتیەکە بە ناوی نووبار ئۆزانیان لە شەڕی دژ بە داعش کوژراو. ئۆزانیان شەڕوانانی ئینتەرناسییۆنالیستی کورد، تورک، ئەرمەنی، عەرەب، فەلەستینی، یۆنانی، کەنەدایی، سەردینیایی، بەلجیکی و فەڕەنسی دژ بە داعش و گرووپە ئیسلامییەکانی دیکە پەروەردە دەکرد.
لە ساڵی ٢٠١٨، تیرۆریستەکانی داعش ھەوڵیان دا تا بە مینڕێژکردنی جادەکانی بارەگای فەرماندەریی حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست)، ئەندامانی پارتیەکە بکۆژن، بەڵام زیانێک بە کەسێک نەگەیشت.
بەپێی ھەواڵی چەند سەرچاوە، چەند فەرماندەری بەرجەستەی پارتیەکە لە شەڕی دژ بە داعش لە ساڵی ٢٠١٤ کوژراونەتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.