جولیان ناگڵیسمان

جولیان ناگلیسمان ( لە دایکبووی ٢٣ حوزەیرانی ١٩٨٧) ڕاهێنەرێکی پیشەگەری تۆپی پێ و یاریزانی پێشووە کە لە ئێستادا ڕاهێنەری یانەی بایەرن میونشنە.

جولیان ناگڵیسمان
جولیان ناگڵیسمان
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠٦-٢٠٠٧ میونشن ١٨٦٠ 0 (0)
٢٠٠٧-٢٠٠٨ ئۆگسبۆرگ 0 (0)
سەرجەم 0 (0)
ڕاهێنەرایەتی
٢٠١٦-٢٠١٩ هۆفینهایم ١٨٩٩
٢٠١٩-٢٠٢١ لایبزیگ
٢٠٢١ - بایەرن میونشن
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).


ناسراوە بە گونجاندنی پێکهاتە و شێوازی یاری، هێشتنەوەی تۆپ، و بەکارهێنانی جێجێن پرێس، ناگڵیسمان دادەنرێت بە یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرە لاوەکان لە جیهانی تۆپی پێدا.

ژیانی سەرەتایی

ناگڵیسمان لەدایکبووی ٢٣ حوزەیرانی ١٩٨٧ە لە لادسبێرگ ئام لێج، باڤاریا. یاری کردووە بۆ یانەکانی ئۆگسبۆرگ و میونشن ١٨٦٠ لە ئاستی لاویدا، و کاپتنی پێکهاتەی خوار ١٧ ساڵی میونشن بووە. لە وەرزی ٢٠٠٦-٠٧، بەشێک بوو لە پێکهاتەی دووەم بەڵام بەشداری هیچ یاریەکی نەکرد بە هۆی پێکانەوە. ناگڵیسمان گەڕایەوە بۆ ئۆگسبۆرگ بۆ وەرزی ٢٠٠٧-٠٨ کە لەلایەن تۆماس تۆخێلەوە ڕاهێنەرایەتی دەکرا، بەڵام توشی پێکان بوو لە ئەژنۆیدا و بۆ دووەم جار ئازاری بەستەری دا. لە ئەنجامدا، بڕیاریدا کە کۆتایی بهێنێت بە ماوەی یاریزانی تەنیا لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا. لە نیوەی یەکەمی ٢٠٠٨ یارمەتی ڕاهێنەر تۆماس تۆخێلی دەدا وەک دۆزەرەوەی بەهرەی یاریزانان. خوێندنی بەڕێوەبردنی بزنسی خوێند لە زانکۆ بۆ چوار سمیستەر هەتا ئەوکاتەی گواستیەوە بۆ زانستی وەرزشەکان. دواتر تەرکیزی کردە سەر ڕاهێنەرایەتی، بە گەڕانەوە بۆ یانەی پێشووی میونشن ١٨٦٠ وەک یاریدەدەری ئەلێکساندەر شمید بۆ پێکهاتەی خوار ١٧ ساڵانی میونشن لە ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠.

پیشەی ڕاهێنەر

کاتی سەرەتا

ناگڵیسمان بەشداری کرد لە ئەکادیمیای لاوانی هۆفینهایم ١٨٩٩ لە ٢٠١٠ و ڕاهێنەری چەندین پێکهاتەی جیاوازی لاوان بوو لە ساڵانی دواتردا. یاریدەدەری ڕاهێنەر بوو لە ماوەی وەرزی ٢٠١٢-١٣ لە هۆفینهایم و هەتا ١١ شوباتی ٢٠١٦، ڕاهێنەری پێکهاتەی خوار ١٩ ساڵانی یانەکە بوو. ڕاهێنەری تیمەکە بوو کاتێک بۆندسلیگایان بردەوە بۆ خوار ١٩ ساڵان لە وەرزی ٢٠١٣-١٤. لە ماوەی یاریدەدەری ڕاهێنەر، گۆڵپارێز تیم ویز نازناوی بۆ دانا و ناوی نا "مۆرینهۆی-بچوک".

هۆفینهایم ١٨٩٩

ناگڵیسمان دیاری کرا بە ڕاهێنەری سەرەکی هۆفینهایم ١٨٩٩ لە ٢٧ تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. وا بڕیار بوو کە دەست بەکار بێت لە سەرەتایی وەرزی ٢٠١٦-١٧. بە گرێبەستی سێ ساڵ. لە کاتی دەستنیشان کردنیدا، ناگڵیسمان ٢٨ ساڵ بوو، و لاوترین ڕاهێنەر بوو لە مێژووی بۆندسلیگا. کە جێگەی ڕاهێنەر هوب ستیڤنسی گرتەوە، کە ئەویش ڕۆژێ پێشتر جێگای مارکۆس گیسدۆڵی گرتبۆوە. لە ١٠ شوباتی ٢٠١٦، ستیڤنس دەستی لە کار کێشایەوە بە هۆی کێشەی تەندروستی، و ماوەی ناگڵیسمان پێش خرا بۆ بوون بە ڕاهێنەر لەلایەن دەستەی کارگێڕی هۆفینهایم و ڕۆژێ لە دوای دەست لەکارکێشانەوەی ستیڤنس دەستی پێکرد.

کاتێک ناگڵیسمان بوو بە ڕاهێنەر لە شوباتی ٢٠١٦، هۆفینهایم ١٧یەم بوو لە ڕیزبەندیدا، و ٧ خاڵ دوور بوو لە مانەوە و گەیشتن بە پلەی ١٥یەم و بەرەو دابەزین دەڕۆیشت. لە ژێر سەرپەرشتی ناگڵیسمان خۆیان دور خستەوە لە دابەزین بە بردنەوەی ٧ یاری لە کۆتا ١٤ یاری و بە خاڵێک لە دەرەوەی دابەزین مانەوە. ئەو ئاستە باشەیان بەردەوام بوو لە وەرزی دواتری بۆندسلیگا ٢٠١٦-١٧، کە توانیان پلەی چوارەم بەدەستبهێنن و بۆ یەکەمجار سەربکەون بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە مێژوویاندا.

لە ٩ حوزەیرانی ٢٠١٧، ئۆفینهایم گرێبەستی ناگڵیسمانی درێژ کردەوە هەتا ٢٠٢١. لە ٢١ حوزەیرانی ٢٠١٨، هۆفینهایم ڕایگەیاند کە ناگڵیسمان یانەکە بەجێ دەهێڵێت لەکۆتایی وەرزی ٢٠١٨-١٩. زیاتر لە ١٠٠ یاری خول ڕاهێنەری هۆفینهایم بوو، گەیشت بە یاری ١٠٠ی خول لە ١٩ کانوونی دووەمی ٢٠١٩، لە یاریەکدا کە دۆڕان بە بایەرن میونشن ٣-١. بەهۆی ئەوەوە، بوو بە لاوترین ڕاهێنەری بۆندسلیگا لە مێژوودا کە بگات بە ١٠٠ یاری.

لایبزیگ

جولیان ناگڵیسمان 
ناگڵیسمان ڕاهێنەری لایبزیگ لە ٢٠١٩

لە ٢١ حوزەیرانی ٢٠١٩، لایبزیگ ڕایگەیاند کە ناگڵیسمان دەبێت بە ڕاهێنەری یانەکە لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠ەوە و گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ واژۆ کرد هەتا ساڵی ٢٠٢٣. ناگڵیسمان یەکەم یاری بۆندسلیگای بردەوە وەک ڕاهێنەری لایبزیگ لە دژی یونیۆن بەرلین ٤-٠. هەروەها لەگەڵ بایەرن موینشن یەکسان بوو ١-١. لە یاری ١٠یەمی خولدا لایبزیگ لە ماینزی بردەوە ٨-٠. ناگڵیسمان ڕوبەڕووی یانەی پێشووی بۆوە هۆفینهایم لە یاری ١٤یەمدا و یاریەکەی لێبردنەوە ٣-١.

لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠، دوای بردنەوەی ٤-٠ی لێێپزیگ بەرامبەر تۆتنام هۆتسپۆر، ناگڵیسمان بوو بە لاوترین ڕاهێنەر لە مێژوودا کە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری دەرکردن بباتەوە .

لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠، تیمی ئیسپانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چارەکی کۆتایی دا بردەوە، واتە بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا لایبزیگ دەگاتە نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان. نایگڵسمان بوو بە گەنجترین ڕاهێنەر لە مێژوودا،کەە ڕاهێنەری یانەیەک بکات لە نیوەی کۆتایی.

لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠، لایبزیگ بەرامبەر پاریس سانت-جێرمان یاری کرد لە نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانانەکانی ئەوروپا، کە لەوێ ناگڵیسمان ڕووبەڕووی یانەی پێشووی خۆی بووەوە لە ئۆگسبێرگ، تۆماس تۆخێل. لەگەڵ ئەوەشدا،لایبزیگ دۆڕا بەرامبەر پاریس سان-جێرمان بە ئەنجامی ٣-٠.

لە وەرزی ٢٠٢٠-٢١، لایبزیگ پلەی دووەمی بەدەستهێنا لە بۆندسلیگا و لەلە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا دۆڕا ٤-١ لە بەرامبەر بۆروسیای دۆرتمۆند.

بایەرن میونشن

لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١، بایەرن میونشن ناگڵیسمانی وەک ڕاهێنەری سەرەکی دەستنیشان کرد، لە ١ی تەممووزی ٢٠٢١ەوە، لە جێگەی هانسی فلیک بە گواستنەوەیەکی گەورەی ڕاهێنەران و بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ. یەکەم یاری فەرمی ناگڵیسمان بریتی بوو لە یەکسان بوون لە بەرامبەر بۆروسیای مۆنچێنگڵادباخ لە بۆندسلیگا.

لە یەکەم بردنەوەی ناگڵیسمان لەگەڵ بایەرن، یەکەم نازناوی خۆی وەک ڕاهێنەر بردەوە بە بردنەوەی ٣-١ لە بەرامبەر بۆروسیا دۆرتمۆند لە جامی سوپەری ئەڵمانی ٢٠٢١.

لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١، ناگڵیسمان پێشڕەوی بایەرنی کرد بۆ بردنەوە بە ئەنجامی ١٢-٠ لە بەرامبەر بریمەر ئێس ڤی لە یەکەم قۆناغی جامی ئەڵمانی ٢٠٢١-٢٢ ئەم ئەنجامە گەورەترین بردنەوەیان بوو لە ماوەی ٢٤ ساڵی ڕابردوودا، لەوەتەی ١٦-١ بردیانەوە لە بەرامبەر دی جەیک وۆڵدبێرگ لە جامی ئەڵمانیا لە ئابی ١٩٩٧.

لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢، ناگڵیسمان و یاریزانەکانی لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەرکران، بە ئەنجامی ٢-١ بە هەردوو یاری لەلایەن یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢، دووەم نازناوی بردەوە، کە یەکەم نازناوی بۆندسلیگای ناگڵیسمان بوو کە هێشتا سێ یاری خول مابوو..

ژیانی تایبەتی

نایگڵسمان لە ساڵی ٢٠١٨ هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی مناڵی کرد کرد بە ناوی ڤیرانا. ناگڵیسمان ڕوەکییە.. وتی دوو هۆکار هەبوون، گرنگترینیان بۆ ئەو خۆشگوزەرانی ئاژەڵان بوو، دووەمیان پاراستنی ژینگە بوو.

ئامارەکانی ڕاهێنەرایەتی

    ھەتا ١٤ ئایاری ٢٠٢٢
تۆمارى بەڕێوەبردن لەلایەن تیم و مانەوە
تیم لە بۆ تۆمار Ref.
P W D L Win %
١٨٩٩ هۆفێنھایم ١١ی شوباتی ٢٠١٦ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ١٣٦ ٥٥ ٤٣ ٣٨ ٤٠٫٤٤
لایبزیگ ١ی تەممووزی ٢٠١٩ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ٩٥ ٥٤ ٢٢ ١٩ ٥٦٫٨٤
بایەرن میونشن ١ی تەممووزی ٢٠٢١ ئێستا ٤٧ ٣٣ ٧ ٧ ٧٠٫٢١
کۆی گشتی ٢٧٨ ١٤٢ ٧٢ ٦٤ 0٥١٫١

ڕێزلێنان

ڕاهێنەر

لایبزیگ

  • دووەم بوون لە جامی ئەڵمانیا: ٢٠٢٠- ٢١

بایەرن میونشن

  • بۆندسلیگا: ٢٠٢١-٢٢
  • جامی سوپەری ئەڵمانی :٢٠٢١

تاکەکەسی

  • ڕاهێنەری وەرزی ڤی دی ڤی (ئەڵمانیا): ٢٠١٦-١٧
  • باشترین ڕاهێنەری ساڵی ئەڵمانی: ٢٠١٧
  • پلەی سێیەم لە باشترین ڕاهێنەری ساڵی پیاوان: ٢٠١٩-٢٠

سەرچاوەکان

Tags:

جولیان ناگڵیسمان ژیانی سەرەتاییجولیان ناگڵیسمان پیشەی ڕاهێنەرجولیان ناگڵیسمان ژیانی تایبەتیجولیان ناگڵیسمان ئامارەکانی ڕاهێنەرایەتیجولیان ناگڵیسمان ڕێزلێنانجولیان ناگڵیسمان سەرچاوەکانجولیان ناگڵیسمانلایپزیگیانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

زمانە ھیندی و ئەورووپییەکاننیکۆلا تێسلائینگلتەرافەلەستینفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەپارێزگای کەرکووکخۆیبوونحەجشکانی ئێسکدەستپێک.acفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیبارانیارانی ئەشکەوت (زنجیرە)مافی مەدەنی و سیاسیمیسری کۆنناوکەیەکگرتندایک و باوکشەتڕەنجوەرگێڕانناسیماسۆنیمرۆڤجافدەزگای خێرخوازیی بارزانیمەلا عەبدولکەریم مودەریسسنەشەڕی ساردکووزەڵەکوردستانفەیسبووکعەباس کەمەندیفەلسەفەڕوەکشارەزوورچەمچەماڵپارێزگای سلێمانیپێغەمبەرەکان لە ئیسلامدامەریخگەدەکۆمپیوتەرپارشێویوونیکۆدجگەرەمیدیاویکیزماندیموکراسیپەرلەمانی کوردستانئاشتیمیسرسابیر کوردستانیفانکشنە سێگۆشەیییەکاندەوڵەتی ئیسلامی (داعش)گۆرانیئاکرێشانشینی یەکگرتووشیعرمەلای جزیریکوردکاردانەوەی کیمیاییلیبرالیزمکۆئەندامی زاوزێی نێرینەخۆشەویستیبەقەرەئیمپراتۆریەتیی عوسمانیچێکامەسروور بارزانیدەریای قەزوینشانۆی کوردیمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانبەغداژن، ژیان، ئازادی🡆 More