تاکیھیکۆ ئینۆی: هونەرمەندێکی ژاپۆنی

تاکیھیکۆ ئینۆی (بە ژاپۆنی: 井上雄彦 ئینۆی تاکیھیکۆ) لە دایک بووە لە ۱۲ کانوونی دووەمی ۱۹٦۷ لە کوگاشیما، ژاپۆن.

دروستکەر و وێنەکێشی مانگای ژاپۆنییە، یەکێکە لە خۆشەویستانی وەرزش، زۆربەی کارەکانی دەسوڕێتەوە بە دەووری تۆپی سەبەتە کە کوڕان دەکاتە ئامانج. زۆرێک لە منداڵە ژاپۆنییەکان کاریگەر بوون بە کارەکانی تاکیھیکۆ ئینۆی و بۆتە ھۆی بڵاو بوونەوەی یاری تۆپی سەبەتە لە نێوان منداڵانی ئاسیا.

کارەکانی

پێش ئەوەی ھەر کارێکی سەربەخۆ بکات وەک یارمەتیدەری تسوکاسا ھۆجۆ کاری کردووە لە مانگای ڕاوچی شارۆچکە.

  • لە ۱۹٨٨ ئینۆی دەستی کرد بە مانگای کایدی وەنەوشەیی کە بڵاو کراوەتەوە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ.
  • لە ۱۹٨۹ وێنەی مانگای تانکۆبون و زیندانی مارمێلکەی کێشاوە.
  • ناوبانگی ئینۆی دەستی بە بڵاو بوونەوە کرد دوای دووەم کاری سلام دانک کە بڵاو دەکرایەوە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە نێوان ساڵانی ۱۹۹۰ بۆ ۱۹۹٦. ۱۲۰ ملیۆن تیراژی لێ فرۆشرا ئەمەش تەنھا لە ژاپۆن. و لە ساڵی ۱۹۹٥ خەڵاتی شوگاکوکان بۆ شۆنن مانگای بردەوە. مانگای سلام دانک بووە خاوەنی ئانمییەک کە پێکھاتووە لە ۱۰۱ زنجیرە و چوار فیلم.
  • لە ۱۹۹۷ دەستی بە مانگای فیکەی دەسک کرد بە ھاوبەشی لەگەڵ ESPN. و بووە خاوەنی ئانمییەک لە ۲۰۰٥ کە پێکھاتووە لە ۱۳ زنجیرە و بەشی دووەمی لە ۲۰۰۷ بڵاو کرایەوە کە ئەویش پێکھاتووە لە ۱۳ زنجیرە.
  • لە ۱۹۹٨ ئینۆی دەستی کرد بە کێشانی مانگای بێلانە کە وەرگیراوە لە ڕۆمانێکی بەناوبانگی ئیجی تاشیکاوا دەربارەی سامۆرای مییامۆتۆ موساشی (۱٦٤٥-۱٥٨٤ 宮本武蔵). کە خەڵاتی کودانشای وەرگرت لە ساڵی ۲۰۰۰ و خەڵاتی ئوسامۆ تیزوکای ڕۆشنبیری لە ۲۰۰۲. و تا ئێستا مانگاکە بڵاو دەکرێتەوە مانگانە.
  • لە ۲۰۰۱ ئینۆی مانگای ڕاستەقینە Realی بڵاو کردەوە کە سێیەم مانگایەتی دەربارەی تۆپی سەبەتە و بە شێوەیەکی ڕوون تر (مانگاکە باسی تۆپی سەبەتە دەکات لەسەر کورسی جوڵاو). کە بووە خاوەنی خەڵاتی تایبەت لە ژاپۆن ساڵی ۲۰۰۱. ھێشتا بڵاو دەکرێتەوە.
  • تاکیھیکۆ ئینۆی یاری ڤیدیۆی Mist walker's Lost Odyssey دروست کردووە لەسەر ئامێری ئێکس بۆکس ۳٦۰.
  • نووسەرێکی وەرزشی، و گەلێک وتاری ھەیە وەک ھووب.

سەرچاوەکان

ویکیپیدیای ئینگلیزی: Takehiko Inoue

ویکیپیدیای عەرەبی: تاکیھیکو إینوی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

Tags:

ئاسیاتۆپی سەبەتەزمانی ژاپۆنیمانگا (کۆمیک)وێنەکێشیژاپۆن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مێکوتەسووڕی خانەئەنسارولئیسلاممۆسیقائەمریکییە ڕەسەنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانبەڕێوەبەریمحەممەدڕۆژھەڵاتی کوردستانپێنسیلڤانیاچرای بۆشاییڕۆژھەڵاتی ناوینعەبدولقادری گەیلانیدوورگەکانی کەناریوەنەوشەییپێشمەرگەفایەق بێکەس٦٦٥ (ژمارە)چناربابللوڕیبەنداوی دووکانعەلی خامنەییمێژووی عێراقکەرەوزدەستپێکڕۆژژمێری کۆچیویکیپیدیای کوردیجگەرەئەپڵفەلەستینفەرھاد پیرباڵمەسیحییەتھەڵۆبانەزمانە ڕۆمانسییەکانھەڵەبجەڕۆژژمێریویی چینیئاوی ژێرزەویلیۆناردۆ دا ڤینچیئەبوو ھورەیرەئاڵەکۆکتاڤگەکانی نیاگارابەیان سەلمانسەڵاحەددینی ئەییووبیمەولانای ڕۆمیفەرموودەئەورووپازەیتوونقوتابیسەردەشتکەروێشکحەمەدی مەولوودیقانعگوانگیتۆی مەزنجۆرج ئۆروێڵگۆریۆنووکسیمپسۆنەکانماسۆنی١١٨ (ژمارە)١٩١٧حاجی قادری کۆییپێرستی گوندەکانی بانەسەدری قازیشەڕی یەرمووکئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیسەحیحی بوخاریپەرلەمانی کوردستانیاسا🡆 More