بەرنامەسازی (بە ئینگلیزی: Programming، پرۆگرامینگ) بریتییە لە پرۆسەی دیزاین و دروستکردنی پرۆگرامێکی «وەگەڕخراو» بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەر، دیاریرکردنی ئاستی دروستیی ئەلگۆریتمێک و وەگەڕخستنی سەرچاوە و جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بە زمانێکی پرۆگرامکردنی تایبەت.
لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی coding باوترە و لە کوردیی سۆرانیشدا باوە، هەرچەند کۆدنووسی یان کۆدینگ بەشێکە لە بەرنامەسازی و ڕێک بە واتای بەرنامەسازی نییە.
بەرنامەسازی | |
---|---|
لقی | activity، skill |
بەشێکە لە | زانستی کۆمپیوتەر، پەرەپێدانی نەرمامێر |
پاشکۆ | pseudocode |
بەرھەمەکان و ماددەکان | بەرنامەى كۆمپيوتەر |
جێبەجێکار | پرۆگرامساز، software engineer |
بەستەر | http://data.thenextweb.com/tnw/entity/computer_programming |
Classification of Instructional Programs code | 11.02 |
Merchant Category Code | 7372 |
مانای بەرنامەسازیی کۆمپیوتەر لە زاراوەی گشتیدا دەتوانرێت بە ھەموو پرۆسەی پەرەپێدانی نەرمامێر (بە ئینگلیزی: Software Development) بوترێ کە بریتییە لە چالاکیگەلێکی جیاواز وەکوو تاوتوێکردن، پەرەپێدان، فامکردن، داڕژتنی ئەلگۆریتم، جێبەجێکردن، تاقیکردنەوە، ھەڵەدۆزی و پاراستنی نەرمامێرەکان.
کۆدی ژێدەری ھەر بەرنامەیەک بە زمانێکی بەرنامەسازی یان زیاتر دەنووسرێت کە بەرنامەسازەکان توانای لێتێگەیشتنیان ھەیە و خێراتر لە کۆدی مەکینە (کە لەسەر بنەمای سفر و یەکە) و ڕاستەوخۆ بەدەستی یەکەی ناوەندی پێواژۆیی ئیجرا دەبێ لێی تێ دەگەن.
مەبەستی بەرنامەسازی، دۆزینی زنجیرەیەک فەرمانە کە ئیجراکردنی ئەرکێک لەسەر کەمپیوترێکدا خۆکار دەکا، کە دەتوانێ ھێندەی سیستمی بەکارخەری ئاڵۆز بێ.
دەزگا بەرنامەپەژرێنەکان چەند سەدەیە کە بوونیان ھەیە. لە ڕۆژھەڵاتی ناوین، لە سەدەی ٩یەمدا سێ برا ئێرانییەکە کە ناسراون بە کوڕانی مووسا دەزگایەکی بەرنامەپەژرێنی مۆسیقایان داھێنا، کە لە کتێبی دەزگا بلیمەتەکاندا (بەعەرەبی: کتاب الحیل، بە ئینگلیزی: Book of Ingenious Devices) پەخشکەرێکی فلووتی مەکینەیی وەسف دەکرد.
ھەر ڕێبازێک کە بۆ بەرنامەسازی بەکار بچێ، بەرنامەکە لە کۆتاییدا دەبێ ھەندێک تایبەتمەندی بنچینەیی لە خۆ بگرێ. ئەم خاسیەتانەی خوارەوە ژمارەیەک لە گرنگترینەکانیانن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەرنامەسازی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەرنامەسازی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.