ئەگەڕین (بە کوردیی باکووری: Egerîn) مۆتۆرێکی گەڕانی وێبە کە بەپێی بینگ نووسراوە.
ئەگەڕین یەکەمین مۆتۆری گەڕانی وێبی زمانی کوردییە و لەسەر دابینکردنی سیستمی بڵاگ و گەڕان، کە ڤیدیۆ و وێنە و ھەواڵ لە خۆدەگرێ بۆ گەلی کورد تەرکیزی کردووە.
Wiki Soranî / کوردی | |
دامەزرێنەر(ەکان) | کاوە ئۆناتلی |
---|---|
شوێنی سەرەکی | , سوێد |
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | کوردستان |
بەڕێوەبەران | کاوە ئۆناتلی |
خزمەتگوزارییەکان | فەرھەنگ، گەڕانی ھەواڵ، ڤیدیۆ، وێنە |
خاوەن(ەکان) | کاوە ئۆناتلی |
ماڵپەڕ | https://www.egerin.com/ |
ئەگەڕین بەدەستی کاوە ئۆناتلی، کوردێکی خەڵکی شاری باتمانی کوردستانی باکوور کە ئێستا لە وڵاتی سوێد دەژی، بەدی ھاتووە. ئۆناتلی دەڵێ ئەگەڕینم بۆ ئەو مەبەستە دروست کردووە کە گووگڵ و مۆتەرەکانی گەڕانی تر ٤٠ میلیۆن کوردیان لە بەکارھێنانی خزمەتەکەیان بە زمانی دایکی مەحرووم کردووە. ئەو ئێژێت بە ڕوونی دیارە کە گەشەپێدانی زمانی کوردی لە سەر ئینترنێتدا پێویستە و کورد، وەک ھەموو نەتەوەکانی تر مافی بەکارھێنانی زمانی دایکی خۆی ھەیە. وەک ئەو دەڵێ ئەگەڕین توانای ناساندنی بەڵگە و ئەلفوبێکانی کوردی ھەیە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەگەڕین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.