ئەپاچی (بە ئینگلیزی Apache)
ناوی خێڵێکی بەناوبانگی ھیندییە ڕەسەنەکانی ئەمریکایە، کە ھەر لە ڕۆژئاوای ئەمەریکاش زیادیان کردووە و تەشەنەیان کردووە. ناوی ئەپاچی لە وشەی یوما Yuma ھاتووە کەواتای جەنگاوەر men-fighting دەگەیەنێت، ھەروەھا سەرچاوەی لە وشەی زونی Zuni وەرگرتووە کە واتای دوژمن دەبەخشێت. لەسەرەتادا ساڵانی ١٥٤٠ و دواتر لە کۆرنادۆ لە ڕۆژھەڵاتی نیومەکسیکۆ ئەژیان، کە زیادیان کرد لە ساڵی ١٦٠٠ گەیشتنە ئەریزۆنا.
ئەم خێڵە زۆر شەڕانی و دڕندەبوون بەرامبەر خێڵ و خەڵکانی دەورووپشتیان، شەڕ و پێکدادان وەک ئارەزوویەکی دڵخۆشکەرەیان وابووە. زۆرجار سەرکەوتنیشیان لەشەڕەکاندا زیاتر ھانی خۆ بە زل زانین و قارەمانێتی دەرخستنیانی داوە، قەت لەگەڵ خێڵ و ڕەچەڵەکەکانی تردا یەک نەبوون، ھەمیشە سەربەگۆبەندبوون و ئاشتییان تێکداوە. لە ئەمەریکای باکوور دا ئەپاچییەکان تاکە خێڵی ھیندی بوون کە سەربەستانە دەجەنگان وە تام و لەزەتیان لە پێکدادان لەلا خۆش بێت. لەگەڵ ئەو شەڕەنگێزیی و ناوبانگە بێ فەڕەیان زۆر دڵسۆز و ئاکارپەسەند بوون بەرامبەر ھاوڕێیەتی و جێی متمانەو باوەڕبوون.
ھەتا ئەمڕۆ ئەم خێڵھشەڕخواز و کۆڵنەدەرە، پەرۆشن بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو کردەوە ڕەسەنانەی کە خێڵەکەیانی پێ جیادەکرایەوە، بگرە پیاوە دلێرەکانیان لە ھەوڵ و کۆششی ئەوەدان کە ئەم دیاردەیە لەناویاندا بە نەگۆڕی بمێنێتەوە. چەندین کۆمەڵ و خێزانیان لێ جیابۆوە کە ھەندێکیان لە خوارووی کۆلۆڕادۆ، تەکساس و ھەندێکیشیان لە ئەریزۆنا نیشتەجێن.
کلتوری ھیندییە ئەپاچییەکان ماڵپەرەی سەرەکی یاڤاپای نەتەوەی ئەپاچی Yavapai-Apache Nation
زانستپەروەرانی کورد / ئەپاچی وەک خێڵی ھیندییەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەپاچی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەپاچی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.