ئیلاستیک سێرچ (بەئینگلیزی: Elasticsearch) بزوێنەرێکی گەڕانە لەسەر بنەمای لووسیین کە گەڕانی دەقی تەواوی فرەچادری دابەشکراو بەردەست دەخات لەگەڵ ناوبەستێکی وێب لەسەر بنەمای ئێچ تی تی پی و بەڵگەنامەی گەڵاڵەئازاد لەڕێگەی جەیسۆنەوە.
ئیلاستیک بە جاڤا پەرەی پێ دراوە و سەرچاوە کراوەیە لەژێر بەندەکانی مۆڵەتی ئەپاچی. ڕاژەخوازە فەرمییەکان بە زمانەکانی جاڤا، دۆت نێت (سی شارپ)، پایتن، پی ئەیچ پی، ئەپاچی گرووڤی، ڕووبی و گەلێک زمانی دیکە بەردەستە. بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانی دی بی ئێنجنز، ئیلاستیک سێرچ باوترین بزوێنەری گەڕانی بازرگانییە و بەدوای ئەودا ئەپاچی سۆلار دێت کە ئەویش لەسەر بنەمای لووسیین کاردەکات.
پەرەپێدەر(ان) | شای بانن |
---|---|
یەکەم وەشان | ٨ی شوباتی ٢٠١٠ |
وەشانی جێگیر | 6.4.1 / ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ |
ڕەوشی پەرەپێدان | چالاکە |
نووسراوە بە | جاڤا |
سیستەمی بەکارخەری | سەکۆبڕ |
جۆر | گەڕان و پێرست |
مۆڵەتنامە | ئەپاچی لووسیین 2.0 |
وێبگە | elastic |
Wiki Soranî / کوردی | |
چەشن | گشتی |
---|---|
مامەڵە وەک | بورسەی نیویۆرک: ESTC |
پیشەسازی | پەرەپێدانی نەرمامێر |
بارەگا | ئەمستردام |
بەرھەمەکان | ئیلاستیک سێرچ، لۆگستاش، کیبانا، بیتس |
خزمەتگوزارییەکان | چارەسەرە بازرگانییەکانی ئیلاستیک سێرچ |
وێبگە | elastic |
ئیلاستک سێرچ پەرەی پێدراوە شان بە شانی بزوێنەرێکی کۆکەرەوەی دراوە و پارسکردنی لۆگەکان بەناوی لۆگستاشەو (بەئینگلیزی: Logstash)، ھەروەھا سەکۆیەکی وێناکردن بەناوی کیباناەوە. ھەرسێ بەرھەمەکە دیزاین کراون بۆ بەکارھێنان وەک چارەسەرێکی تێھەڵکێشکراو، کە ناوە باوەکەی بریتییە لە "ئیلاستیک ستاک" (پێشتر: "ELK Stack"). ئیلاستک سێرچ دەکرێت بەکاربھێنرێت بۆ گەڕان بەنێو جۆرەھا بەڵگەنامە. گەڕانی گەشەخواز و نزیک ڕیەڵ تایم و فرەچادریی بەردەست دەخات. دراوەی ھاوپەیوەند زۆربەی جار لە ھەمان پێرستدا پاشەکەوت دەکرێت، کە پێک دێت لە شاردێکی سەرەکیی یان زیاتر و ھەروەھا لە ھیچ یان زیاتر لەشاردێکی ھاوتا. ئەو دەمەی پێرستێک درووست دەکرێت، ژمارەی شاردە سەرەکییەکان ناتواترێت بگۆڕدرێن.
ئیلاستیک سێرچ لووسیین بەکاردەبات و ھەوڵ دەدات کۆی تایبەتمەندییەکانی لەڕێگەی جەیسۆن و ناوبەستی پرۆگرامسازیی بەرنامەی بەکاربەری جاڤاوە دەستەبەر بکات. پاڵپشتیی دەکات لە گەڕانی فاسێت و فلتەرکردنی ھەنگاویی، ، کە دەکرێت سوودی ھەبێت بۆ ھۆشدارکردنەوە ئەگەر بەڵگەنامەی نوێ ھاوتا بوو لەگەڵ کوێرییە تۆمارکراوەکاندا.
تایبەتمەندییەکی دیکەی ئیلاستیک سێرچ پێی دەڵێن "دەرەرێ" (بەئینگلیزی: Gateway) کە ھەڵگرتنی درێژخایەنی پێرست بەڕێوەدەبات. بەنموونە پێرستێک دەکرێت بەدەست بھێندرێتەوە لە دەرەڕێدا لەکاتی ڕوودانی تێکشکانی ڕاژەکاردا. ئیلاستیک سێرچ پاڵپشتی داواکاریی GETی ڕیەڵ تایم دەکات، کە وای لێ دەکات گوونچاو بێت وەک بنکەدراوەیەکی نۆ سیکوەڵ، بەڵام کورتھێنانی ھەیە لەڕووی مامەڵەی دابەشکراوەوە.
شای بانن پێشینەی ئیلاستیک سێرچی درووست کرد بەناوی کۆمپاس لە ٢٠٠٤دا. لەو کاتەدا کە بیری لە وەشانی سێیەمی کۆمپاس دەکردەوە، ئەوەی بۆ دەرکەوت کە گرنگە بەشە سەرەکییەکانی کۆمپاس دووبارە بنوسێتەوە بۆ درووستکردنی "چارەسەرێکی گەڕانی گەشەخواز". بۆیە "چارەسەرێک لەبنەماوە ئامادە بۆ دابەشکردن"ی درووستکرد و ناوبەستێکی باوی بەکار برد کە بریتیی بوو لە جەیسۆن لەسەر ئێچ تی تی پی، کە بەکەڵک بوو بۆ زمانەکانی تری پرۆگرامسازی جگە لە جاڤا. شای بانن یەکەم وەشانی ئیلاستیک سێرچی بڵاو کردەوە لە شووباتی ٢٠١٠دا.
ئیلاستیک بی ڤی دامەزرا لە ٢٠١٢دا بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگووزاریی و بەرھەمی بازرگانی لەدەوری ئیلاستیک سێرچ و نەرمامێرە پەیوەندیدارەکانی. لە حوزەیرانی ٢٠١٤دا، کۆمپانیاکە ڕایگەیان کە بڕی ٧٠ میلیۆن دۆلاری پەیدا کردووە لە خولی فەند کردنی جۆری C دا، ئەمەش ١٨ مانگ دوای درووستبوونی کۆمپانیاکە. خولەکە پێشەنگی دەکرا لەلایەن New Enterprise Associates (NEA) ەوە. فەند پێدەرەکانی تر بریتیی بوون لە Benchmark Capital و Index Ventures. ئەم خوولە کۆی پارەی پەیداکراوی لە پاڵپشتیی دارایی بەرز کردەوە بۆ ١٠٤ میلیۆن دۆلار.
لە ئاداری ٢٠١٥، کۆمپانیای ئیلاستیک سێرچ ناوەکەی گۆڕی بۆ ئیلاستیک سێرچ.
لە حوزەیرانی ٢٠١٨دا، دەستی کرد بە خستنەڕووی گشتیی یەکەمین (بە ئینگلیزیی: Intial public offering) بە بەھای خەمڵێنردراوی نێوان ١.٥ بۆ ٣ ملیارد دۆلار.
زۆرێک ڕێکخراوە ئیلاستیک سێرچ وەک خزمەتگووزارییەکی بەڕێوەبراو دەست دەخەن. ئەو خزمەتگووزاریانە ھەریەک لە خانەخوێکردن، دامەزراندن، پشتگیریی و ھەندێک پاڵپشتکردنی تر لەخۆ دەگرن. زۆرینەی خزمەتگووزارییە بەڕێوەبراوەکان پاڵپشتیی بۆ کیباناش لەخۆ دەگرن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیلاستیک سێرچ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیلاستیک سێرچ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.