ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردی: ئەلفوبێ لاتینییەکانی زمانی کوردی

ئەلفوبێی کوردیی لاتینی ھەتا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی لە چەند جۆر ئەلفوبێی جیاواز کەڵک وەرگیراوە و ئەلفوبێیەکە زێدەتر لە باکووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان کەڵکی لێوەردەگیرێت.

ئەلفوبێی لاتینی

ئەلفوبێی مارۆگولۆڤ-شەمۆ

ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردی: ئەلفوبێی لاتینی, سەرچاوە 
ئەلفوبێی مارۆگولۆڤ-شەمۆ

یەکەم ئەلفوبێی لاتینیی کوردی لە ساڵی ١٩٢٨دا بە دەستی ئیساھاک مارۆگوولۆف و عەرەب شەمۆ لە وڵاتی ئەرمەنستاندا ئامادەکرا. ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە:

A a B b C c Є є Ç ç D d E e Ә ә
F f G g Ƣ ƣ H h I i Ь ь J j K k
Ⱪ ⱪ Q q L l M m N n O o P p Ҏ ҏ
R r S s Ş ş T t Ţ ţ U u Y y V v
W w X x Z z Ƶ ƶ Ħ ħ Ә́ ә́

ئەلفوبێی ھاوار (بەدریخانی)

لە ساڵی ١٩٣٢دا جەلادەت عەلی بەدرخان لە گۆڤاری ھاواردا دەستی کرد بە بڵاوکردنی ئەلفوبێیەکی دیکەی لاتینی بۆ کوردی کە بە ئەلفوبێی ھاوار یان بەدریخانی ناسراوە و لە ٣١ پیت پێکھاتووە کە بریتین لە:

A a B b C c Ç ç D d E e Ê ê F f
G g H h I i Î î J j K k L l M m
N n O o P p Q q R r S s Ş ş T t
U u Û û V v W w X x Y y Z z

لەم ئەلفوبێیە زیاتر بۆ نووسینی بنشێوەزاری کورمانجی و زازاکی لە باکووری کوردستاندا کەڵک وەردەگیرێ. یەکێک لەو ھۆکارانە کە ئەلفوبێی ھاوار کەمتر بۆ شێوەزارەکانی (کوردیی ناوەندی، کوردیی باشووری، ھەورامی، لەکی) بەکارھاتووە نەبوونی پیتی جیاوازی ستاندارد بۆ «ح»، «ع»، «غ»، «ڕ» و «ڵ» یە.

ئەلفوبێی یەکگرتوو

ئاکادێمیی زمانی کوردی (کال) ئەلفوبێیەکی لاتینی بە ناوی ئەلفوبێی یەکگرتوو بە ئامانجی یەکبوونی نووسینی کوردی ئامادە کردووە کە لە ٣٤ پیت پێکھاتووە:

A a B b C c D d E e É é F f G g
H h I i Í í J j Jh jh K k L l ll
M m N n O o P p Q q R r rr S s
Sh sh T t U u Ú ú Ù ù V v W w X x
Y y Z z

سەرچاوە

Tags:

ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردی ئەلفوبێی لاتینیئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردی سەرچاوەئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیباکووری کوردستانڕۆژاوای کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سەگشارەزوورپیرەمێردشانشینی یەکگرتووئیدریسی بەدلیسیشانۆخەواندنی موگناتیسییوونیسێفدیپلۆماسیگەردیلەجامی نەتەوەکانی ئاسیادارستانی ئەمازۆنخەلیفان، ھەولێرمیدیاویکیپارێزگای کوردستانناکۆکیی تورکیا و پەکەکەمەغۆلجامی شای ئیسپانیاتاڤگەی گەلیی عەلی بەگپێدەشتی کارمامزە کوژراوەکانتیشکی سەروو وەنەوشەییفیفتی-سیکس (ئارکانساس)تریگلیسێردمستەفا کەمال ئاتاتورکتیۆرمی پیتاگۆرسکەرکووکدەستپێکژانی گەل (ڕۆمان)ئەلبەرت ئاینشتاینچێ گیڤارادەستپەڕنامەی داواکاریشەڕی چاڵدێرانئیندۆنیزیابارگەی کارەباییشەڕی دێرینشەڕی بەدرتیک تۆکبازرگانیعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبپلازما (فیزیک)جینۆسایددایک و باوکخوێندنی مێژووی ھونەرسەربەخۆییڕێواسنەخشەحەسەن زیرەکجیھانتۆماس ئێدیسۆنکەعبەئەحمەدی نالبەندبەردینەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانویکیپیدیای کوردیمافحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانئەشکەوتی شانەدەربەنداوی دەربەندیخاندامەزراندنڕشتەی مرواریدەوڵەتبەنداوئەحمەد بارزانیئەرژەنتیندەربەندیخانکارڵ گۆستاف یۆنگجەلال تاڵەبانیچاوگ (ڕێزمان)کەژاڵ ئەحمەدبنەواشەی سەرومڕبوونی ھۆکار🡆 More