ئەدیمیر مارکێز مێنز (بە ئینگلیزی: Ademir Marques de Menezes; (1922-11-08) 8ی تشرینی دووەمی 1922 – 11ی ئایاری 1996(1996-05-11)) کە بە کورتی پێی دەگوترا ``ئەدمیر، یاریزانی تۆپی پێ خەڵکی بەرازیل بوو.ھەروەھا لە تیپی نیشتمانی تۆپی پێی بەڕازیل یاری کردووە و بووە مستەر گۆڵ لە مۆندیالی ١٩٥٠ بەڕازیل بە ٨ گۆڵ.١ گۆڵ بۆ یوگۆسلاڤیا١ گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانی٢ گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی مەکسیکی٤ گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی سویدی
سەرەتای یاری یانە لە یانەی سپۆرت کڵەب دی ڕێسیفی دەستی پێکردووە. دوای ئەوە چووە ڤاسکۆ دا گاما. دوو وەرز لەگەڵ یانەی ڤاسکۆ داگاما یاری کردووە. قۆناغی یەکەم لە ساڵی ١٩٤٢ تا ١٩٤٥. قۆناغی دووەم لە ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٥٦. لە نێوان قۆناغی یەکەم و دووەمدا بۆ یانەی فلۆمینێنس یاری کردووە. بەگشتی ئادەمیر لە ٤٢٩ یاریدا لەگەڵ ڤاسکۆ داگاما بەشداری کردووە و ٣٠١ گۆڵی تۆمارکردووە و ٥ جار لەگەڵ ئەم یانەیە جامی یانەکانی ویلایەتی ڕیۆ دی جانیرۆ (کاریۆکا لیگ)ی بەدەستھێناوە (١٩٤٥، ١٩٤٩، ١٩٥٠، ١٩٥٢، ١٩٥٦). جارێک لەگەڵ یانەی فلۆمینێنس لە ساڵی ١٩٤٦ ئەم جامەی بەدەستھێنا. لە خولی کاریۆکا لە ساڵی ١٩٤٩ بە تۆمارکردنی ٣٠ گۆڵ و لە ساڵی ١٩٥٠ بە تۆمارکردنی ٢٥ گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە. دواجار عادمیر لە ساڵی ١٩٥٦ وازی لە تۆپی پێ ھێنا و ڕووی کردە شرۆڤە و ڕاھێنەرایەتی و بازرگانی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەردمێر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەردمێر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.